وتووێژ:تۆڕی کۆمپیوتەری

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

لە ھەنبانەبۆرینەدا ھاتووە "ڕایەڵە" واتە "تان" (ھاواڵی پۆ)، بەڵام network واتە "تۆڕ"، [١] (کە پێکھاتووە لە تان (ڕایەڵ) و پۆ). "تۆڕ" دروستترە لە ڕایەڵە. سەیری وتارە کورمانجییەکەش دەکەی ھەر Tor-ە. پێشنیار ئەکەم ناوی ئەم وتارە بکەین بە "تۆڕی کۆمپیوتەری".--Aza ٠٩:١٢, ٢٥ کانونی یەکەم ٢٠١٠ (UTC)

پێشنیار بۆ گۆڕینی ناو[دەستکاری]

وشەی بژمێر بەکوردیکراوی کۆمپیوتەرە و لە گەلێک بابەتی ویکیپیدیاشدا بە کار ھاتووە پێشنیار دەکەم ناوی بابەت بگۆڕین بە تۆڕی بژمێریKardo Muradi (لێدوان) ‏٢٢:٢٧، ٢٠ی شوباتی ٢٠١٨ (UTC)— ئەم لێدوانە لەلایەن Kardo Muradi واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان) [وەڵامدانەوە]

قەت نەمبیستووە بژمێر لەجێی کۆمپیوتەر بەکاربێت. --‏◂ ئێپین لێدوان ‏٢٠:٠٤، ٢٠ی شوباتی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Kardo Muradi: ئێمە خۆمان ئەوە ئەخوێنین و گەر ئەوە بڵێین، ئەوە دەبێتە کوفری تەکنۆلۆژیا. و Computer وشەیەکی کۆنە و پێشوتر تەنھا کاری کۆکردنەوە و لێدەرکردن و چەند کارێکی تری سادەی دەکرد بۆیە بووەتە بژمێر جگە لەوەش Computer تەنھا بۆ ئەم کۆمپیوتەرەی ئێستا بەکارنەھاتووە بەڵکوو بۆ ھەر ئامێرێک بەکارھاتووە کە توانای کاری ژمێریاری ھەبووبێ، بەڵام کۆمپیوتەری ئێستا ناکرێت وای پێ بوترێت چوون ئەو ئامێرەی ئێستا ھەیە ئەوەی ئەوکات نییە تەنھا کاری بژمێری بکات. ھەربۆیە کۆمپیوتەر لە ھەمووی باشترە و گشتمان تێی دەگەین. ئەوە ڕای منە. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٥٤، ٢٠ی شوباتی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
منیش ھەر خەیاڵم بەڵای calculator چوو کە باسی بژمێر کرا.--‏◂ ئێپین لێدوان ‏٢٠:٥٦، ٢٠ی شوباتی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Kardo Muradi: سپاس بۆ ئێوە کاک ئێپین و کاک ئارام، کاک ژیار من تا ئەو شوێنە کە لە بیرمە یەکەم جار وشەی بژمێرم ھەر لەم بابەتەدا بینی نازانم کەی گۆڕدراوە ھەروەھا لە چەند فەرھەنگێکیشدا بینیومە وەکوو دیکتیۆ، زانست، glosbe. کاک ئارام تۆ ڕاست دەکەی بەڵام پێم وا نییە کە ببێت بە کوفر، مەرج نییە چونکە یەکەم جار کۆمپیوتەر بە کار ھاتووە ئێمەیش دەبێ بەکاری بێنین; لە ڕاستیدا ئێمە ھەتیوین کە بنکەیەکمان نییە بۆ بەڕێوەبردنی ئەم کارانە بۆ نموونە لە ئێراندا ئەکادیمی زمانی فارسی ھەیە کە بۆ ھەموو وشە نامۆکان بەرامبەر دەدۆزێتەوە بۆ کۆمپیوتەریش (رایانە)یان پەسند کردووە بەڵام بۆ زمانی کوردی ھەرچەندە چەندین ھێندەی فارسی دەوڵەمەندە ھیچ بنکەیەک نییە کە ئەم ئەرکە بەجێ بھێنێت کۆمپیوتەر وشەیەکی نوێیە و ھێندە کۆنیش نییە تەنانەت مێژووی لە کوردیدا ناگات بە سەد ساڵ. سڕینی وشە نامۆکان کارێکی پێویستە بۆ سەربەخۆیی ھەر زمانێک بە مەرجێک کە ئەو وشە نامۆوانە نوێ بن ئەگەر چەند سەد ساڵ وشەیەک لە زمانێکدا بمێنێتەوە دەبێتە ھی ئەو زمانە. بە ھەر حاڵ باشترە کە زمانزانێک ئەو کارە بکات. سەردانی چەند فەرھەنگێکم کرد لە ڕاستیدا بژمێر ناتوانین بە واتای کۆمپیوتەر بەکاری بێنین و باشترە وشەیەک بێت کە لە زاراوەکانی تردا واتای ھەبێ بژمێر تەنیا لە کورمانجی ناویندا ھەیە. باشترە ھەر کۆمپیوتەر بێت تا کاتی خۆی. ئەمەش ڕوانگەی منە; دیسان سپاس.Kardo Muradi (لێدوان) ‏٢٢:٢٧، ٢٠ی شوباتی ٢٠١٨ (UTC)— ئەم لێدوانە لەلایەن Kardo Muradi واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان) [وەڵامدانەوە]
زۆر سپاس بۆ وتەکانت بەڕێز @Kardo Muradi:. بەڕێزم بۆ گۆڕانی وشەی بژمێرەکە کە باسی لێوە دەکەیت (گەر باسی ئەوەی ئێستا نەکەیت کە من سڕیمەوە)، ویکیپیدیا لەلایەن کەسانی جۆراوجۆر بە باش و خراپ دەستکاری دەکرێت، بەڵام لە ئێستادا ھەوڵێکی زۆر دراوە بۆئەوەی خراپکاری تێدا نەکرێت. بۆ وشەی کۆمپیوتەرەکەش ئەوەتا خۆت دەڵێیت

باشترە ھەر کۆمپیوتەر بێت تا کاتی خۆی.

بۆ زمانی فارسییەکەش کە باسی رایانەت کرد بەڕای من ناوە زانستییەکان ئەسڵەن وەرنەگێڕدرێن و وەک خۆیان بەکاربێن باشترە. بۆ نموونە ئایا دەتوانیت وشەیەکی کوردی بۆ Television و Radio ھەڵبژێریت؟ منیش لە بەڕێزت زیاتر حەزەکەم کوردی پەتی بەکارببەین و زمانەکەمان لە لەناوچوون ڕزگار بکەین و زاراوەی خۆمان بەجێی بێگانە بەکارببەین. ئایا دەزانی منیش بۆ بەرامبەر وشەی Actor لە کوردیدا «نوێننەر»ـم ھەڵبژاردووە، بەڵام کەی و چۆن بڵاوی بکەینەوە؟ ئایا جێی ئەکتەر دەگرێتەوە؟ و گەلێک پرسیاری تریش ... بەھەرحاڵ. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٥٣، ٢٠ی شوباتی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاردۆ مورادی: کاک ئارام گیان زاراوەی زانستی ھەر وشەیەکە کە کاری لەسەر کراوە و بووە بە زاراوە ئینگلیزی زمانەکان بە ھۆی ھەبوونی دەسەڵاتی ئابووری و زلھێزییەوە ھەموو زمانەکەی خۆیان کردووە بە زاراوە. بەڵێ ئێمە دەتوانین TeleVision کوردی بکەینەوە Tele پێشگرێکە بە مانای (دوور) و Visionیش واتە دیتن، دیمەن، بینین کەواتە تەلەڤزیۆن بە کوردی دەبێتە دووردیتن، دووردیمەن یا ھەر وشەیەکی تر لەم جۆرە تەنیا جیاوازی ئەوەیە کە ئەوان بە ھۆی دەسەڵاتیانەوە توانیویانە وشەی تەلەڤزیۆن بکەن بە زاراوە و ھەر وشەیەکی تریش دەتوانن بە چەند ڕۆژێک بکەن بە زاراوە بە ھۆی ئەو ھەموو ھێز و وزە میدیایییەوە کە ھەیانە بۆ فارسیش ھەمان باسە. ھەر وەک وتم خۆمان ھەتیوین ئەگینا ھەموو ئەم وشانە بەرامبەریان ھەیە بەڵام بە زاراوەکردنی ئەستەمە. کە پێویستی بە زانست (زمانزانی)، توانای ئابووری و ئینسانی و ئەڵبەتە گەیانەیی (میدیایی) ھەیە تا ببێت بە زاراوە و لە بیری خەڵکدا جێگیر ببێت. سپاس کە گوێ بیستم بووی. کاک ئارامKardo Muradi (لێدوان) ‏٢٢:٢٧، ٢٠ی شوباتی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لێرە ستانداردەکان دادەنرێن و گۆڕین و وەرگێڕانی ئەم وشانە ئاسان نین. ویکیپیدیا وێبگەیەکە کە لەسەر یەکدەنگی بەڕێوە دەچێت، و بۆ وشەیەکی وەک «دووردیتن»، کەس لەگەڵی نابێت چوونکە لە ژیانی ڕۆژانەدا بەکار نایەت و تەلەفیزیۆن بووەتە ستاندارد لە ناو زمانەکەماندا. من ھەبوونی وشەی بێگانە بە خراپ نازانم، ئینگلیزیش زۆرینەی وشەکانیان لە لاتینی و فەڕەنسی و ھتد... وەرگرتووە. کاتێک پرۆژەی ویکیفەرھەنگ دامەزرا، ئەم جۆرە باسانە پێویستە لەوێ بکرێن و یەکلایی بکرێنەوە.--‏◂ ئێپین لێدوان ‏٢٢:٢٩، ٢٠ی شوباتی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]