وتووێژ:دەمار

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

تێبینی[دەستکاری]

سپاس کاک برووسک بۆ ئەم تێبینیە. لەڕاستیدا لەمێژ بوو دەمەویست باسی ئەمە بکەم بەڵام شتiکە ھەندێک لەمە دوورودرێژترە. وشەی دەمار کە لە زمانی کوردیدا ھەیە ھەر وەک لێرەدا ھاتووە لە کۆنەوە بە مانای blood vessel بووە (pişkên dirêj yên leşî yên ku xwîn tê re dimeşe). ئەگەر سەیری ھەنبانە بۆرینەش بکەی لەوێشدا ھەر بەم مانایەوە ھاتووە. ئەم وشەیە کوردی نییە و لە زمانی تورکی وەرگیراوە. لە ھەر دوو زمانی تورکی ستەمبولی و ئازەربایجانیدا ئەم وشەیە ھەیە و ئەوانیش ھەر بە blood vessel دەڵێن. ستەمبولی (Kanın vücudun çeşitli kısımlarına taşınmasını sağlayan kanal) و ئازەربایجانی (بە ڕووسی نووسراوە кровеносный сосуд یانی blood vessel). ئەم وشەیە چۆتە ناو زمانی فارسیشەوە و لەوێشدا ھەر بە مانای blood vesselە (ئەگەر چی ئێستا بە کاری ناھێنن).
جا ھەر وەکی ئاماژەم پێ کرد لە کوردیشدا ئەم وشەیە ھەر بە مانای blood vessel بووە بەڵام لە باشوور و لە کتێبە دەرسیەکاندا ماناکەیان گۆڕیوە و بۆ «عصب» بە کاریان ھێناوە. جا ئەوە ھەڵەیەی جنابت فەرمووت بەڕاستی ھەڵە نییە و (ھەر وەکی وتم) لە گۆڕینی مانای وشەکەوە سەرچاوەی گرتووە. پێم وایە دەبێ لە وتارەکەدا زیاتر لەسەری بدۆین. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏٢٠:٢٠، ١٩ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Calak: کاک چالاک ئەمەش «پەی»یە. لە کۆنەوە وتوویانە ڕەگ و پەی. خوێنبۆریش بکەینە ڕەگ. Aza (لێدوان) ‏٠٨:٢٦، ٤ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لەگەڵ ئەم زمانە کەس نازانێ بڵێ چی. دەماری تورکی ھیچ؛ وشەی بۆریش-یان باو کردووە کە عەرەبی عێراق دەیڵێ و ئەویش تورکییە. لە بیرت بێ وشەی تورکیی وێلاش-یشیان بۆ ئاواڵمناڵ دانابوو. بەڕاستی جێگەی داخە.--چالاک وتووێژ ‏١١:١٥، ٤ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]