وتووێژ:سایکۆئانالیز

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئەبێ بگوازرێتەوە بۆ "دەروونشیکاری" کە ناوی باوترە.--Aza (وتووێژ) ٠٧:٠٧, ٢٠ حوزەیران ٢٠١٢ (UTC)

«دەروونتوێژی»ش باوە و بەبڕوای من جوانترە لە «دەروونشیکاری». سپاس.--چالاکوتووێژ ٠٧:١٤, ٢٠ حوزەیران ٢٠١٢ (UTC)
لە کوێ باوە؟! لە گووگڵ کە بۆی ئەگەڕی ھیچ ئەنجامی نییە.--Aza (وتووێژ) ٠٧:١٧, ٢٠ حوزەیران ٢٠١٢ (UTC)
من لە وشەنامەدا دیومە، نازانم یوونیکۆدی کاراکتەرەکان بگۆڕە. بەڵام گرنگ نییە با "دەروونشیکاری" بێ.--چالاکوتووێژ ١٦:٠٧, ٢٠ حوزەیران ٢٠١٢ (UTC)

سڵاو دۆستان. ئەوەی ڕاستی بێ ئەوەیە کە هێندێک وشەی کوردی بە هەڵە هاوتایان بۆ داندراوە. ئەوانە لە ئایەندە دا کێشە دروست دەکەن. بۆ نمونە سایکۆ نابێتە دەروون. ڕەوان لە کوردیشدا هەیە. بۆ نمونە لە فۆلکلوری کوردیدا دەوترێ "رۆح و ڕەوان" م. دەکرێ لەبری سایکۆ هەر بلێن سایکۆ. تەنانەت هەناو لە دەروون باشترە. چونکە دەروون هی هەموو شتێکە بەڵام هەناو تایبەت بە مرۆڤە.تکایە جارێ مەگۆرن بابسی زیتری لەسەر بکرێ. --Ebrequ (وتووێژ) ٠٩:٢٥, ٢١ حوزەیران ٢٠١٢ (UTC)

به بڕوای من قسەکانی کاک Ebrequ ڕاستە. دەروونیش کوردی نییە و ڕەوان کوردیتریشە. ھەناویش وشەیەکی یەکجار کۆنە و دەگەرێتەوە بۆ ئەوێستا (وشەی ئەندام کە ئێستا لە کوردیدا باو بووە لە فارسی وەرگیراوە و شێوەی کوردییەکەی ھەر ئەم ھەناوەیە). سپاس.--چالاکوتووێژ ١٤:١٩, ٢١ حوزەیران ٢٠١٢ (UTC)
قسەکانتان زۆر جوانە. بەڵام ئەوەی کە باوە دەروونزانی و دەروونشیکارییە. بۆیە ئەیگوازمەوە.--Aza (وتووێژ) ١٥:١٨, ٢١ حوزەیران ٢٠١٢ (UTC)

کاک ئازای بەڕێز! تکایە سەرەتا گوێ هەڵبخە بۆ ئیستدلالی بەرانبەرت پاشان دەسکاری وتارەکە بکە. برادەری من ئەگەر بەڵگەت نەبێ مافی دەسکاری کردنت نییە. دەفەرمووی باوە، لە کوێ باوە؟ گۆڤارەکانی باشوری کوردستان؟! من ئەوان بە تێکدەری زمانی کوردی دەزانم و رۆژانە تووشیاری دەیان هەڵەی سەیر و سەمەرە دەبم. --Ebrequ (وتووێژ) ١٦:٠٠, ٢١ حوزەیران ٢٠١٢ (UTC)

کاک ئازا من و کۆمەڵیک لە دۆستانمان بریارمان دابوو رۆژانە وتارێک سەبارەت بە فەلسەفەط سیاسەت و کۆمەڵناسی ساز بکەین. بەڵام وادیارە لێرە برادەرانی باشوری کوردستان شتەکان بە زۆرەملی دەبەنە پیش. ئەگەر ئێرە تەنیا تایبەتە بە برادەرانی باشور با ئێمە لە فکری ویکی پدیا یەکی تایبەت بە خۆمان بین. --Ebrequ (وتووێژ) ١٦:٠٨, ٢١ حوزەیران ٢٠١٢ (UTC)

بەڵێ، گۆڤارەکان، تەلەڤزیۆن، زانکۆکان، دوکتۆرەکان و ھتد. بۆ ویکیپیدیا گرنگ نییە کە تۆ چۆن ئەروانیتە گۆڤارەکانی باشوور، بۆ ویکیپیدیا ئەوە گرنگە کە دوکتۆرێکی دەروونزان بیەوێ بە کوردی بڵێ Psychoanalysis ئەڵێ چی، خوێندکارێکی دەروونزانی ئەڵێ چی؟ گۆڤارێکی تایبەت بە دەروونزانی ئەڵێ چی؟
ئەگەر تۆ ئەتەوێ نەڵێن دەروونشیکاری بڕۆ لەگەڵیان قسە بکە، ھەر کات وشەی سەر زاری ئەوانت گۆڕی ئێمەش لێرە ناوی وتارەکە ئەگۆڕێن.
جیا لەوانە من خەڵکی ڕۆژھەڵاتم.--Aza (وتووێژ) ١٦:١٠, ٢١ حوزەیران ٢٠١٢ (UTC)
لەلایەن خۆشمەوە بەخێرھاتنی خۆت و دۆستانت ئەکەم بۆ ویکیپیدیا. ئێمە لێرە لە ویکیپیدیا زۆر خۆشحاڵ ئەبین کە ئێوە بەشداری بکەن. بەڵام ئەبێ سیاسەتەکانی ویکیپیدیا بناسن و بزانن کە ویکیپیدیا چییە و لەوە گرنگتر ویکیپیدیا چی نییە. سەرکەوتوو بن.

کاک ئازای بەڕێز ئەوەی راستیە خەڵک لە ڕۆژهەلات دەڵێن رەوانکاوی و لە باشوریش دەڵێن تحلیل نفس! جەنابت بە بە بێ ڵگە وتارەکان دەسکاری دەکەی. ئایا ئەوە یاسای و رێسای ویکیپدیایە کە جەنابت بە زەوقی خۆت legal order دەکەیە حوکمی قانون! بە بێ ئەوەی تەنانەت دەقە سەرەکیەکان لە بەر چاو بگری. من تاقەتی ئەو ململانیەم نییە. سەرکەوتوو بن. ماڵاوا--Ebrequ (وتووێژ) ١٦:٢١, ٢١ حوزەیران ٢٠١٢ (UTC)

من دەسکارییەکم کرد (ئەمە) لە زیاتر لە ١٠ شوێنا وتارەکەم باشتر کرد، تەنھا لە دوو شوێنا "سامانی یاسایی" م کرد بە "حوکمی یاسا" کە وەکوو ئەوەی جەنابت باس دەکەی ھەڵە بووە و لێرە مەبەست "نەزم" ە (کە ھەڵبەت سامانیش بەمانای دارایییە لە کوردیدا نە نەزم) منیش قەبووڵی دەکەم. جگە لەوە دەستکارییەکەم بۆتە ھۆی باشتربوونی وتارەکە. ئەوە لە دەستکارییەکەم. بۆ بەشداریی لێرە خێرھاتن ئەکەین بەڵام زۆر لە کەس ناکەین، ھەر جۆرە کەیفی خۆتانە.--Aza (وتووێژ) ١٦:٣٧, ٢١ حوزەیران ٢٠١٢ (UTC)

کاکە سڵاو حەز دەکەم بەشداری ئەو باسە بم. ئەوەندەی ئەمن ئاگادار بم زمانی زانستی کوردی لە بوارە جۆر بە جۆرەکان دا لە فازی تاقی کردنەوە و هاوتا پێشنیار کردن دەرباز نەبووە. بۆیە نابێ وەک حەقیقەتی بێ ئەملا و ئەولا سەیری دەستەوشە وزاراوە زانستییەکان بکرێ. نموونەیەک دێنمەوە: لەباشوور و لە زانکۆکان بە "وراثتی" دەڵێن "بۆماوەیی". واتە زانایان و قوتابیانی کوردی بواری ژێنێتیک گوێیان بەم زاراوە راهوتووە، کە هەر کەسێک تۆزێ زەوقی هەبێ و کوردی بزانێ تێ دەگا "بۆماوە" و "بۆماوەیی" چەندە کۆڵەوارانەیە. ئەگەر ئیستیدلال بکەین کە تەنیا مەرج بۆ رەوایی دە کار کردنی تەعبیرێک، دەستەوشەیەک یا زاراوەیەک ئەوەیە کە دەکار کرێ و لە زانکۆکان چەسپابێ، ئەوە دەبێ مل بۆ شتێکی سەقەتی وەک "بۆماوە"-ش راکێشین. بە رای من بەشی هەرە زۆری ئەو شتانەی چەسپاون پێویستیان بە پێدا هاتنەوە هەیە و ناکرێ دەرگا گاڵە دەین و نەهێلین کەس تێبینی هەبێ یا شتێکی تر پێشنیار بکا. ویکی پێدیای کوردی-ش لە بەر ئەو لاوازییەی زمانی زانستی کوردی پێویستە رێگە بدا باس لە سەر ئەو چەشنە دەربڕینانە بکرێ و لانی کەم لە پاڵ هەڵي چەسپاوە باوەکان دا، پێشنیارەکان بڵآو کرێنەوە. شتێکی دیکەش کە دەبێ عەرزتانی کەم ئەوەیە کە هێندێک لە یاساکانی ئێرە پێویستە ئیجماعی یا هاودەنگی لە سەر بێ، قەرار نییە بسەپێندرێن. دەگەڵ رێز و حورمەتم لستەفا--فەرهاد ئەحمەدی (وتووێژ) ١٧:٢٩, ٢١ حوزەیران ٢٠١٢ (UTC)

کاک ئازای خۆشەویست ئێوە دەبا ھەتا بە ئاکام گەییشتنی لێدوانەکە ڕاوەستابان و بەم کارەی جنابت ناڵێن لێدوان و ئەمە تەنیا دەبێتە ھۆی دڵێشە. سەبارت بە وشەی «دەروونشیکاری» کە بەرامبەر بە سایکۆئانالیسیس داندراوە ڕەخنە زۆرە. یەکەم دەررون ھەر کوردی نییە و تەواو فارسییە و من لە ھیچ شێوەزارێکی کوردیدا ئەم وشەیەم نەبیستووە. ڕەنگە ئەو کەسەی ئەم وشەیەی داتاشیوە خۆی زۆر پێ ژیر بووە و پێی وا بووە فارسەکان ئەوەندەیان ئاقڵ نەبووە وشەی خۆیان بەکاربھێنن و بەھەڵە وتوویانە ڕەوان! پاشان شیکاری و شیکردنەوەش زۆرتر شیاوی موو و خورییە ھەتا ڕەوان! بەبڕوای من بۆ بە ئاکام گەییشتنی ئەم لێدوانە باشتر وایە ھەتا وشەیەکی باشتر و ڕازاوەتر بۆ ئەم مەبەستە دەدۆزرێتەوە، ناوە ئینگلیزییەکەی بەکاربھێنن (بۆ وێنە جاران بە تووریستیان دەوت گەڕیدە کە وشەیەکی جوان نەبوو بۆ ئەم مەبەستە بەڵام دوایە وشەیەکی جوانتر (گەشتیار) توانی جێگای بگریتەوە و زۆر زوو باو بێ). ئەگەر لەگەڵ خۆشمان ڕووڕاست بین ناوە بیانییەکە (psychoanalysis سایکۆئانالیسیس) زۆر باوترە ھەتا وشەی ناقۆڵای دەروونشیکاری. سپاس.--چالاکوتووێژ ٢٠:١١, ٢١ حوزەیران ٢٠١٢ (UTC)

من پێشنیار دەکەم جارێ وتارەکە ئاوا لێبکەین.

سایکۆئانالیز

سایکۆئانالیز یان دەروونشیکاری یان ڕەوانتوێژی (بە ئینگلیزی: Psychoanalysis) بریتییە لە کۆمەڵێک تیۆری سەبارەت بە سایکۆلۆژی و سایکۆتراپی که له کۆتایییەکانی سەدەی نۆزدەھەمەوە داڕێژراوە. بناغەدانەری سەرەکیی سیگمۆند فرۆیدە و دواتر لە لایەن کەسانی دیکەوە پەرەی پێدرا. کەسێک کە بە کەڵکوەرگری لە تیۆرییەکانی سایکۆئانالیز نەخۆشیی دەروونی یان ڕەوانی خەڵک چارەسەر دەکا، پێی دەوترێ سایکۆئانالیست.

تکایە لەمبارەوە دەنگ بدەن با شتەکە بە زۆرەملی نەسەپێ. داوا دەکەم کاک ئازاش لەمبارەوە هاوکاری بکا. ناکرێ ئێمە ببینە راگوێزەری وشەی ناقۆلا و هەڵە بۆ نەوەی پاش خۆمان. بۆ نمونە سەیری ئەم وشانە بکەن: پرۆسەی هاوسەرگیری! میانگیری! تەرەفگیری! زەمین لەرزە! خانەوادە! تۆلانی! دەرهێنانی نەوت! ئەوە لە حاڵێکدایە کە تەواوی ئەو وشانە هاوتای جوان و خۆش ڕاوێژی کوردیان هەیە. من دەسەپاندنی ئەو وشانە بە تێکەلاوێک لە ناوچەگری و موعجیب بوونی بێ بنەما بە زمانی فارسی دەزانم--Ebrequ (وتووێژ) ١١:٤٤, ٢٢ حوزەیران ٢٠١٢ (UTC)

من لەگەڵ. ھەر وەکی پێشتریش وتم ھەتا دۆزینەوە و داتاشینی وشەیەکی جوانتر بۆ ئەم مەبەستانە کە تازەن، وا باشترە ھەر وشە بیانییەکەی بەکابەرین. کاک Ebrequ گیان تۆش ھاتوویە ئێرە بۆ ئامانجێکی گەورە و نابێ لەبەر قسەی من یا یەکێکی تر بتۆرێی و زیزبی. ئەم شتانە ھەر دەبێ و جنابت دەبێ لەسەر ئامانجەکەت سوور بی و ئاوا زوو پاشەکشە نەکەی. رێزم ھەبە بۆ جنابت و ئامانجەکەت. سەرکەوتوو بی.--چالاکوتووێژ ١٤:٢٨, ٢٢ حوزەیران ٢٠١٢ (UTC)

وایە کاکە چالاک، مرۆڤ دەبێ پشوو درێژ بێ. منیش ڕێزم هەیە بۆ خەبات و تێکۆشانی جەنابتان. هیوادارم هەر وا بەردەوام بن.--Ebrequ (وتووێژ) ١٨:٠٢, ٢٢ حوزەیران ٢٠١٢ (UTC)

من ئێستا بە سەر ئەو باسە دا کەوتم. پێموایە ئەو جۆرە باسانە خۆ نارەحەت کردنی ناوێ. پێشنیارەکەی کاک ebrequ بە خراپ نازانم. دەکرێ کاک aza جارێ لاپەرەکە بگوازێتەوە بۆ سایکۆ ئانالیز.--Perwane (وتووێژ) ٢٢:١٢, ٢٢ حوزەیران ٢٠١٢ (UTC)

پێش ئەوە لەمە زۆرتر بڕۆینە پێشەوە و ھاوسەنگی تازە داتاشین بۆ Psychoanalysis، پرسیارێکم ھەیە وڵامم دەنەوە. بۆچی پێتان وایە کە ئێمە مافی ئەوەمان ھەیە ئەو کارە بکەین؟ مەگەر ئێمە کێین؟ تاقمی زمانناسان؟ مەگەر ئێرە کوێیە؟ فەرھەنگستانی زمانی کوردی؟
من سەدان جار خۆمم ڕووبەڕووی ئەو پرسیارە دیوەتەوە. درۆتان لەگەڵ ناکەم ھەر جار وەڵامەکەم شتێکی جیاواز بووە، جاری وا بووە وتوومە بەڵێ ئەو مافەم ھەیە، جاری واش بووە وتوومە نا مەگەر من کێم، تازە ئیتر وشەکە وا جێ کەوتووە. --Aza (وتووێژ) ٠٥:٢٥, ٢٣ حوزەیران ٢٠١٢ (UTC)
کاک ئازا گیان وەڵامی پرسیارەکانت ئاسانە. یەکەم ئەوەی کە ئێمە تەنیا پێمان وا بووە ئەم وشەیە بۆ ئەم مەبەستە وشەیەکی جوان نییە و کۆی بیروڕامان داتاشینی وشەی نوێ نییە بەڵکوو بەکاربردنی وشە سەرەکییەکە لە زمانی ئینگلیزیدایە. دووەم ئەوەی کە تا ئێستا زمانی کوردی خاوەنی ئاکادێمییەکی (فەرھەنگستان) ڕەسمی نییە ھەتا ئێمە ببینە ئەندامی ئاکادێمی. زۆربەی ئەم وشە داتاشراوانە کە ھەندێکیان ئێستا جێگای خۆیان کردۆتەوە کاری کەسێکی ئاسایی وەک من و تۆن و بڕیار نییە ئەمانە ئایەتی قورئان بن و دەبێ بە بێ ئەرێ و نەرێ کەڵکیان لێ‌وەرگرین. ئێستا بەشێک لە خەڵک بە تاریخ (Date) دەڵێن بەروار! بیستووتە ئەم وشەیە چۆن باو بووە؟ بەروار ناوی گوندێک بووە کە مامۆستا زەبیحی لە ناو دەقێکدا بەھەڵە تێ‌گەییشتووە کە بەمانای تاریخە و ئیتر بەم جۆرە ئەم وشەیە لە بڕی تاریخ جێ‌کەوتووە!! کەوابوو زۆربەی ئەم وشە داتاشراوانە جێگای ڕەخنە و لێ‌کۆڵینەوەن و ئێمە نابێ کوێرکوێرانە کەڵکیان لێ‌وەرگرین. ئەمە بە بەرژەوەندی زمانەکەی خۆمانە. ئێستاش لە ویکیپیدیادا دەڵێن ئەگە قانوون کێشەی سازکرد ئەوە دەبێ لەسەری کۆدەنگی ساز بکرێ، زۆربەی بەکارھێنەرانیش لەسەر ئەمە ساغ بوونەتەوە کە ناوی وتارەکە ببێتە «سایکۆئانالیز»، سپاس.--چالاکوتووێژ ٠٧:٣٣, ٢٣ حوزەیران ٢٠١٢ (UTC)

کاک ئازا جەنابت جۆرێک باسی جێ کەوتنی وشە دەکەی کە مرۆڤ وا مەزانێ کتێب گەلێکی زۆر سەبارەت بە فرۆید و لاکان وەرگێدراونەتەوە سەر کوردی. ڕاستیەکەی ئەوەیە کە ئەو هاوتایانە زۆرتر لە ناو گۆڤارەکان دا کەڵکیان لێ وەرگیراوە. زۆری ماوە تا ئەوانە بچەسپن. ئێمە ناڵەین با وشەی تازاە داتاشین. نا ئێمە دەڵەین تا ئەو کاتەی وشەیەک بە ڕاستی دەچەسپێ دەبێ وشە ئینگلیزیەکە بەکار بەرین بەڵام ئاماژەش بکرێ کە ئێستا لە کوردیدا فڵان و فیساریشی پێدەڵەن. با نۆمنەیەکتان بۆ بهێنمەوە Structure سەرەتا پێی دەوترا "بنەما"، پاشان بوو بە "پێکهاتە"، کەسانێکیش دەڵێن "دارشت" لە پال ئەوانەشدا زۆر کەس هەر کەڵک لە زاراوە ئینگلیزیەکە وەردەگرێ. کە وابوو ئێمە دەبێ ئینگلیزیەکە بە پێوەر بگرین بەڵام ئاماژەش بدەین کە ئەمانەشی پێ دەوترێ. ئەو قاعیدەیە دەبێ زۆربەی هەرە زۆری زاراوە زانستەیکان لە خۆ بگرێ. بە سپاسەوە--Perwane (وتووێژ) ٠٩:١١, ٢٣ حوزەیران ٢٠١٢ (UTC)

ئەگەر وشە داناتاشین، ئۆکەی، با سایکۆئانالیز بێ. بیگۆڕن. --Aza (وتووێژ) ١٠:٤٧, ٢٦ حوزەیران ٢٠١٢ (UTC)

زۆز باشە، جێ بە جێ بوو. سپاس بۆ بەشداری ھەمووتان.--چالاکوتووێژ ١٥:١٢, ٢٦ حوزەیران ٢٠١٢ (UTC)