وتووێژ:ئینسایکڵۆپیدیای کردنەوەکانی شەتڕەنج

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

مامە چالاک بۆ کتێبت بەکارهێنا لەبری پەڕتووک؟ --برووسک (لێدوان)

چون کتێب زۆر لە پەرتووک کوردیترە. لەوەتی کورد ھەیە کتێبیش ھەیە بەڵام پەرتووک نا. کەس نازانێ پەرتووک لە کوێوە ھاتووە و ڕەگ و ڕیشەی چییە. پێویست نییە ئێمە ھەموو شتێک بکەین بە کوردی. زمانی عەرەبی زۆر وشەی کوردی تێدایە یانی ھەموو زمانێک وشەی بیانی تێدایە و ئەم وشانە خزمەت بە زمانەکە دەکەن. ئەگەر لە ھەر کوردێک پرسی کتێب چییە دەزانێ چییە بەڵام پەرتووک نا بۆیە ئەم وشانە نابێ دەستی لێ بدرێ. رێزم.--چالاک وتووێژ ‏١٦:٥٦، ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
وەڵا بڵێم چی. لێرە لە سلێمانی ڕایەکی گشتی هەیە کە پێی وایە پەڕتووک کوردییە و کتێب عەرەبییە. دەشێت هەڵە بێت. بەهەرحاڵ، دەستخۆش. --برووسک (لێدوان) ‏١٧:٥٨، ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
باشە پەڕتووک چۆنە کوردیە؟ ئەگەر لە پەڕ + تووک ھاتووە ئەوە چ پەیوەندی بە کتێبەوە ھەیە؟ خۆ ئەگەر کاریشمان بەوە نەبێ ئەوە تووک تورکیە: tük.--چالاک وتووێژ ‏١٨:٣٥، ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
هههـ وەڵا بڵێم چی مامە چالاک، پەڕ ـەکە نەک هەر توورکییە، بگرە لە پەڕی مریشک و قەل و تەیر و ئەو شتانەش ئەچێ. بزەبت نازانم بۆ وەهایە، دەپرسم بۆ ئەو مەبەستە. --برووسک (لێدوان) ‏٠٠:١٩، ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]