وتووێژ:دراو

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئێستا کە ئێمە دراومان وەک بەرامبەری Currencyی ئینگلیزی داناوە ئەی دەبێ بۆ Money چی بنووسین؟ بە بڕوای من ئەم بەرامبەرە دروست نییە.--چالاکWьтуwеж (٢٢ی خەرمانانی ٢٧١٣) ١٨:٥٤, ١٣ ئەیلوول ٢٠١٣ (UTC)

لای ئێمەی هەولێر دەڵێین پاره به money ، ناوچەی سلێمانیش دڵنیا نیم ، بۆ Currency بس لای ئێمه دراوە بۆ وێنه بەهای تمەن بەرامبەر دیناری عێراقی دەڵێن نرخی دراوەکان> kushared (لێدوان) ١٥:٢٥, ١٤ ئەیلوول ٢٠١٣ (UTC)
Currency = دراو ... Money = پارە > لەناوچەى سلێمانی و گەرمیانیش وایە... «محمد طە لێدوانی محمد طە ٢١:٢٠, ١٥ ئەیلوول ٢٠١٣ (UTC)

من پێم باشە ناوی ئەم وتاره بکرێت بە یەکەی (دراو،پاره یان پووڵ) و دراویش بە پارە و پووڵ زیاد بکرێ ، دیاره لە ڕژهەڵات پووڵ بە کار دێ کە لە فارسیەوە هاتوە و لە باشووریش پارە کە لە تورکیەوە هاتوە، و دراو کوردیەکەیەتی ، ئێستا ئێمە یەکەی دروامان نیه، بۆ نموونە یەکەی دراوەی ئەمەریکا دۆلاره، یان هی عێڕاق و ئێران دینار و ریاڵه، سپاس--دیاکۆ ماد ‏١٢:٤٦، ٢٢ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاک دیاکۆ گیان ئەوەی کە بە فارسی بە Currency دەڵێن «یەکەی» پووڵ کارێکە تەنیا لە زمانی فارسیدا کراوە و لە ھیچ زمانێکی تر بۆ ئەمە یەکە نەھاتووە. با ئەوەشت پێ بڵێم وشەی دارویش خۆی لە وشەی یۆنانی دراخما وەرگیراوە و کوردی نییە. وشەی پارەش لە تورکی وەرنەگیراوە و تورک لە فارسی و کوردی وەری‌گرتووە؛ ئەوەتا لێرەشدا ھاتووە (نووسراوە لە فارسی (Farsça) وەرگیراوە). سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٦:٣٣، ٢٢ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

خۆ شتێکی خراپ نیه ئەگەر ئێمەش هەمان بێ--دیاکۆ ماد ‏٠٧:١٧، ٢٣ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاک دیاکۆ گیان ئێمە خۆ ناتوانین لەخۆوە ناوی ئەم شتانە بگۆڕین. دراو وشەیەکی باوە بۆ Currency؛ بۆ نموونە دەڵێن دراوگۆڕ (صراف) و دراوگۆڕی (صرافی) کە بە ئینگلیزی دەڵێن currency exchange و لێرەشدا ھەر دراو بەرامبەری Currencyیە. بەبڕوای من دراو بۆ Currency تەواوە.--چالاک وتووێژ ‏٠٩:٢٧، ٢٥ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]