وتووێژ:بواری کارۆموگناتیسی

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ناونیشان[دەستکاری]

  • کاک مارمزۆک ئەو بابەتە زۆر کەسمان خوێندوومانە لە مەکتەب پێی دەوترێت بوواری ئەلکترۆمەگنەتیزی وەک بوواری کارەبایی، بەڕاستی من خۆم "کادی"ــم نەبیستووە .جوتیار ٠٦:٤٤, ٣١ تەمموز ٢٠١٠ (UTC)
بەڵێ کاک جوتیار "بوواری ئەلکترۆمەگنەتیزی"م بیستووە، بەڵام بەرای من زۆر ھەڵەیە، بەداخەوە. "بوار" بە واتای root, base, context بەکارھێنان زۆر درووستە، بەڵام لەوە دەچێ ھەڵەیەکی ئاشکرا کرابێت و دوو مانای وشەی field تێکەڵکرابێت. field بە مانای "بوار" و بە مانای "بازنە و ناوەند" زۆر لەیەک جودان. ئەوەی من بەکارم ھێناوە، نەک دەستکردی خۆم بەڵکوو لە فەرھەنگی زانستیی "Zanist" وەرگیراوە و وشەکە "کاد"ە، بە واتای بازنە و گۆڕەپان.--MarMzok لـێدوان-- ١٦:٣٤, ٣١ تەمموز ٢٠١٠ (UTC)
  • بەڵآم ئەم بووارەی کە باسی دەکرێت لە فیزیادا مەبەست لەوە کاتێ ئەو بووارانە بە دەوەری کۆیلێک دەخولیتەوە تەزووی کارەبا دروست دەکات ، بۆیە لەوانەیە ئەو بە مانای حەرفی بۆت بکاتە کوردی ئەگینا وەک خۆت دەزانی هەر وشەیەک لە چەند بابەتی جودا جودا دا بەکاردەهێنرێت بۆ مەبەستی جیاواز.، وە هەروەها من دوو ساڵە هەر فیزیا ئەخوێنم هەر بوواریش ئەبیستم.زۆر سوپاس جوتیار ٢١:٥٦, ٣١ تەمموز ٢٠١٠ (UTC)

منیش "کاد"م دیوە بەڵام نازانم یانی چی! "گۆڕەپان" و "بوار" و "کایە"شم دیوە. وا ئەزانم "بوار" لە چاوگی "بواردن"ەوە دێ.--Aza ٠٥:٥١, ١ ئاب ٢٠١٠ (UTC)