وتووێژ:ئۆرگانیزم

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

وشه‌ی ژینه‌وه‌ر که‌ له‌ فه‌رهه‌نگی فارسی به‌ کوردی زانکۆی کوردستانیشدا هاتووه‌، به‌ ناوه‌رۆک و چه‌مکی ئۆرگانیزمه‌وه‌ نزیکه‌ و به‌ڕاستی وشه‌یه‌کی جوان و ڕێکوپێکه‌. له‌ شوانێکه‌وه‌ به‌ که‌مترین خوێنده‌واری بگره‌ تا ده‌گاته‌ خوێنده‌واران و زانایانی ئه‌م بواره‌، هه‌موو به‌شی خۆیان له‌م وشه‌یه‌ حاڵی ده‌بن. ده‌ی چی له‌مه‌ باشتر؟!— ئەم لێدوانە لەلایەن Aminijian واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان)

ئەم وشەیە بە جوانی مەبەست ناگەیێنێ و بە مانای ئۆرگانیزم زۆر نزیک نییە. باویش نییە. جارێ با ھەر ئۆرگانیزم بێ.--چالاکWьтуwеж (٣ی جۆزەردانی ٢٧١٣) ١٢:٥٥, ٢٤ ئایار ٢٠١٣ (UTC)

باشه‌ وا ده‌که‌ین، لاپه‌ڕه‌ به‌ ناوی ئورگانیزمه‌وه‌ بێ ، به‌ڵام ده‌توانین وشه‌ی ژینه‌وه‌ریش وه‌کوو هاوتا بهێنین. سپاسAminijian (لێدوان) ٠٢:٥٠, ٢٥ ئایار ٢٠١٣ (UTC)

بۆ گیاندار نەبێت؟ | سەرچیا (وتووێژ) ‏١٤:٢٦، ١٣ی ئازاری ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لە کتێبەکانی وەزارەتی پەروەردەدا چی بۆ دانراوە؟ لە تورکیدا نووسروا جانلی یانی گیاندار (جان یانی گیان و پاشگری -لی خاوەندایەتی دەگەیێنی) لە فارسیشدا جاندار ھەر ئەوەیە. گیاندار تەواوە. --چالاک وتووێژ ‏٢٠:٤٠، ١٣ی ئازاری ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئۆرگانیزمم گوێ لێ نەبووبوو، ئەوەی بزانم گیاندار و گیانلەبەر بۆ یەک شت بەکاردەھاتن. لێرەش ئەم وتارە جیایە لە گیانلەبەر! | سەرچیا (وتووێژ) ‏١٣:١٧، ١٤ی ئازاری ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەی بۆ animal چی ھاتووە لەوێدا؟--چالاک وتووێژ ‏١٨:٢١، ١٧ی ئازاری ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بۆ (animal) ئاژەڵ بەکاردێت. | سەرچیا (وتووێژ) ‏١٠:٥٥، ١٨ی ئازاری ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak: ئێستا گیانلەبەر بۆ وتاری (Animal) دانراوە. باشتر نییە ئەمە بکرێتە زیندەوەر؟ سەرچیا‏٢٠:٣١، ٩ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Calak: بۆ وەبیرھێنانەوە دووبارە تاگم کردووی، با ئەمەش بە شتێک بگات. پێم وایە زیندەوەر یان بوونەوەر بۆ ئەمە دەست بدەن. سەرچیا‏٢٠:٥٥، ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Serchia: باوەڕ دەکەی ھەر ھەمیشە لە بیرمە فکری لێ دەکەمەوە و ھەر دەیھێنم دەیبەم. ئەگەر وشەیەک دادەنرێ دەبێ جۆرێک بێ لە ھەموو شوێنێکدا بتوانین دە کاری بکەین. نابێ زۆر سادە تەماشای شتەکە بکەین. بۆ نموونە لەم ڕستەیەی ژێرەوە ئاشکرایە ناتوانین بڵێین زیندەوەر:
the stock exchange is a large complex organism
سەرەتا دەبێ ڕوون بینەوە organ دەبێتە چی جا ئەوجار organism ھاسانە.
یان بوونەوەر کە لە بوون-وە ھاتووە (بە ئینگلیزی be) دیارە ماناکەی بە being زۆر نزیکترە ھەتا organism. وەک دەڵێن beings from outer space.
-- چالاک وتووێژ ‏٢١:٤٨، ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]