وتووێژ:بواری موگناتیسی

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کاد یانی چی؟ کوردییە؟--Aza (لێدوان) ‏٠٨:٣٤، ٢٧ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لە ھەنبانەدا ھەیە بە مانای مەیدان. نازانم کوردی بێ یان نا. لە ئازەربایجانی qat و لە تورکیش kat ھەیە بە مانای چین و نھۆم بەڵام نازانم پەیوەندی ھەیە یان نا؟ چون لە کوردیشدا قات (qat) وەک ھاوتای کاد وتراوە (سەیری ھەنبانەش بکە) بۆیە پێم وایە ھەر دەبێ تورکی بێ. ئێوە پێشنیاری باشترتان ھەیە؟--چالاک وتووێژ ‏٠٩:٢٥، ٢٧ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئێمە دەڵێین بواری موگناتیسی، ئەم ناوە یەکەم جارە دەبیستم. --سەرچیا خورشید وتووێژ ‏١١:٢٥، ٢٥ی ئابی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لە باشوور ھەمیشە field بە بوار تەرجومە ئەکەنەوە. بۆ نموونە بە scientific field ئەڵێن بواری زانستی. بە ڕای من دروستە. بوار واتە شوێنی شیاوی بواردن. --Aza (لێدوان) ‏١١:٤٩، ٢٥ی ئابی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: ھەمیشە نا. لە باشوور بە Track and field دەڵێن «گۆڕەپان و مەیدان»؛ دەی یانی field دەبێتە مەیدان. لێرەش ئەگەر وایە مەیدانی موگناتیسی. --چالاک وتووێژ ‏١١:١٣، ٢٦ی ئابی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
پێم وایە بە دەڵێن ھەڕاکردن و گۆڕەپان. --Aza (لێدوان) ‏١٣:٥٦، ٢٦ی ئابی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: کوا شتی ھەیە تەماشا بکە: [١]. --چالاک وتووێژ ‏١٥:٢٣، ٢٦ی ئابی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]