وتووێژ:ئینگلتەرا

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

دەیگوێزمەوە بۆ ئینگلیز یان ئینگلستان، دژایەتی ھەیە؟--چالاکوتووێژ ١٥:١٥, ٧ حوزەیران ٢٠١٢ (UTC)

کاک چالاک من تێبینیەکم هەیە بەرامبەر بە ووشەی ئینگلستان ووڵاتی سکۆتلاند کە ئەویش بەهەما شێوەی ئینگلاند پاشگری (لاند) ی پێوەیە واتە ئەمیش ئەبێ بکرێتە چی؟؟؟ (سکۆتستان)!!!! بۆیە کێشەمان هەیە بەرامبەری وە شتێکی تر لە باشووری خۆمان زۆ ئینگلتەڕا بەکاردێت جا کە منیش ئەم پەڕەیەم دروستکرد سەرم لێ شێوا نەم زانی پەڕەکە بە کام ناو بێ !!! جا من دژایەتی هیچ شتێک ناکەم چوونکە من بەتەواوی نازانم کامەیان تەواوە بەڵام بە بڕوای خۆم ئینگلیز بۆ نەتەوە کەیانە نەوەک دەوڵەت بۆیە ئینگلستان وەکوو تەواوترە بەڵام سەبارەت بە سکۆتلاندی کە ئەویش وەک ئینگلاند ئەویش چارەکەن باشە Kushared (وتووێژ) ١٥:٥٥, ٧ حوزەیران ٢٠١٢ (UTC)


بەڕێزینە منیش ماوەیەک لەمەو پێش ئەم کێشەیەم بۆ ساز بوو لە وەرگێڕانێکدا. لە دوایی دا ھاتمە سەر ئەو قەناعەتەی لە جێی England بنووسم بەریتانیا، بەڵام بۆ دوورگەی بەریتانیاش بنووسم بەریتانیای مەزن، یان بەریتانیای گەورە، ھەروا کە Kusharedی بەڕێز وتی ئینگلیز بۆ نەتەوە بە کار دێت. بۆ نموونە حەمدیی ساحێبقران دەڵێت: خۆزگە ئەوسا من ئەسیری دەستی ئینگلیزێک دەبووم. من ڕام لە سەر ئینگلستان و بەریتانیایە. فارسەکانیش ئینگلستان دەڵێن و ئێسکاتلەند. پیرەھەڵۆ


دەست خۆش پیرە هەڵۆ ڕوونکردنەوەکەت جووانە بەڵام سەبارەت بە بەڕیتانیا ئەوا ئەمیش ڕاست دەردەچێت بۆ Great Britain بەڵام من کە سەیری زمانەکانی تری ENGLAND م کرد بینیم زۆرینەیان ئینگلتەڕا یان نووسیوە وەکوو زمانی عەرەبی و میسڕی و ئیسپانی و چیکی و ماڵتی و تورکی و فەڕەنسی بەڵام ئەڵمانی و ئینگلیزی و پۆلەندی بە ئینگلاند نووسراوە هەرچەندە ئەم سێ زمانە نزیکن لەیەکتریەوە
وە ئەوەی تێبینیم کرد لە ویکی ئەلفوبێی لاتینی کوردی بە ئینگلستان چێککراوە کە ئەمیش هەر ڕاست ئەبێ لەم حالەتە Kushared (وتووێژ) ٠٦:٤٢, ٨ حوزەیران ٢٠١٢ (UTC)


ئەوەی کە ئینگلیز بۆ نەتەوە بە کار دێت ڕاستە. ھر وەکی قرغیز بۆ نەتەوە بە کار دێت و بۆ وڵاتەکەی دەڵێن قرغیزستان. کەوابوو ئەگەر ئینگلیز بۆ نەتەوە بە کار بێت دەبێ بۆ وڵاتەکەشی بڵێین ئینگلستان. بەڵام باسی سکاتلەند و ئیرلەند و ھۆلەند و ... جیاوازە. ئەمانە ھەر بەم جۆرە لە ناو زمانی کوردیدا باون بەڵام ئینگلەند نا. بریتانیاش لە کوردیدا قەت بە مانای England باو نەبووە بۆیە بە بڕوای من بۆ ئەم مەبەستە ئینگلستان لە ھەموویان باشترە. لە ویکی کوردیی کرمانجیشدا ھەر ئەمە ھاتووە و ئەمەش دەبێتە ھۆی نزیکبوونەوەی شێوەزارەکانی کوردی. سپاس.--چالاکوتووێژ ٠٦:٥٠, ٨ حوزەیران ٢٠١٢ (UTC)
دەست خۆش کاک چالاک بەبڕوای من بیگوازینەوە بۆ ئینگلستان هەروەک خۆت ووت بۆ نزیکبوونەوەی شێوازەکان ئەمەش باشترەKushared (وتووێژ) ٠٦:٥٩, ٨ حوزەیران ٢٠١٢ (UTC)
زۆر باشە، گواستمەوە!--چالاکوتووێژ ٠٩:٠٤, ٨ حوزەیران ٢٠١٢ (UTC)
هاوڕێیان ئینگلتەرا ڕاستە ، من بیستومە لە فارسیدا دەڵێن ئینگلستان ئەگینا لە کوردیدا هەموو خەڵک دەڵێن ئینگلتەرا ئەوە ڕاستە.. --Zhyar Afc (لێدوان) ١٥:٣٢, ٢٧ تشرینی یەکەم ٢٠١٣ (UTC)
کێ وا دەڵێ. لای ئێمە ھەر ئینگلستانە و بە کورمانجیش ھەر ئاوایە: Îngilistan.--چالاکWьтуwеж (٥ی خەزەڵوەری ٢٧١٣) ١٥:٥٨, ٢٧ تشرینی یەکەم ٢٠١٣ (UTC)
هەموو کەس وادەڵێ ! ، وابزانم جەنابت لە ڕۆژهەڵات کوردستانیت بۆیە بەوشێوەیە نوسیوتە ، ئینگلستان فارسیە ، ئینگلتەرا ڕاستە.. --Zhyar Afc (لێدوان) ١٦:٣٢, ٢٧ تشرینی یەکەم ٢٠١٣ (UTC)
ئەگەر ئینگلستان فارسی بێ ئەوە دەبێ وشەی کوردستانیش ھەر فارسی بێ. کاری بە فارسی نەداوە. ئەگەر لە رۆژھەڵات وابێ ئەی بۆ لە کرمانجیش ھەر ئینگلستان ھاتووە؟--چالاکWьтуwеж (٥ی خەزەڵوەری ٢٧١٣) ١٦:٣٨, ٢٧ تشرینی یەکەم ٢٠١٣ (UTC)
من بۆ کرمانجیەکە نازانم ، بەس لە سۆرانیدا ئینگلتەرایە وە لە 90%ی خەڵک دەڵێن ئینگلتەرا نەک ئینگلستان ! --Zhyar Afc (لێدوان) ١٦:٥٨, ٢٧ تشرینی یەکەم ٢٠١٣ (UTC)

بەرێران ھەر ئێستا منیش لەگەڵ ئینگلتەرام و پێم وایە لە ئینگلستان باشترە. پێم وایە بەکارھێنانی پاشگری -ستان بۆ ناوی وڵاتێکی ڕۆژاوایی زۆر باش نییە. پێم وابێ لە کرمانجیش ھەر ئینگلتەرا باو بێ. لە ھەندێک زمانی گرنگی تریش ھەر ئەمە باوە وەک فەڕەنسی، ئیسپانی، کەتەلانی، ئیتالی، پورتوگالی، تورکی، ئازەربایجانی. لە باشووریش ھەر ئەمە دەڵێن. ئێوە ڕاتان چییە؟--چالاک وتووێژ ‏١٩:٥٤، ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

zor sûpas boto ke geyshtye aw bochûne >هKushared (لێدوان) ‏١٩:٥٧، ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دژایەتی نەبێ دەیگوێزمەوە. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏٢١:٢٩، ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سەرەتا پێویستە ڕەوانکردنەوەیەک بۆ ئینگلتەڕاش دابنرێ.

دوای ئەوە ئینگلستان خراپ نیە، چونکە پاشگری ستان لە کوردیشدا وەکوو فارسی ھەر بووە. تەنانەت نەک بۆ وڵات بەس لە وشەی وەک دارستان، کافرستان، موشریکستان و... دا. سەیدی ئەڵێ: خۆ کافرسانی نیۆ. مەحوی ئەڵێ: بە سوورەی قل ھواللە دەکەم لەم موشریکستانە. جەلال مەلەکشا ئەڵێ: دەڕۆم ئەم کافرستانە بە جێ دێڵم خودا بیکا. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٣:٢٠، ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

قسەی من ئەوە نییە -ستان فارسییە یان کوردییە. ئەمە عادەتی زمانی فارسییە بە ناوی وڵاتەکان پاشگری -ستان زیاد دەکات کەچی ناوەکە لە بنیچەدا وا نییە. وەک صربستان (لە کوردی سربیا) یان بلغارستان (لە کوردی بولگاریا). خۆ کازاخستان و قرغیزستان نییە بڵێم خۆی ئاوایە. ئەمانە ناوی تایبەتن و نابێ دەستیان لێ بدرێ. ناوی ئەم ولاتەش لە دنیادا بە یەکێک لە شێوەکانی England یان Inglaterra باو بووە وەک لە باشوور دەڵێن ئینگلتەرا و نازانن ئینگلستان کوێشە. منیش پێم باشە ناوێک بێ نێونەتەوەیی بێ نەک وەک صربستان و بلغارستان ھەر لە فارسیدا ھەبێت! سپاس.--چالاک وتووێژ ‏٠٦:٤٨، ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]