وتووێژ:دەستپێک/ئەرشیڤی ١

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

Welcome

We (your friends at Mazanderani Wikipedia) welcome you and wish Surani Kurdish's New Born Wiki to be prosper.
--Parthava ١٩:٤٠, ٢٠ ئاب ٢٠٠٩ (UTC)

هيوادارم وينه بۆ پۆله کان زیاد بکرێت

به رێزان بۆ ئه وه ى ويكيپيدياى سۆراني جوانتر بێت هيوادارم وپنه ى پوله كان زياد بكرێت وه كو ويكيپيدياى عه ره بى لێره[١]


بۆ نمونه ئه م وێنه يه بۆ پۆلى زانست [٢]


barham ٢٠:٤٨, ١٩ ئەیلوول ٢٠٠٩ (UTC)

چاککردنی (بەخێربێن)

هاوڕێیان، وشەى بە خێر بێن ـم چاککرد، چوونکە پێویستە بەسەر یەکەوە بنووسێت. --برووسک ١٣:٣٠, ١٨ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

پیروزبایی

نازانم ئه مه به راستی هوی پبروبایی یا سه رخوشی! بو ئه مه ویکیپیدیا نئه یتوانی بیته شوینیکی تایبه ت و باش بو ته جروبه کردنی زمانیکی کوردی استاندارد. و ئیسته که ئیمه دابه ش بوویمه. به لام له م باریدوخه دا وا براده ره کورمانجی-ئاخیوه کان به شیوه یه کی ته کره وانه ههر به زمانی کوردی باکوور ده یاننوسی، ئه من فکر ده که م دروست بوونی ویکیپیدیای سورانی هوی شانازی هه یه و پیویستی پی بوو. پیروزبایی له هه مو کورده کان ده که م.--Kak Language ٠٧:٢٢, ٢٧ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

ڕواڵەتی ئەم پەڕەیە

پەڕەی دەستپێک گرنگترین پەڕەی هەر ماڵپەرێکە. بە ڕای من ڕواڵەتی ئەم پەڕەی دەستپێکەی ئێمە ئەوەندوی پێویست جوان نیە و گرفتی زۆرە. بۆ نموونە من لە چ ویکیپیدیایەکی تردا ئەم پانێلەی "پرسیارەکانت ئاراستە بکە"م نەدیوە! پەڕەری سەرەکیی ویکیپیدیاکانی تر جوانترن. هەر ئەم کرمانجییەی خۆمان خراپ نیە، ڕێک وەکوو ئاڵمانی وایە. مەرج نیە سۆرانیش ڕێک ئەوە بێت بەڵام ئەگەر وابێت زیاتر ئەوە نیشان دەدەین کە ئێمە یەکێکین. --Aza ١٢:٤٢, ٥ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

یان ئەم لۆگۆمانە (لە سەرووی لای ڕاستەوە) لەبەرچی ناکرێت بە کوردی؟ --Aza ١٢:٤٨, ٥ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

منیش لە مێژ بوو دەمەویست ئەوەتان پێبڵێم، لانی کەم لۆگۆی ویکیپیدیای کە زۆر بەرچاوە بیگۆڕن. --Calak ١٤:٤١, ٥ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

من دژی ئەوەم هیچ لۆگۆیەک بۆ پەڕەی دەستپێک دانرێت پێش ئەوەی ئەم ناوە بێمانایە لابدەین (زانستنامە) وبیگۆڕین بۆ (زانیارینامە). --barham ٠٩:٠٣, ٦ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)


پیرۆزبایی (٥٠٠وتار)

پێرۆزباییەکی گەرمتان لێ دەکەم بە بۆنەی گەیشتن بە (٥٠٠وتار) وئێستاش لە هەواڵەکانی مێتا ئەم هەواڵە دەتوانن ببینن کە زۆر هەواڵێکی دڵخۆشە لێرە دەستتان خۆش بێت وقەت ماندوو نەبن. بەردەاوم بن!--barham ٢١:٣٥, ٨ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

Small request

Hello! I am a Polish wikipedian and I would like to ask you for your help - writing a new article about former Polish President who won the Nobel Peace Prize in 1983 – Lech Wałęsa. I have looked for his biography in your Wikipedia but without success. Polish Wikipedians will be grateful for your help. Thank you so much in advance! PS you can find the English version of the article here. Best wishes from Poland, Patrol110 ١٨:٥٣, ٢٥ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

Dear Patrol110; we will be happy to got articles about your country, culture and politicians, but we're in beginning time. Im sure that very soon we have more articles about different subjects, just about your country in our Wikipedia. My Regard--MarMzok لێدوان-- ٠٩:٠٤, ٢٦ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)


ڕۆژمێر

سڵاو ئایە بۆ بە پێی ڕۆژمێری ویکی ئەمڕۆ بوەتە 3ی مانگ کە خۆی 4 ئەکات ئەمڕؤ؟ سوپاس.

کاتژمێری ویکی لەگەڵ کوردستان ٣کاتژمێر جیاوازی هەیە (ئەگەر بەڕێزت دانیشتووی کوردستانی)، بۆیە لەوانەیە ٣کاتژمێر دڕەنگتر ڕێکەوت بگۆڕێت، بەڵام ئێستا کە من چوی لێدەکەم ٤ نیشان دەدات! --MarMzok لێدوان-- ٠٩:٠٢, ٤ کانوونی دووەم ٢٠١٠ (UTC)

لە دەستپێکدا لە گۆشەی (ئەمڕۆ لە مێژوودا...) نووسراوە (هه‌ینی ١١ی شوباتی ٢٠١١، بەرانبەر بە ٢٢ی ڕێبەندانی ٢٧١٠ی کوردی) لە ژێریا ویکیپیدیا:ئەمڕۆ لە مێژوودا/١١ی شوبات)، ئەوەی دووەمیان پەڕەی نوێ دەکاتەوە و ئەوەی یەکەم ئامادەکراوە، پێشنیار دەکەم ئەوەی خوارەوەیان لا ببرێت، چونکە دووبارەیە و ئەگەر پەڕەی نوێ دروست بکرێت زیادە دەبێت. سوپاس. --ئاراس نوری ١٤:٢٣, ١١ شوبات ٢٠١١ (UTC)

کاک ئاراس ئەو دوو شتە جیاوازن. بۆ ھەر ڕۆژێکی ساڵ (وەک ١١ی شوبات) وتارێکی سەرەکیمان ھەیە بە ھموو وردەکارییەکانیەوە. لە لایێکی ترەوە بۆ بەشی ناوخۆی ویکیپیدیا و پەڕەی دەستپێک، ڕووداوە زۆر گرنگەکان دەنووسین (وەک ویکیپیدیا:ئەمڕۆ لە مێژوودا/١٣ی ئازار). ئەمە لەسەر ژمارەی وتارەکاندا حەسێب ناکرێ. سوپاس --ئاسۆ ٢٠:٠٤, ١١ شوبات ٢٠١١ (UTC)

وێنەی هەڵبژێردراو

ئەرێ دەکرێت ئەو وێنەیەی دەستپێک لانی کەم هەفتەی جارێک بگۆڕدرێت؟ ماشەڵا کوردستان پڕی دیمەنی جوانە، ئەم وێنەیەش دەمێکە دانراوە. سوپاس. --ئاراس نوری ١٦:٤٧, ١٣ کانوونی دووەم ٢٠١٠ (UTC)

کاکە ئاراس گیان، وێنەی ئازادی باشمان زۆر کەمە. ھیوادارین لە داھاتوو بەکارھێنەرانی چالاک لە بواری وێنەشمان ببێ.--ئاسۆ ١٩:٢٣, ١٣ کانوونی دووەم ٢٠١٠ (UTC)
کاک ئاسۆ سووپاس بۆ هاوکاریکردنت لە وێنەکاندا، جارێ ئەمە دانەیەک، ئەوانەی تریش بەڕێوەن! فۆتۆگرافەرێکی باشم؟ :D ههه --برووسک ٢١:٤٥, ١٣ کانوونی دووەم ٢٠١٠ (UTC)
ئەم وێنانە پێشکەشە بەویکیپیدیا، تکایە بەکاری بەرن! --برووسک ٢٠:٢٨, ١٩ کانوونی دووەم ٢٠١٠ (UTC)

تکایە دەستکاری ئەو وێنانە بکەن . ئەوە نیە کاک برووسک دایناوە؟ جوتیار ١٢:١٤, ١٣ نیسان ٢٠١٠ (UTC)

لۆگۆی ویکی

سڵآو ، بۆ لۆگۆ کوردیەکە دانانرێت لە جیاتی ئەو لۆگۆیە؟ .زۆر سوپاس.‍‍‍‍‍جوتیار

کێشەی سەرەکی لە وشەی زانستنامەدایە! ھێشتا بەکارھێنەران ھاودەنگ نین لەسەر وەرگێڕاوی کوردیی ئەو وشە. سوپاس بۆ بیرخستنەوەت. --ئاسۆ ٢٠:٢٥, ٢٣ کانوونی دووەم ٢٠١٠ (UTC)

ئەی بۆ کێشەکە چارەسەر ناکرێت؟

کاک ئاسۆ هەر چارە نەبوو؟ ، وابزانم چارە کرا کیشەکە .جوتیار ١٣:٠٤, ٤ نیسان ٢٠١٠ (UTC)

نە، ھەر لێدوانەکە درێژەی پێنەدراوە و بە ھیچ نەگەشتووە جارێک: لێدوان:زانستنامە. بەھیوای وشەیەکی جوانین. سوپاس --ئاسۆ ١٣:٢٩, ٤ نیسان ٢٠١٠ (UTC)

١٥٠٠ وتار

گەشتین بە ١٥٠٠ وتار. پیرۆزبایی دەکەم لە ھەموو بەکارھێنەران. ھیوادارم لە داھاتوویەکی نزیک بگەین بە ١٠،٠٠٠ وتاریش. ئێستا لە ژمارەی وتارەکاندا ١٧٠ەمین زمانین [٣]. سوپاس--ئاسۆ ١٣:٥٢, ٢٨ کانوونی دووەم ٢٠١٠ (UTC)

پیرۆزبێت لە ھەموان ھەروا لە بەڕێزیشت.--MarMzok لـێدوان-- ١٣:٥٩, ٢٨ کانوونی دووەم ٢٠١٠ (UTC)
پیرۆزە. دەستانخۆش و ماندونەبن، باشە پێش دووڕۆژە لە ٧٧٠ دا بوو، ئایا وتارەکانی بەشەکۆنەکە زیادکران؟. --ئاراس نوری ١٤:٢٠, ٢٨ کانوونی دووەم ٢٠١٠ (UTC)
بەڵێ. MarMzokی بەڕێز زۆر زەحمەتی کێشا. سوپاسی ئەکەین. --ئاسۆ ١٤:٢٥, ٢٨ کانوونی دووەم ٢٠١٠ (UTC)
دەستەکانی خۆش بن، منیش کردم بە هەواڵێک لە کۆسک. --ئاراس نوری ٠٩:٤٣, ٤ شوبات ٢٠١٠ (UTC)

بابەتی هەڵبژێردراو

سڵاو، دەمێکە بابەتەکەی سوکرات لەپەرەی سەرەکیدا دانراوە، پێشنیار دەکەم هەموو دە ڕۆژ جارێ، یاخود دووهەفتە جارێک بابەتی هەڵبژێردراو بگۆڕدرێت. --ئاراس نوری ١١:٠٥, ٣ شوبات ٢٠١٠ (UTC)

بەڵێ دەبێ بگۆردرێت. ئەمن بۆخۆم ماوەی مانگێکم پێشنیارکرد بۆ ھەر وتارێک بەڵام ئێستا، کێشە لە ماوەکەدا نییە، لەو وتارەدایە کە دێتە جێی ئەوە. ئایا بەڕێزت وتارێک دەزانی بۆ پێشنیار، کە ھەموو مەرجەکان یا لانیکەم بەشێکی زۆر لە مەرجەکانی ھەڵبژاردەبوونی تێدا بەرچاو گیرابێت؟--MarMzok لـێدوان-- ١١:٤٤, ٤ شوبات ٢٠١٠ (UTC)
ڕاستت بوێت، هیچ وتارێکم نەدی کەبتوانم پێشنیاری بکەم، بەهیوام بابەتی پیرەمێرد دەوڵەمەندتر بکەم و بتوانم پێشنیاری بکەم. پێمخۆشە بە تەواوی مەرجەکانیش ئاشنا بم کە پێویستن لە بابەتێکدا هەبن بۆ ئەوەی هەڵیبژێرین. سوپاس. --ئاراس نوری ١١:٥٢, ٥ شوبات ٢٠١٠ (UTC)
بە کورتی بۆتی باس کەم بەڕێز، یەکەم مەرج ھەبوونی سەرچاوەی باوەرپێکراوە بۆ وتارەکە (ھەرچەن ئەوە زۆر لاوازە بە گشتی لە واتارەکانماندا)، دووھەم ئەوەیە وتارەکە ستانداردی ویکی کرابێت (بەستەرەکان، دەقی تۆخ، لار، خاڵبەندی و ھتد) و لەکوتاییدا بابەتەکە دەبێ گونجاوی ھاتن لە پەڕەی دەستپێکی ویکیپیدیا سۆرانیدا ببێت. ئەم باسە (ئەگەر پێویست بوو) باشترە لە پەڕەی لێدوانی قاڵبی وتاری ھەڵبژێردراودا بێت، ئەوێش ھێندێ باس و لێدوانی تێدایە. ڕێز،--MarMzok لـێدوان-- ١٣:٤٦, ٥ شوبات ٢٠١٠ (UTC)

هەفتەی ویکی

لە بابەتی پرسگا گەڕام پەڕەکە نەمابوو لەبەر ئەوە ئەمەم لێرە نوسیم.

لەبەر ئەوەی زۆربەی بابەتەکانمان بە نیوە ناچڵی نوسراون لەبەر ئەوە پێشنیارێکم هەیە کە ئەوێش ئەوەیە کە لە هەندێ ویکیەکاندا بینیومە کە شتێکی زۆر باش ئەکەن ئەویش ئەوەیە کە هەفتەی ویکیان هەیە واتە هەر هەفتەو بابەتێک هەڵ دەبژێردرێت بۆ باشتر کردن و دەستکاریکردنی کە ئەمەش شتێکی باشە پێم باشە ئێمەش ئەنجامی بدەین، سوپاس .

هیوام سەرکەوتنە. بژین،جوتیار ١٢:٢٢, ١٣ نیسان ٢٠١٠ (UTC)

کارێکی زۆر پیرۆزە.--:)چالاکلێدوان ١١:٥٨, ١٥ نیسان ٢٠١٠ (UTC)

ئایە بیکەین یان نا ؟ تکایە بەڕێوەبەران شتێ بڵێن .جوتیار ١١:٥٥, ٢٤ نیسان ٢٠١٠ (UTC)

ڕۆژمێر

ئەرێ ئەوە ئەمڕۆ ۹ی مانگە دوو ڕۆژە سێری ئەکەم هەر ۵ی مانگە ، تکایە چاری بکەن.جوتیار ٠٧:٥٨, ٩ ئایار ٢٠١٠ (UTC)

باسی چی دەکەی کاکە؟--MarMzok لـێدوان-- ١٤:١٥, ٩ ئایار ٢٠١٠ (UTC)

ڕۆژمێری ویکی ئەمڕؤ سێرم کرد 5ی مانگ نوسرابوو ،وا دیارە چاک کرا جوتیار

Hello!

The Wikimedia Foundation recently updated the official Wikipedia globe. We realize that a lot of projects have never had a localized logo in their native language, so we are making sure that we create logos for every Wikipedia project that we have. The only issue is: we can't figure out what should be on your localized logo. :-)

Could you please provide a translation for the following?

  • Wikipedia
  • The Free Encyclopedia

Please put the translation on my Meta talk page. Thank you! Cbrown1023 لێدوان ٠١:٠٢, ٢٥ ئایار ٢٠١٠ (UTC)

I got it and updated our list, thank you! Cbrown1023 لێدوان ٢١:١٧, ٢٥ ئایار ٢٠١٠ (UTC)
thank you, too. --MarMzok لـێدوان-- ٠٧:٥٦, ٢٦ ئایار ٢٠١٠ (UTC)

kurdpedia

سڵاو بەڕێوەبەران ؟ ئەوە لە فەیسبووکیش نووسیم بەڵآم وەڵام نیە ، من کاتێ سێری ماڵپەڕی کوردپێدیا م کرد بابەتی زۆرم بینی کە 4527 هەزار ووتار ئەبێت ، ئینجا ئەڵێم بۆ قسە لەگەڵ بەڕێوەبەرانی کوردپیدیا نەکرێت بۆ ئەوەی بابەتەکان بگوێزرێتەوە ؟ خۆ گرنگ ئەوەیە هەموومان یەک ئامانجمان هەیە ئیتر بۆ لە ویکی هەمووی بڵاو نەکرێتەوە ؟جوتیار ١٤:٣٠, ٣١ تەمموز ٢٠١٠ (UTC)

زۆربەی ھەرەزۆری وتارەکانی کوردیپێدیا لایەنگرانە و بێ سەرچاوەن. پێموایە وتارەکانی کوردیپێدیا تەنیا وەک یارمەتیدەرێک بۆ نووسینی وتارێکی ویکیپیدیا بە کەڵکمان دێن. بەڕێوبەرانی کوردیپێدیا زەحمەتێکی زۆریان کێشاوە و پێیان خۆشە زانیارییەکانیان بە ناوی خۆیانەوە و لە ماڵپەڕەکەی خۆیاندا بمێنێتەوە. من جارێک ئیمەیڵێکم بۆیان نارد ئەمەیان پێم وت. شتێکی دیکەش ئەوەیە کە کوردیپێدیا زانیارینامەیەکی تایبەتی کورد و کوردستانە، بەڵام ویکیپیدیا لە ھەموو بوارێک وتاری ھەیە و بوونی زانیارینامەی تایبەتی بوارێک شتێکی زۆر باشە و کێشەیەکیش بۆ ویکیپیدیا دروست ناکات. ئەگەر وتارەکانی کوردیپێدیا مافی لەبەرگرتنەوەی نووسەرەکانی بپارێزێت ئەوا بە شانازییەوە وەک ژێدەر بۆ وتارەکانی ویکیپیدیا کەڵکی لێوەردەگرین. سوپاس --ئاسۆ ١٦:٤٦, ٣١ تەمموز ٢٠١٠ (UTC)
  • بەڵآم ئێمە چ کێشەمان هەیە لەگەڵ ئەوەی ئەوان کە هەر باسی کورد و کوردی دەکات ؟ ئایە ئێمەش بۆ کوردی نانوسین؟ با ئەوان بەس بۆ کوردی بینووسن لێرە هیچ کێشەیەک نابێتن ، بەڵآم بۆ ئەوەی ماف پارێزراو بێت نەی کەن بە کراوە نازانم .سوپاس جوتیار ٢١:٥٦, ٣١ تەمموز ٢٠١٠ (UTC)

پرۆژە خوشکەکانی ویکیپیدیا

سڵاو و ڕێز... دەست خۆشی لە هەموو هاوکاران و نووسەران دەکەم ..بەهیوا بەردەوامی

پرسیاری من ئەوەیە ئایا بۆچی "پرۆژە خوشکەکانی ویکیپیدیا" بە سۆرانی بەردەست نییە هێندێكیان بە کرمانجیش بەردەست نییە. ئایا وەرنەگێڕدراون ؟ ئەگەر پێویستیان بە وەرگێڕانە تکایە با دەستپێبکەین ..داوام وایە دەستەی بەڕێوەبەرایەتی بەشی سۆرانی وەرگێڕان چالاک بکات ئەگەر کێشەکە لەسەر وەرگێرانە ئەگەر نا هۆی چییە؟ هەر شاد و سەرکەوتوبن

سوپاس ئەمە یەکەمجارە کەسێک داوا دەکا بۆ پرۆژەکانی دیکە! گەورەم ئەم پرۆژانە بە بەرنامەی «میدیاویکی» کاردەکەن کە کاری وەرگێڕانی زۆربەی زۆری بەشەکانی دوایی ھاتووە، گرنگ ئەوەیە داوا بکەی لە ڕێکخراوەی ویکیمیدیا ئەو پرۆژەت بۆ بکەنەوە. بۆ نموونە داوای ویکیپیدیای کوردیی سۆرانیم کرد لەم پەڕەیەدا: Requests for new languages/Wikipedia Kurdish (Sorani)، بەڵام داواکردنی ھیچ نییە، گەلی کورد لە ویکیپیدیا بەشداری ناکەن ئێستا ئەتەوێ لەوانی تر بەشدار بکەن؟! کورە تەنانەت بەلامانەوە دامەزراندنی تەختەکلیلی کوردیش بێسوودە ئەمجا تۆ ئەتەوێ بەشداری بکرێ لەو پرۆژانەدا؟! خۆ ئەوەش ناکرێ تەنیا دوو سێ کەس ھەموو ژیانی خۆیان دابنێن و کەسی تریش گوێ نەدات. تۆ بڵێی ئەم ھەموو کوردە ھیچیان نەزانن ویکیپیدیا ئەوەندە گرنگە بووەتەوە و خەڵکی جیھان یەکەم سەرچاوەیان بۆ زانیاری ویکیپیدیایە. نازانم ھەر تاقەتی خوێندنەوەی زانیاریی کوردییان نییە، خوێندن و نووسینی کوردی نازانن، بەکارھێنانی ویکیپیدیا ئەوەندە سەختە، بە شتێکی بێسوودی دەزانن، ...... نازانم سەرم سوڕ ماوە! سوپاس، --ئاسۆ ١٨:٤٠, ٦ تشرینی یەکەم ٢٠١٠ (UTC)


ووتەكانت لەجێی خۆیەتی کاك ئاسۆ. بەڵام خۆ هەوڵدان بۆ ئەم مەبەستە هیچ زیانێكی نابێت ،وردە وردە کورد ئاشان دەبێت لەگەڵ سەرچاوە زانیاریکراوەکان بەتایبەتی ویكیپێدیا ئەگەر سەرنج بدەینە لێدوان و گۆڕانکارییەکان ئەمەمان بۆ دەردەکەوێت ،ئەوەی گرنگە لێرەدا زۆر لەوانەیە بەهۆی یەكێك لەم "پرۆژە خوشکەکانی ویکیپیدیا" زیاتر بە سەرچاوەی زانیاری و سەرەکییەکە ئاشنا ببن ،دڵنیابن کە مانوو بوون و ڕەنجی بەرێزتان بێهودە نەڕۆیشتووە . هیوام بەردەوامیتانە.

Beat Jimmy

Please translate this message.

The Fundraising Committee is issuing all interested community members a challenge: we want you to beat Jimmy. The appeal from Jimmy Wales and the corresponding banner have been tested head-to-head with other successful banners, and the results are clear: it's our best performing message... by a lot. This year we have a lofty fundraising goal; we need all of our banners to bring in donations like the Jimmy Appeal, but no one wants to keep the Jimmy banner up for two months. We want to run donor quotes, and other wonderful ideas, but we have to have banners that work as well as or better than the Jimmy appeal.

We've just released the highlights from a donor focus group, and the results of our donor survey. With one month to the launch of the fundraiser, the messages we test must be driven by data from our tests and surveys - we can no longer rely on instinct alone.

We've redesigned our fundraising meta pages with the Jimmy challenge; check out the survey results and propose/discuss banners that reflect these findings. Add the banners you think will 'beat Jimmy' here to be tested Tuesday October 12 against Jimmy. Keegan, WMF Fundraiser 2010 ٠٢:٥٧, ٨ تشرینی یەکەم ٢٠١٠ (UTC)

داڕێژەی Infobox

سڵاو ، ئەگەر سەرنجبدەن ئەم ووتارە لە ویکیپیدیای ئینگلیزی ،دەبینی خشتەیەکی زانیاری هەیە هەروەکو خشتەی زانیاری (کەسایەتی) کە لێرەدا هەیە ،بەڵام ئەوەی ئەو ووتارە تایبەتە بە نەرمەکاڵا Software ،ئەوەی من مەبەستمە لێرەدا زۆر گەڕام داڕێژەی لەم جۆرەم نەدۆزیەوە بۆ ووتارێکی هاوشێوە ،تەنها خشتەی زانیاری کەسایەتیم دۆزیەوە ،ئەگەر ئەو داڕێژەیە هەیە کامەیە؟ یان ئەگەر نییە و دەبێ دەستکاری بکرێت ،چۆن و لە کوێ دەکرێت؟

بژین --Kurdish EAgle ٢٠:٣٨, ٢١ شوبات ٢٠١١ (UTC)

سڵاو، دارێژەی وامان نییە، دروست بکرێت زۆرباشە. سەرنجێکیش: لە زمانی کوردیدا، دوو پیتی واو لە سەرەتای وشەدا نایەت. ووتار، ووڵات...هتد هەڵەیە، وتار، وڵات ڕاستە. --ئاراس نوری ٠٩:١٧, ٢٢ شوبات ٢٠١١ (UTC)

سوپاس بۆ وەڵام و سەرنجەکانت کاک ئاراس ،کەوایە چۆن و لە کوێ دروستدەکرێت؟ --Kurdish EAgle ٠٩:٢٨, ٢٢ شوبات ٢٠١١ (UTC)

سەردانی ئەم وتووێژە بکە: ویکیپیدیا:پرسگا#ئایا ، قاڵب چۆن چاك دەکرێت یاخود وای لێدەکرێت بۆ وتاری کوردی بشێت ؟ (پێشتر بە داڕێژە ئەمانوت قاڵب!) لە ویکیپیدیای ئینگلیزیش بڕۆ بۆ : Help:Template --ئاسۆ ٢٠:٠١, ٢٢ شوبات ٢٠١١ (UTC)