وتووێژ:بەڕازیل

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ناوی وڵات[دەستکاری]

ئەوەی ڕاست بێ لە نێوان دو پیتی B و rدا، بزوێنمان (ە) نییە. دەیگوازمەوە بۆ «برازیل». لە کورمانجیشدا ھەر ئەمە باوە (Brazîl). دژایەتی ھەیە؟--:)چالاکلێدوان ١٣:١١, ٢ حوزەیران ٢٠١٠ (UTC)

وا دیارە لێرەش ھەر ئەو کێشەی وتووێژ:فەڕەنسامانە ھەیە. لە ڕۆژھەڵات بە ھۆی کاریگەریی فارسییەوە -کە ئەویش کاریگەریی فەڕانسای لەسەرە- پێم وایە زۆربەی خەڵک «برێزیل» بڵێن. «بەڕازیل»یش دیارە کاریگەریی عەرەبیی لە سەرە. «ڕ» (مەبەستم قەڵەوبوونیەتی) لە «بەڕازیل»دا ناخۆشی کردووە و بۆ گوێ کوردێکی ڕۆژھەڵات زۆر نامۆیە. بەرازیل باشترە تا بەڕازیل بەڵام ھەر دوورە لە ئەسڵی وشەکە. چی لێ بکەین؟؟ --ئاسۆ ٢١:٤٤, ١٧ ئازار ٢٠١١ (UTC)

"بەرازیل" ئەمخاتە بیری بەرازەوە! بە ڕای من برازیل باشە. سپاس--Aza ٠٦:٥٩, ١٩ ئازار ٢٠١١ (UTC)

@ئاسۆ و Aza: کاکە وەک بەرشەلۆنە کە گواستمانەوە بۆ بارسێلۆنا (بڕوانن وتووێژ:یانەی بارسێلۆنا) بە بڕوای من کاتی گواستنەوەی ئەم وتارەش ھاتووە. من لە میدیاکانی باشوور دیومە بەھێواشی برازیلیان جێگری بەڕازیل کردووە (نموونە). بەڕاستی ئەم بەڕازیلە ھەم ھەڵەیە و ھەم زۆر ناشیرینە. وردەوردە وەک میدیاکان کە دەستیان پێکردووە و پێیان زانیوە ئێمەش دەبێ دەست بە کار بین و ئەم وشە عەرەبیانە لە زمانەکانەمان دەرھاوێژین.--چالاک وتووێژ ‏١٢:٣٠، ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
برازیل باشە. | سەرچیا (وتووێژ) ‏١٨:٢٧، ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
برازایل باشە. سپاس.--Aza (لێدوان) ‏٢١:٤٠، ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]