وتووێژ:دوورگە

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

دوورگە یان دوڕگە[دەستکاری]

لە فەرھەنگەکانی ھەنبانە بۆرینە و ھەژیر نووسراوە دوڕگە. بەڵام لە فەرھەنگی زاراوە و فەرھەنگی ئەستێرەگەشە دوورگە نووسراوە. کامیان دروستە؟ --ئاسۆ ١٤:٠٤, ٢٨ شوبات ٢٠١٢ (UTC)

من لەمێژە بیرم لەمە دەکردەوە و نەمدەزانی کامەیان ڕاستە. ھەتا ئەم چەند ڕۆژە کە لە سەفەر بووم لەوێ تووشی فەرھەنگێکی زۆر بەنرخی مامۆستا گیو موکریانی بووم. قەبارەکەی زۆر لە ھەنبانە بۆرینە زیاتر بوو و زۆر تێر و تەسەلتر نووسرابوو. تێیدا دوڕگە ڕەوانەی دوڕووگە و دووڕووگە کرابوو و ئاوا شی کرابۆوە: وشکایێەکە دوو لای ئاو بێ یا ھەر چوار لای ئاو بێ. ئێستا شتەکە زۆر ڕوونە و وشەکە لە دوو (٢) و ڕوو دروست بووە و بەم جۆرە بە ڕ دروستترە و دەبێ بڵێین دوڕگە. من دوایی ھەموویان دەگوێزمەوە بۆ دوڕگە. مام ئاسۆ بۆ ئاگاداری. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٦:٣٨، ١٤ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەتەواو ڕێزەوە بۆ مامۆستا گیو موکریانی ، بۆچوونی ٢ڕووگە، تەنیا بۆچوونێکە و بەس. ئەوەی ڕاستی بێ زیاتر واتای دووری لە وشکانی مەبەستە، جەزیرە بەو لەتە وشکانییە دەگوترێ کە لە وشکانییەکانی تر دابڕاوە و دوور کەوتۆتەوە، ئەگەر ئەم جزیرە ناتەواو بێ، یانی بەتەواوی دانەبڕابێ و هێشتا لە لایەکەوە بە وشکانییەوە بەسرابێ (واتە سێ لای بەر ئاو بێ، تازە دەکاتە ٣ڕووگە ئاو، نە ٢ڕووگە)، ئەوە جزیرە نییە و (شبهه جزیرە)ەیە، واتە (سادوورگە) ، وەک (سامیری) واتە نیوە حکوومەتی. هەرچەن من بۆ خۆم وشەی (گراڤ یا گراو)م پێ باشترە. Aminijian (لێدوان) ‏٢٢:١٠، ١٤ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەرێ، "گراو" زۆر باشترە. --Aza (لێدوان) ‏٠٧:٣٤، ١٥ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
هیچ باش نییە! نازانم ئەمانە لوکوێوە ئەهێنن --برووسک (لێدوان) ‏٢١:١٥، ١٥ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Broosk: ئەگەر پێت خۆشە بزانی وشەی گراڤ لە کوێوە هاتووە، سەیری ئەمانە بکە:
Aminijian (لێدوان) ‏٢١:٥٥، ١٥ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سپاس برایان. مام ژیان گیان من ناتوانم ئەم بۆچوونەی مامۆستا گیو بەتەواوی ڕەت بکەمەوە. ڕەنگە بۆچوونێ ئێوە بۆ دوورگە دروست بووبێ بەڵام باوەڕ ناکەم دوڕگە لە دوورگەوە ھاتبێ.
ھەروەھا بۆ پێشنیاری وشەی «گراو» کە باس کرا؛ منیش ئەم وشەیەم زۆر پێ باشترە لە دوورگە و دوڕگە. یەکەم چون ڕەگ و ڕیشەکەی دیارە و ھەموو دەزانن لی چی دروست بووە (گر (گرتن) + ئاو: شوێنێک کە بە ئاو گیراوە) و دووەم لە کرمانجیش نزیکە (گراڤ) و دەبێتە ھۆی یەکگرتوویی زیاتری زمانی کوردی. ئەوانەی ئەم وشانە دادەنێن دەبوا ئەمەیان لەبەر چاو گرتبا کە چی دەبینم بە پێچەوانە لە نێوان سۆرانی و کرمانجیدا کێبەرکێ دروست بووە ھەتا زیاتر خۆیان جیاواز نیشان بدەن.
خاڵێکی تر ئەوەیە لە سۆرانیدا بە جزیرە ناڵێن گراو، دەڵێن گراوە. وشەیەکیش ھەیە لە کوردیدا دەڵێن گـڕاو (کە لە مەڵبەندی ئێمەدا باوە) و ڕێک بەمە دەڵێن. بە ھەر حاڵ ئەگەر چی من «گراوە»م زۆر پێ باشترە بەڵام چۆن لە سۆرانیدا زۆر باو نییە جارێ وازی لێ دێنم . بەڵام پێم وایە باشترین وشە بۆ زمانی یەکگرتووی کورد لە داھاتوودا ھەر ئەم «گراوە»یەیە. زۆر سپاس.--چالاک وتووێژ ‏٠٦:٤٧، ١٦ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]