وتووێژ:باھۆزی سەرباز

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

مام @Broosk: بۆ زریان؟ زریان یانی بای باشوور.--چالاک وتووێژ ‏١٨:٠٨، ٢ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

مامە چالاک وەڵا بڵێم چی، لای ئێمە زریانیش دەبێت. لای ئێمە زریان = Flood، بەڵام ڕاست دەکەیت زریان زۆر گوونجاو نییە، تۆفان یان گەردەلوول ڕەنگە ڕاستتر بێت --◂ برووسک وتووێژ‏١٨:٤٤، ٢ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
چالاکی برام، تۆفان ـیش وشەیەکە لەعەرەبییەوە وەرگیراوە. عەرەب طوفان ـی هەیە. پێم وایە گەردەلوول باشتر بێت، تۆ ڕات چییە؟ --◂ برووسک وتووێژ‏١٩:٠٥، ٢ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەمەویست ئەوەی بڵێم (یانی ھەر گواستمەوە پەشیمان بوومەوە چون دیتم عەرەبیە و وشەی کوردی ھەیە). گەردەلوول جیاوازە و بە whirlwind دەڵێن. بەمە لە کوردیدا دەڵێن باھۆز. لە فەرھەنگی زاراوەشدا (عەرەبی-کوردی) ھاتووە. لە کرمانجیشدا ھەیە. من باھۆزم پێ باشە.--چالاک وتووێژ ‏١٩:١٥، ٢ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئێ چاکە، ئەوە دەیکەینە باهۆز. دەستخۆش --◂ برووسک وتووێژ‏٢٠:٢٢، ٢ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
برادەرینە، باهۆز و گەردەلوول بە قەراری هەنبانە بۆرینە هەر یەکێکن. فەرهەنگی فارسی کوردی زانستگای کوردستان، کە تەواو هەنبانەی کردووە بە فیش،لە بەرامبەر تۆفاندا ئەم وشانەی هێناوە: (باسریشک: بازریشک:تۆفان: باوبۆران: گیت: لاسامێ: واڕەوا ) Aminijian (لێدوان) ‏٢١:١١، ٢ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بە ھەڵە چووە ھەنبانە! لە قامووسی زمانی کوردیی مامۆستا زەبیحیدا (کە زۆر بە جوانی کرمانجی زانیوە) بەرامبەر بە باھۆز عاصمة (طوفان) نووسراوە. لە ویکی کرمانجیشدا باھۆز ھەر storm مانا لێدراوەتەوە. وشەکە مانای ڕوونە: با + ھۆز (ھێز)؛ پەیوەندیی بە گردەلوول نییە.--چالاک وتووێژ ‏٢١:٢٤، ٢ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
باهۆڕ و باهۆز دوو وشەی تێکەڵن لە (با+هۆز/هۆڕ) و (هۆڕ= وڕە، تۆز و مژ) و (هۆز= تۆز) کەوابوو لەباتۆزدا دوو دیاردە دەور دەگێڕن: با و تۆز. کاکە چالاک فەرموویە: هۆز=هێز، ئەمە لە کوێوە هاتووە؟
مامۆستا زەبیحیش هەڵەی نەکردووە، بەڵام لەو سەردەمەدا لێکدانەوەی زانستی نەبووە، واتاکەی گەیاندووە؛ تۆفان دەکرێ باهۆزی بێ، دەکرێ کڕێوە بێ، دەکرێ شڵێوە بێ و ... هەرکام لەمانە دەتوانن تۆفان دروست بکەن، بەڵام تۆفان تەنیا یەکێک لەمانە نییە. من وشەی (بۆران) یان (تۆف : تۆفان)- با بنوشەکەی کوردی نەبێ، بەڵام بووە بە مڵکی کورد- بە باش دەزانم، ڕای ئێوە چییە؟ سپاس. Aminijian (لێدوان) ‏٢١:٥٠، ٢ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بۆچۆنی مامۆستا زەبیحی زۆر لە ھی مامۆستا ھەژار زانستیتر بووە. ئەم بۆچوونەی مامۆستا ھەژار کە لە باھۆزدا ھۆز بە مانای تۆزە زۆر ڕواڵەتیە و دوور لە زانستە. وشەی «ھێز» پێشتر «ھۆز» بووە و ئەویش پێشتر ئۆز (oz) بووە. وشەی ئۆز وشەیەکی پاڵەویە و لە فەرھەنگەکانی زمانی پاڵەویدا ھاتووە. بۆ نموونە لی ھی مەک‌کەینزدا:

oz ['we] strength, power.

سپاس.--چالاک وتووێژ ‏٢٢:٠٩، ٢ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]