وتووێژ:بارستە

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

دانان و داتاشینی (بارستە) بۆ وشەی(mass) گونجاو نییە. ئەم وشەیە هاوتای بارست و بارستاییە, واتای ئەمانەش دیارە: ئەستووری و بڵندی؛ حەجم (بارستی بەفر بستێک بوو).
ئەگەر سەیرێکی واتای (mass)یش بکەین:« واتایەکی بنەڕەتییە لە فیزیکدا کە بڕی ماکی نێو تەنێک نیشان دەدا. ئێمە لە ژیانی ئاسایی خۆماندا کێش و مەس تێکەڵ دەکەین و کێشەیەکیش دروست نابێ، بەڵام لە فیزیک و ئەندازیاریدا ئەم دووانە لێک جیاوازن، بە چەن هۆوە:

  • لە ئەندازە گرتنی ورد، بە بۆنەی گۆڕانی هێزی ڕاکێشی زەوی لە شوێنی جۆراوجۆردا
  • لە شوێنێ بێجگە سەر زەوی، وەک لە فەزا یا سەر ئەستێڕۆکەکانی تر

بۆ وێنە هێزی ڕاکێشی زەوی، شەش بەرامبەری مانگە، کەوابوو کێشی تەنێک لە سەر زەوی 6ئەوندەی کێشی هەر ئەو تەنەیە لە سەر مانگ، بەڵام (mass)ەکانیان یەکسانە. »

ئەمەش بزانین کە «بارست » یەکێکە لە تایبەتمەندییەکانی(mass) . ئایا دروستە لە لێکدانەوەیەکی زانستی بە کەڵک وەرگرتن لە وشەی نەگونجاو، ئاوەزی خوێندکارانمان تێک بدەین؟— ئەم لێدوانە لەلایەن Aminijian واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان)

بارستە لە بەرامبەر mass دا بێ عەیبە. جگە لەوە ١٩٩١ ـەوە بۆ ئێستا لەهەرێمی کوردستان، ئەو زاراوەیە بەکاردێت بۆ mass. --برووسک (لێدوان) ‏٢٣:٠٦، ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەرێ بارست واتە بەرزایی و ئەستوورایی, حەجم. لە بالیست (Balist) -ی پاڵەوییەوە ھاتووە کە بە مانای بەرزی و بڵندی و نووکە. بروانە: فەرھەنگی ھەرمان، عەلی نانەوازادە. فەرھەنگی پاڵەوی بە ئینگلیزی، دی ئێن مەکێنزی. --Aza (لێدوان) ‏٠٨:٣٠، ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
گۆڕینی هەڵەی باو، ئەگەر نەبێتە هۆی تێکدانی زمان ، لێک تێگەیشتن و پێوەندییەکانی کۆمەڵگا، پێویست نییە. بەڵام لە بارستەدا بە بۆنەی تێکەڵ بوون لە گەڵ (بارست=حجم) دەبێ نەختێک وردتر سەیری هەڵەکە بکەین. تەنانەت ئەگەر هەموو دام و دەزگاکانی هەرێم ڕۆژێ سەدجار لە سەری سوێند بخۆن، ئەگەر مەرجەکانی زمانناسی بە پێویستی زانی، دەبێ هەڵە باوەکە لابرێت و دروست لە جێگەی دابنرێت.Aminijian (لێدوان) ‏٠٩:٠٩، ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من زۆر جار ئەگەر باسی ئەم وشە داتاشراوانەی باشووری کوردستان دەکەم ھەست دەکەم دۆستان ناراحەت دەبن. براکان ناراحەتبوونی ناوێ ئەم لێدوانانە بە بەرژەوەندی و قازانجی زمانەکەمانە.
لەوەتی کورد ھەیە یانی لەوەتی وشەی بارست ھەیە ھەر بە مانای حەجم بووە. کورد massی لە کوێ زانیوە. بەڵێ کێش ھەیە و لە ھەموو زمانێکدا بەرامبەری ھەیە. خۆ لە زمانی فارسیشدا mass بەرامبەری نییە.
کاک برووسکی خۆشەویست؛ جنابت دەڵێی ١٩٩١؛ ئەمە یانی ھیچ. بڕوانە زمانی فارسی چەند ھەزار ساڵە زمانی نووسینە کە چی ئێستاش ئەگەر بۆ وشەیەک بەرامبەری باشتر دەدۆزنەوە دەیگۆڕن. نموونەی زۆرە.
ئێمە نزیکەی ٢٠ ساڵە زمانەکەمان بە شێوەی ڕەسمی دخوێنرێ. زۆربەی ئەم وشانە بەپەڵە و بەبێ لێکدانەوەی زمانەوانی دانراون. زۆربەیان ڕاستەوخۆ لە عەرەبییەوە کراونەتە کوردی بەبێ ئەوەی لەگەڵ بەرامبەر ئینگلیزییەکەیان بەراورد بکرێن.
ھەموو ئەم وشانە بەسەرداچوونەوەیان دەوێ. ئەمە شتێکی پێویستە و دەبێ بکرێ. ھیچ وشەیەک ئایەتی خودا نییە کە نەکرێ بگۆڕدرێ. ھەر وشەیەک بە ھەڵە دانراوە یان بەرامبەری باشتری ھەیە دەبێ پێشوازی لە گۆڕینەکەی بکەین. زۆر سپاس.--چالاک وتووێژ ‏٠٩:٥٥، ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
هاوڕێیان، ئەز تەواو هاوڕام لەگەڵتان. من مەبەستم لەو قسەیە تەنها ئەوە بوو کە لەباشوور بەتەواوی بەو جۆرە ناسراوە و وتارێکی لەم شێوەیە خزمەتی خەڵکی باشوور ناکات چوونکە بەتنیا "بارستە" دەناسن بەرامبەر بە "mass". بەڵام ئەمڕۆ شتێکی دیکەم بیر کەوتەوە، ئێمە بە mass ناڵیین بارستە، بەڵکو بارستایی. ئیدی سەرپشک بن لەوەی چی باشترە ئەوە بکەن بۆ زمانی داییکمان.

--برووسک (لێدوان) ‏١٥:٠٢، ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پێشنیار ئەکەم بە Mass بێژین کۆما. کۆما لە کۆم و کۆمەڵ -ەوە گیراوە و پێشتر لە دەستەوشەکانی گۆڕی بەکۆمەڵ (Mass grave) و میدیای بەکۆمەڵ (Mass media) -دا بەکار ھێنراوە. تەنانەت لە پێناسەکەشیدا وشەی "کۆ" ھاتووە: ماکی کۆوەبوو لە شتێکدا.--Aza (لێدوان) ‏١٢:٣٧، ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
پێشنیارێکی زۆر باش و جوانە. بەڵام پێم باشە بڵێین کۆمە چون کۆما من ھەر لە بیر Coma دێنێتەوە.--چالاک وتووێژ ‏١٤:١٠، ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەمەش ھەر دەڵێ بارستە یانی حەجم.--چالاک وتووێژ ‏٢٠:١٧، ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]