وتووێژ:دڵەڕاوکێ

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

@Broosk: Kak Brûsk gyan ewe taze pêm zanî, xo dillerrawkê beme nallên, dillerrawkê be Erebî debête ar:قلق. Spas.--چالاک وتووێژ ‏١١:٥٥، ٨ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Calak: کاکە چالاک بڕوانە ئێرە قلق = Anxiety! --برووسک (لێدوان) ‏١٥:٤٤، ٨ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

هەروەها لەar:قلق ـیش نێوانویکی ئەتباتەوە سەر Anxiety. --برووسک (لێدوان) ‏١٥:٤٦، ٨ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Bibûre mam Brûsk gyan, mebestim shitêkî tir bû, demewê bizanim ey beme dellên çî: ar:هم? Spas.-چالاک وتووێژ ‏١٦:٣٤، ٨ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئاساییە براکەم. پێموایە Worry = نیگەرانی یان مەراق! بڕوانە ئێرە. بەڵام بۆ Anxiety، لە دڵەڕاوکێ زیاتر شک نابەم. مەراق وشەیەکە زۆر بەکاری دێنین، بەڵام ڕەگ و ڕیشەکەی نازانم. --برووسک (لێدوان) ‏١٧:٢٣، ٨ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Zor bashe, lay êmesh wa dellên bellam eger seyrî nêwanwîkî Farsiyekey bikey dezanî Farsiye. Meraqim nebîstibû bellam ferhengekan "arezû"yan mana lêdabowe.

Mam Brûsk min seyrî dû ferhengî here gringî Kurdîm kird (hî mamosta Hejar û Gîw Mukriyanî) bo dillerrawkê nûsrabû "dûdillî, nîgeranî", boye emanem pirsî. Ray cinabit çiye?-چالاک وتووێژ ‏١٩:١٦، ٨ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

خاڵە چالاک وەڵا بۆ دوودڵی ڕایەکم هەیە. پێم وایە نزیکترین شت لە دوودڵییەوە وشەی Uncertainty ـیە، هەرچەندە ئەوەش بۆخۆی تەواو مانا ناپێکێت. من دوودڵیم هەر بەشێوەیەک بیستووە کە کاتێک ئەکەویتە بەردەم چەند هەڵبژاردەیەک و نازانیت چی هەڵبژێریت ئەوکاتە دوودڵیت. Doubt، ئەگەرچی ئەکاتە گوومان، بەڵام لەدوودڵیی ـش دەچێت. نیگەرانیش زۆرتر بەرەو Sadness دەچێت. منیش هاوڕام دەشێت دڵەڕاوکێ هەم Worry ـبێت هەم Anxiety بێت، بەڵام کاتێک کە مەراق دەبینم تەواو Worry ـم بیردەکەوێتەوە. بەهەرحاڵ، دوودڵ ـیش وشەیەکی گوونجاوە، بەڕای من. گەلێک سووپاس --برووسک (لێدوان) ‏٢٠:٠١، ٨ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من ھەر لەگەڵ ئەنکزایەتییم. دڵەڕاوکێ زیاتر بۆ Panic دەگونجێ! ئەنکزایەتی شتێکی بەردەوامە بە پێچەوانەی دڵەڕاوکێوە کە ھەر کاتییە. ئەم ناوەی ئێستا زۆر ھەڵەیە. ئێپین وتووێژ ‏٠٩:٣٣، ٢٣ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak: @Broosk: ئەگەر anxiety دڵەڕاوکێیە ئەی anxious (مضطرب) چییە؟--Aza (لێدوان) ‏١٣:٤٢، ١٧ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: ھەتا مۆرفۆلۆژیی وشەکە نەزانی ناتوانی بڕیار بدەی. نازانم ئەم وشەیە لە چی ھاتووە. ئەگەر وەک جێگۆڕکێ بێ کە لە جێ + گۆڕینەوە-وە ھاتووە دەبێ دڵەڕاوکێ-ش لە دڵ + فیعلێک-ەوە ھاتبێ. ئەو فیعلە دەبێ ڕاوان یان ڕاوین (یان ڕاوانەوە و ڕاوینەوە) بووبێ کە وا دیارە فەوتاوە (یان تەنیا لە شێوەزارەکاندا ماوەتەوە). بەو پێیە ناوی فاعیلەکەی دەبێتە دڵەڕاوەر. ئەمانە ھەموو بۆچوونی خۆمن وتم مۆرفۆلۆژیی وشەکە دەبێ بزانین.--چالاک وتووێژ ‏١٥:٣٢، ١٧ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: وتمان جێگۆڕکێ ھەمان جێگۆڕینەوە-یە. پێم وایە دڵەڕاوکێ ئەسڵەکەی *دڵەڕەوکێ بووە و لە دڵڕەوینەوە-وە ھاتبێ. جا نازانم ئەمە وشەیەکی گونجاوە بۆ Anxiety یان نا. چالاک وتووێژ ‏١٠:٤٤، ١٦ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak سپاس، بەم پێیە anxious ئەبێ بە چی؟ Aza (لێدوان) ‏١٨:٤٥، ١٧ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی دڵەڕاوکێم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٠٩:١٧، ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]