وتووێژ:جوگرافیای کووەیت

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کووەیت عەرەبییە بە کوردی کوێتە تکایە چاکی بکەرەوە.--Ferxwaz (لێدوان) ١١:١١, ٢١ تشرینی دووەم ٢٠١٢ (UTC)

بەڵێ کووەیت عەرەبییە کوردی نییە چون وڵاتەکە عەرەبییە. ئەوە ئێمەی کوردیش ھەر دەڵێین کووەیت و کرمانجش ھەر دەڵێ Kuweyt و زازاش ھەر وا Kuweyt. تکایە پێش گواستنەوەی ناوی ئاوا وتووێژێکی لەسەر بکە، زۆر سپاس.--چالاکWьтуwеж (١ی سەرماوەزی ٢٧١٢) ١١:٥٢, ٢١ تشرینی دووەم ٢٠١٢ (UTC)


باشە ئینجا ئەگەر عەرەبی بێ نابێ ناوی کوردی ھەبێ؟ خۆ ئێرە ویکی عەرەبی نیە تا وەکو عەربی بنوسرێت وکیکی کوردییە پێویستە بە کوردی بنوسرێت لە ویکی عەرەبی دا یەک وشە نابینی بەعەرەبی (تعریب) نەکرابێت. بەڵام بۆ کوردی دیارە نابێ شتەکان بەکوردی بکرێن..............................................................--Ferxwaz (لێدوان) ١٣:١٨, ٢١ تشرینی دووەم ٢٠١٢ (UTC)

کاکە خۆ ئێمە عەرەب نین لە کاتی دەربڕینی وشەکانی بیانی زمانمان بگیرێ و ناچار بین وشەکان تەفروتونا بکەین! عەرەب زمانی دەگیرێ ئێمە چی؟ شوکری خوا ئێمە زمانمان ڕەوانە و پێویست نییە وشەکان بە دەردی عەرەبان بەرین. سپاس.--چالاکWьтуwеж (١ی سەرماوەزی ٢٧١٢) ١٣:٤٢, ٢١ تشرینی دووەم ٢٠١٢ (UTC)


نەخێر کاکە تۆ ھەڵە تێگەیشتووی باش نەتخوێندۆتەوە عەرەب شتەکان تەعریب دەکەن واتا دەیکەن بە عەرەبی وایلێدەکەن خەڵک بڵێن ئەم وشەیە عەرەبییە نەک عەجەمی (عەجەم واتا ڵاڵ: عەرەب ئەوەی عەرەب نەبێ پێێ دەڵێن ڵاڵ)، سوپاس بۆ خواش کە کوێت ناوێکی دەستکرد نیە و بە خۆڕسکی لەناو کورددا بڵاو بۆتەوە. واتا کوێت کوردییە و دەبێ بە کوردی وا بووترێت.--Ferxwaz (لێدوان) ١٤:١٥, ٢١ تشرینی دووەم ٢٠١٢ (UTC)

خۆ دەزانم لای تۆ کوردی ڕۆژھەڵات و کرمانج و زازا و ھەورامی کورد نین و کوردت تەنیا پێ بە خەڵکی باشوور دەزانی. نازانم چۆنە کوێت بۆتە کوردی بەڵام کووەیت نا؟ ئەی ئەگەر وایە بۆ ڕاست کووەیت؟ با سانفرانسیسکۆش بکەین بە سانفرانسیقۆ زۆر کوردییە.--چالاکWьтуwеж (١ی سەرماوەزی ٢٧١٢) ١٤:٢٠, ٢١ تشرینی دووەم ٢٠١٢ (UTC)


نا نەخێر ئەوە کەی قسەیە کەمن شێوەزارەکانی تری کوردیم پێ کورد نەبێت، بەڵام من حەز دەکەم شتەکان کوردی بن نەک کورتی (کورتی مەبەستم زمانی غەیرە کوردییە)، من زۆر زۆر زۆر دڵخۆش بووم کاتێک بەرانبەری ووشەی ڕۆماتیزمم لە تۆوە بیست کە بە کوردی بادارییە، جگە لەوەش زۆر لەمێژە بەدوای ووشەی سیستەم گەڕاوم بۆ ئەوەی بزانم بە کوردی چی پێ دەڵێن ھەر نەم دۆزییەوە بەڵام دوێنێ بینیم لە ویکی کوردی کورمانجی ناوی لێنراوە پەڕگاڵ ئێستاش بەتەمابووم لە ویکی سۆرانی سیستەم بگۆڕم بۆ پەڕگاڵ چونکە سیستەم کوردی نیە پەڕگاڵ کوردییە ھەرچەندە پەڕگاڵ لای ئێمە مانایەکی تری ھەیە کە ئامێرێکە لە بیرکاری و ئەندازەدا بەکاردێت بۆ دروست کردنی بازنە. بۆ گۆڕینی ک بۆ ق ئێ وایە لە کۆندا خەڵک زۆر جار پیتی ک گۆڕییوە بۆ ق یان خ بەڵام ئێستا خەڵک وا ناکات ئەگەر وامان بکردایە وەکو پێشینان بێگومان دەبوو بیکەینە ق و خ. ھەر بەو بۆنەیەوەش ئەو لیستەی بۆت ناردم دوو وتاری ژێری ژێرەوەم کردە کوردی بەڵام لیستەکەم پێ دەسکاری نارێت.— ئەم لێدوانە لەلایەن Ferxwaz واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان)

کاک فێرخواز گیان سەبارەت بە ناوی کوردیی سیستەم من لە مێژە دەزانم پەڕگاڵی پێ دەڵێن (ئەم کەماڵیستانە). من بۆ ئەم مەبەستە بەشی ویکیپیدیا:داخوازی بەرامبەری کوردیم کردەوە بۆ کەڵکی لێ وەرناگری؟ بپرسە مامە ئەگەر بزانین وەڵامت دەدەینەوە.
کاکە باداری بەڵێ کوردییە بەڵام کووەیت ھەر جۆرێکی بینووسی ھەر کوردی نییە و وشەیەکی عەرەبییە. ئەمانە یەک شت نین. بۆ سانفرانسیسکۆش تەنیا نموونەیەکم ھێناوە بەڵێ کە لە کوردیدا ک زۆر دەبێ بە ق و وەکی بزانم زازاکان بە ئەمریکاش دەڵێن ئەمریقا وەک ئەفریقا. بۆ پێرستەکەی بەڕاستی سپاس ئێمە بەڕاستی نیازمان بە بەکارھێنەرێکی چالاک وەکوو تۆ ھەیە.--چالاکWьтуwеж (١ی سەرماوەزی ٢٧١٢) ١٤:٥٧, ٢١ تشرینی دووەم ٢٠١٢ (UTC)