وتووێژ:بەغدا

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ناوی وتار[دەستکاری]

سڵاو ، بەڕێزان ئەم شارە ناوی ' بەغداد'ـە نەک 'بەغدا' ، چونکە ئەمە ناوە ناتوانرێ بگۆڕدرێت .جوتیار

سڵاو، منیش ھەر ئێستا ھاتم ئەمە بنووسم. دەبێت سەرجەم وشەکانی "بەغدا" بکرێت بە "بەغداد" چوونکە ناوە و لە گشت ویکییەکانی تریش ھەر وا نووسراوە. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٥٢، ٢٢ی ئابی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەی ئەگەر وایە ھەولێریش دەبێ ببێتە ئەربیل چون ھەموو دونیا وا دەڵێ. گرنگ ئەوەیە کورد چی پێ دەڵێ. ئێرە ویکی کوردییە.--چالاک وتووێژ ‏٠٨:١٥، ٢٣ی ئابی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ھەرچەند حەزم نەئەکرد ئەمەش بڵێم، بەڵام کاک چالاک ئەمە بەئاشکرا کاریگەری پارێزگای سلێمانیی پێوەیە و ئەوناوەش پیتەکانی ب، د، پ، ت ئەگەر بزوێنی لەگەڵدا نەبوو، ئەگۆڕن بۆ و یان ی وە یان ھەر دەری نابڕن. بابەتی ئەربیلەکە جیاوازە و کورد بەگشتی ھەولێر دەڵێن. بەھەرحاڵ، ئەوەی لەسەر من بوو ئاماژەم پێدا. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:٠١، ٢٣ی ئابی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
خۆ ئێمە لە ڕۆژھەڵات کاریگەری سلێمانیمان لەسەر نییە بەڵام ھەر دەڵێین بەغدا. بەڵێ منیش لەگەڵ بەغا نیم و دەڵێم قرتاندنی /د/ی یەکەم ھی شێوەزارەکانە بەڵام قرتاندنی دەنگی ئاخر لەم وشەیەدا ھەر ھی سلێمانی نییە و شێوەزارەکانی تریش دەی قرتێنن.--چالاک وتووێژ ‏١٥:٣٢، ٢٣ی ئابی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لەگەڵ قسەکانی کاک چالاکم، زۆربەی کورد دەڵێ بەغدا، لە ھەولێریش ھەر وا دەڵێن. سەرچیا‏١٧:٠٨، ١٥ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]