وتووێژ:ئۆپڵ

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کێشە نیە با بەیتاڕەکە وابێ ھەرچەندە بەیتاڕ لە کوردی ھەیە و بە کەسێک دەڵێن کە شارەزایی لە ھێنانەوەی ئێسک و چاکردنەوەی شکاوی ھەبێت و ھەر بە (ڕ) دەوترێت و دەنوسرێت زۆر بە کەمی ھەیە بڵێ بەیتار بە (ر). بەڵام ئۆپڵەکە ھەر ئۆپڵە.--Ferxwaz (لێدوان) ١٣:٠٥, ٢٨ تشرینی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)

کاکە چاوم لە وشەنامەیەک کرد ھەر نووسرابوو بەیتار و بەیتاڵ و بۆ ماناکەشی نووسیبووی پزیشکی ئاژەڵان. لە وشەنامەیەکی تریشدا ھر نووسرابوو بەیتاڵ.--چالاکWьтуwеж (٧ی خەزەڵوەری ٢٧١٢) ١٣:٢٥, ٢٨ تشرینی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
کاکە ڕاستە لە عەرەبی بیطار بە مانای دکتۆری ئاژەڵانیش دێت بەڵام لە کوردی بۆ پزیشکی ئاژەڵان ناڵێن بەیتار بەڵکو دەڵێن دکتۆری بەیتەڕی، ھەرچی بەیتاڕیشە ئەوە دکتۆرێکی عەشایەرییە و خاوەن بڕوانامە نیە بەڵام شارەزایی لە ھێنانەوە و چاککردنەوەی ئێسکی شکاو ھەیە کە لە باو و باپیرانی بۆی ماوەتەوە یان لە کەسێکی ترەوە فێر بووە،--Ferxwaz (لێدوان) ١٣:٣٥, ٢٨ تشرینی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
بە خوا کاکە لە ٤ دانە وشەنامەدا گەڕام بەیتەڕم نەدۆزییەوە و تەنیا لە یەکیاندا بەیتەرە ھاتبوو ئەویش بە مانای ئاژەڵداری.--چالاکWьтуwеж (٧ی خەزەڵوەری ٢٧١٢) ١٣:٥٤, ٢٨ تشرینی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
بەیتەڕ نا برام بەیتاڕ ئەگەر بە شێوازی سەردەمیانە بۆت پێناسە بکە دەبێتە (ئێسکگرەوە) ئێسکی مرۆڤیش نەک ئاژەڵ بەڵام بۆ ئاژەڵیەکە ئەو پێی دەڵێن دکتۆری بەیتەڕی ئێستا ئەویش کەم بەکاردێت چونکە دەڵێن عەرەبییە لە جیاتی ئەو دەڵێن (ڤێتێرنەری) ھەرچەندە ئەویش کوردی نیە لاتینی و یۆنانیە بەڵام ئەویان پێ باشترە لە بەیتەڕی عەرەبی، بەس بەیتاڕ جیایە لە دکتۆری بەیتەڕی یان ڤێتێرنەری.--Ferxwaz (لێدوان) ١٤:٠٩, ٢٨ تشرینی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
لە ھەنبانەبۆرینەش دا بۆ veterinary بەیتاڵ و وەیتاڵ ھاتووە. بەڵام بەداخەوە تاکوو ئێستا بەیتاڕم بە مانای ئێسکگرەوە نەدۆزیوەتەوە. بە خوا ھەموو ئەم وشەنامانەش ھەڵە و ناتەواون.--چالاکWьтуwеж (٧ی خەزەڵوەری ٢٧١٢) ١٤:٣٢, ٢٨ تشرینی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
نا ھەڵە نین کاکە بەڵام پیشەی بەیتاڕی پیشەیەکی کۆنە و لە مێژە باوی نەماوە ھەرشتێکیش کە باوی نەمێنێت ناوەکەشی نامێنێت و بەکارنایەت ھەر وەکو (خورمای کوردکوژە) کە جۆرێکی خورما بووە و ئێستا نەماوە، بۆ بەیتاڕیش لە وشەنامە و فەرھەنگ و شتی وا مەگەڕێ لە دایەگەورە یان بابەگەورەت ئەگەر ماون لەوان بپرسە یان ھەر پیرێکی تر بڵێ کاتی خۆی کە دکتۆر نەبوو ئەگەر دەستێک یان قاچێک یان پەراسوویەک یان ھەر جێیەکتان بشکایە کێ چارەسەری دەکردن و ناوی پیشەی ئەو کەسە چی بوو؟ دڵنیام ئەوان وەڵامت دەدەنەوە--Ferxwaz (لێدوان) ١٤:٤٨, ٢٨ تشرینی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)