وتووێژ:سەدەکانی ناوین

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سڵاو، هاوڕێیان لە باشووری کوردستان زیاتر (سەدەکانی ناوەڕاست) باوە و لە زۆربەی کتێبەکانیشدا هەر (ناوەڕاست) بەکاردێت، سوپاس. --DIYAR DESIGN (لێدوان) ١١:٢٧, ١ تشرینی دووەم ٢٠١٣ (UTC)

سڵاو. من سەیری چەند سەرچاوەم کرد ھەر دووکیان ھاتبوو. بۆیەش گواستمەوە چون لە ویکیپیدیادا ئێمە وشەکانمان ئاوا وەرگێڕاوە: center: ناوەند؛ central: ناوەندی و middle: ناوین. لە کرمانجی و زازاکیش ھەر ئاوا بوو. بۆ ئەوەی ھەموو وەرگێڕانەکان یەک بن و ئاڵۆزی دروست نەبێ پێم باشە ستانداردێک بۆ وەرگێڕانی ئەم وشانە لەبەر چاو بگیرێ. لەگەڵ ڕێزم.--چالاکWьтуwеж (١٠ی خەزەڵوەری ٢٧١٣) ١١:٤٣, ١ تشرینی دووەم ٢٠١٣ (UTC)
زۆر شتێکی باشە دەستان خۆش بێت. --DIYAR DESIGN (لێدوان) ١١:٥١, ١ تشرینی دووەم ٢٠١٣ (UTC)

بۆچی سەدەکانی ناوەڕاست لە سەدە ناوەڕاستەکان باوترە؟ مەگەر ئەمە وەرگێڕاوی the Middle Ages نیە؟ مەگەر لە کوردیدا نیشانەی کۆ بە ئاوەڵناوەوە (صفت) نالکێ؟ وەکوو درەختە بەرزەکان (the tall trees) یان ژنە بچووکەکان (the little women). ئایا ئەمە ھەڵەیەکی وەرگێڕانی باو نیە؟ پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢١:٠٢، ٧ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڕێزان DIYAR DESIGN و چالاک، ئێوە بۆچوونتان چییە؟ پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٤:٣١، ٨ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بیگوازینەوە بۆ چەرخەکانی ناویین؟ چوونکە سەدەکان = Centuries بەڵام ئەمە Ages ـە. --◂ برووسک وتووێژ‏١٦:٥٦، ٩ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ناویین نا، ناوین (ناو + ین)؛ وەک ئاسنین (ئاسن + ین). وشەکان مەگۆڕن چون ھەر ئاوا باوە (لە عەرەبی و فارسیشدا «قرون وسطی» ھاتووە). کێشەکە لەسەر ئەم شتەیە کە بەڕێز پیرەھەڵۆ باسی کرد. کاک ئازا بە بڕوای جنابت چی لێ بکەین باشە؟ من تەنیا یەک شت دێتە زەینم ئەویش ئەمەیە بیگوێزینەوە بۆ سەدەگەلی ناوین (یان سەدەگەلی ناوەڕاست). چون ئەگەر بیگوێزینەوە بۆ سەدە ناوەڕاستەکان لەوانەیە کەس نەزانێ مەبەست چییە بەڵام سەدەگەلی ناوەڕاست ھەم مانا و مەبەست دەگەیێنێ و ھەم ڕێزمانەکەی دروستە. شتێکە لە نێوان سەدەکانی ناوەڕاست و سەدە ناوەڕاستەکان؛ بەم جۆرە دەتوانین بە تیرێک دوو نیشان بنگێوین.--چالاک وتووێژ ‏١٧:٢٣، ٩ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
چالاکی بەڕێز، بە بڕوای من سەدەگەلی ناوەڕاست ھەر وەکوو سەدەکانی ناوەڕاستـە. چۆن نیشانەی کۆ لکاوە بە ناوەکەدا لە جیاتیی ھاوەڵناو. ئەڵبەت چون سەدەکانی ناوەڕاست بووە بە باو لە ناو کورداندا، دەتوانین ئەو ھەڵە باوە بھێڵینەوە. من وامزانی ئەمە ھۆکارێکی ھەیە کە من نازانم! پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٨:٢٨، ٩ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من نازانم لە شێوەزاری ئەردەڵانیشدا نیشانەی کۆ بە ئاوەڵناوەوە دەلکێ یان نا؟ پێم وایە لە شێوەزاری ئەواندا وا نییە. ئایا ئەوان دەڵێن سەدەگەلی ناوەڕاست یان سەدە ناوەڕاستگەل؟ وەڵامی ئەمە دەبێ لای کاک ژیان بێ. کاک ژێان گیان تکایە ڕێنوێنیمان بکە بزانین لای ئێوە چۆناوچۆنە. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٨:٤٠، ٩ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لە شێوەزاری ئەردەڵانی: (سەدەگەل ناوەڕاست، سەدە ناوەڕاستەکان) وەک لە: (مناڵگەل زەریف، مناڵە زەریفەکان) بە هەر دوو جۆر بەکار دێت، هەڵبەت دیارە ئەم دووانە لە باری ڕێزمانییەوە جیاوازن (سەدە ناوەڕاستەکان) مەعریفەیە و (سەدەگەل ناوەڕاست) نەکیرەیە. ئەوەی لێرەدا مەبەستە (سەدەگەل ناوەڕاست)ە، ئەگەر پێویست بێ بە نموونەی زۆرتر باسەکە شی دەکەمەوە.
  • وا دیارە ئەم کێشە لەبەر پیتی دەنگداری کۆتایی وشەی "سەدە" دروست بووە کە ئێوەی ناچار کردووە بە مەعریفە کۆی بکەنەوە، دەنا ئەگەر لەجیات سەدە وشەی ساڵ بوایە؛ بەڕاحەتی دەتاننووسی: (ساڵانی ناوەڕاست) وەک (ساڵانی پێشوو) خۆ دیارە واتای ئەمە لەگەڵ (ساڵە پێشووەکان) جیاوازە و بەکارهێنانی (ساڵەکانی پێشوو)ش هەڵەی زەقی ڕێزمانییە یان (پیاوانی باش⇐پیاوە باشەکان) نە (پیاوەکانی باش) لە ئەردەڵانیشدا هەروا، بەم جیاوازییەوە کە کێشەی پیتی "ە" لە ئارادا نییە (سەدەگەل ناوەڕاس، سەدە ناوەڕاسەکان) (پیاگەل خاس، پیاگە خاسەکان)
  • ئێستاکە زۆرێک لە نووسەران بە ئامرازی کۆی "گەل" داهاتوون و نووسینی سەدەگەلی ناوەڕاست شتێکی سەیر نییە، من ئەمە پێشنیار دەکەم Aminijian (لێدوان) ‏٢١:٤١، ٩ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من نازانم ئێوە باسی چی ئەکەن؟ ھەر لە قسەکەی من تێنەگەشتن. من قسەکەم ئەمە بوو: "بۆچی سەدەکانی ناوەڕاست لە سەدە ناوەڕاستەکان باوترە؟ مەگەر ئەمە وەرگێڕاوی the Middle Ages نیە؟ مەگەر لە کوردیدا نیشانەی کۆ بە ئاوەڵناوەوە (صفت) نالکێ؟ وەکوو درەختە بەرزەکان (the tall trees) یان ژنە بچووکەکان (the little women). ئایا ئەمە ھەڵەیەکی وەرگێڕانی باو نیە؟" ئەگەرنا The Middle Ages خۆیشی مەعریفەیە. کێشەی من بەکارھێنانی گەل یان ان نیە. من قسەکەم ئەوە بوو بۆچی نیشانەی کۆ نەلکاوە بە ھاوەڵناوەکەوە و لکاوە بە ناوەکەوە. ئایا کەسێک وڵامێکی بۆ ئەمە ھەیە؟ پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٣:٥٣، ٩ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سەدەکانی ناوەڕاست دروستە نەک سەدە ناوەڕاستەکان چونکە لە سەدە ناوەڕاستەکاندا یەکەم شت بیری لێدەکەیتەوە هەبوونی چەند ناوەڕاستێکە، وە پێدەچێ سەدەکانی ناوەڕاست یان ناوەند لەلایەن زۆرینەی نووسەرانەوە پەسەندکرابێ چونکە پەرتووکگەلێکی رۆر ئەم ووشەیەی تیا بەکارهاتووە. باویی (ناوەڕاست/ناوەند/ناوین) بەپێی ناوچە دەگۆڕێ.Ku&Kurdistan (لێدوان) ‏١٦:٣٨، ١٠ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

من ئاماژەم بەمە کردبوو سەدە ناوەڕاستەکان ھەندێک ناڕوونە بەڵام ئەمە یا ئەوەی کە زۆرینەی نووسەران چی دەڵێن، ھیچ لە ھەڵەبوونی سەدەکانی ناوەڕاست کەم ناکاتەوە؛ چون بەپێی ڕیزمانی کوردی نیشانەی کۆ بە ھاوەڵناوەوە دەلکێ.--چالاک وتووێژ ‏١٦:٥٦، ١٠ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
قسەکانی پیرەهەڵۆ درووستن. هەرگیز نابێت سەدە ناوەڕاستەکان بێت. هەروەها بەو جۆرەش باوترە بڵێین سەدەکانی ناوەڕاست. --◂ برووسک وتووێژ‏٠٠:٠٤، ١٠ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
نا کاک برووسک بەپێی قسەکانی پیرەھەڵۆ قەت نابێ «سەدەکانی ناوەڕاست» بێ. فەرمووت بۆچی نیشانەی کۆ نەلکاوە بە ھاوەڵناوەکەوە و لکاوە بە ناوەکەوە؟ کاکە وەک ھەزاران ھەڵە کە لە زمانی کوردیدا ھەیە ئەمەش ھەڵەیەکی ترە و شتێکی سەیر و سەمەر نییە. پێشنیاری ئێمەش بۆ چارەسەری ئەم ھەڵەیە ئەمە بوو بنووسین «سەدەگەلی ناوەڕاست» چون لە ئەردەڵانیدا ئاوا دەڵێن و ئیتر کێشەی ڕێزمانیشی نییە. زۆر سپاس.--چالاک وتووێژ ‏٠٦:١٣، ١٠ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
چالاک گیان زۆر سپاس. تۆ باش تێگەیشتی لە قسەکەم. دەی کە وابوو ئەمەش ھەڵەیەک بووە و نووسراوەتەوە لە کتێبەکاندا. وە ئەوەش کە پێکھاتەکەی لە عەرەبی و فارسیشدا وەھایە (عصور وسطی و قرون وسطی) وەرگێڕەکانی ئێمەی لە سەر ھەڵەکە سوورتر کردوەتەوە. بەس من ئەڵێم با لەبەر باو بوونی سەدەکان نەیگوێزینەوە. ئیتر بەوە کەوتوە ڕای ئێوە بەڕێزان چۆن بێت. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٨:٠١، ١٠ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بڕیاری ئێمە لە ویکیپیدیا بەکارھێنانی وشەی باوە بە مەرجێک ھەڵە نەبێ؛ ئەگەر ھەڵە بوو ڕاستی دەکەینەوە. من لەم بڕوایەدام ویکیپیدیا وەک ئینسایکڵۆپیدیایەک دەبێ جێگای شتی ڕاست و دروست بێ؛ یانی سەرچاویەک بێ بۆ ھەر چی شتی دروستە نەک خۆی پەرەپێدەری ھەڵە بێ. ھەر چی ھەڵەی ناو زمانی کوردیە بە ھەموویەوە بیست سی ساڵ نییە دروست بووە و ئەمە لە چاو زمانەکانی تر یانی ھیچ. کاتێک دەبینین لە زمانەکانی تر دوای چەند سەد ساڵ ھەڵەیەک ڕاست دەکەنەوە ئیتر ئێمەش بەوەندە ساڵەوە حەتمەن دەبێ زمانەکان چاک بکەین. ناکرێ لەبەر ئەوەی بیست ساڵە کەسێکی نەخوێندەوار وشەیەکی ھەڵەی داتاشیوە ھەر چی کوردە ھەتاھەتایە ئەم ھەڵەیە بڵێ؛ نەخێر زۆر ئاسانە وشەی ھەڵەکە ڕاست بکەنەوە.--چالاک وتووێژ ‏٠٧:٥٠، ١١ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری 1 بەستەری دەرەکیم کرد لەسەر سەدەکانی ناوین. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستتە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٢١:٤٩، ٢ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی سەدەکانی ناوینم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٠٣:٢٤، ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]