وتووێژ:شنگ

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

شنگ یا ئەسپنگ؟ کامەیان؟ بە فارسیش ھەر دەڵێن شنگ بۆیە من ئەسپنگم پێ باشترە٬ لە کرمانجیشدا ھەر دەڵێن ئەسپنگ.--چالاکWьтуwеж (١٩ی خەرمانانی ٢٧١٢) ٢٢:٣٠, ٩ ئەیلوول ٢٠١٢ (UTC)

چالاک گیان، سپاس بۆ سەرنجت، بەڵێ وایە ئەسپنگیشی پێ دەوترێ، فارسیش شنگی پێدەڵێ. لە موکریاندا چی پێدەوترێ؟ ئایا ئەسپەنگ باوترە یان شنگ (لە سۆرانیدا)؟ بە ڕای من شنگ باوترە.

چەن خاڵێکت لە سەر ئەمە بۆ بنووسم: شنگ لە مەریوان و سنەدا باوە، لە سلێمانیشدا، شایەدیشم ئەم شێعرەی حەزرەتی مەحویە:

گەر ئەم ڕیش و سەرەی زاھید لەگەڵ بێ / دەبێ جەننەت بە دەشتی شنگ و پیشۆک

ھەر وەھا ئەم مەسەلە کۆنە کە دەڵێت: دیاریی شوان یان شنگە یان ئاڵەکۆک. کە وابوو شنگ ھەم لە ناو خەڵکدا باوە، ھەم لە وێژەی کوردیدا ھەیە و ھەم لە وتەی پێشینیاندا. ئێستە من ئەمانەم لە بیرە دڵنیام لەمە زیاتریش پەیدا دەکەین. کوردی وشەی ھاوبەشی زۆری لەگەڵ فارسیدا ھەیە کە بە ڕاستی پێزانینی ئەوەی کە کوردیی تۆخن یان فارسیی تۆخ، ئەستەمە، لە لای من شنگ بە کوردی نزیکترە تا فارسی. بە ڕای من نابێ ھەر وشەیەک کە لە فارسیشدا ھەبوو، ئێمە سڵی لێبکەین و ئەو خەزێنە گەورە ھاوبەشە بدۆڕێنین. من ناوی ئەسپەنگم لە پاڵ شنگدا بە وتارەکە زیاد کرد. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ٢٠:٥٠, ١٠ ئەیلوول ٢٠١٢ (UTC)

پیرەھەڵۆی بەڕێز٬ مەسەڵە ئەمە نییە شنگ فارسییە یان کوردی. فارسی و کوردی نا٬ بەڵکوو ھەموو زمانە ھیند و ئێرانییەکان — بە تایبەت ئێرانییەکان — وشەی ھاوبەشیان زۆرە. بەڕاستی ئەمانە ھاوبەشن و موڵکی کەس نییە و ھەندێکیشیان واوشەن و ھەڵبەت ژماری ئەمانە زۆر کەمە. بەڵام شنگ: ناڵێم فارسییە بەڵام ئەگەر بەڕاستی کوردییە ئەی بۆ لە موکریان نایڵێن؟ ھەموو کەسی دەزانێ کرمانجی چەندە ڕەسەنە و ڕێژە بە سۆرانی فارسی زۆر کەمتر تێدایە ئەی بۆ ئەوانیش ناڵێن شنگ ھەر دەڵێن ئەسپنگ؟ مەبەست فارسی بوون یان نەبوون نییە٬ مەبەستم ئەوەیە ئەسپنگ دەبێ ڕەسەنتر بێ ھەتا شنگ. زۆر سپاس.--چالاکWьтуwеж (٢٠ی خەرمانانی ٢٧١٢) ٢١:٥١, ١٠ ئەیلوول ٢٠١٢ (UTC)

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی شنگم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٠٥:٣٢، ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]