وتووێژ:ئۆزبەکستان

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە وتووێژ:ئوزبەکستانەوە ڕەوانە کراوە)

ئۆزبەکستان یان ئوزبەکستان؟ کامەیان؟--چالاکWьтуwеж (٤ی بەفرانباری ٢٧١٢) ٢٠:٥٣, ٢٤ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)

من ھەردووکیم بیستووە بەڵام ئۆزبەکستان ئاسانتر و جوانترە.--Ferxwaz (لێدوان) ٢١:٠٨, ٢٤ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)

 لێدوان:من ئەم ناوەم لە ئوزبەکستانەوە گواستەوە بۆ ئۆزبەکستان یەکەم چون لە ئۆزبەکیدا خۆیان دەڵێن O‘zbekiston. لە فارسیشدا ھەر ئۆزبەکستان دەڵێن و لە تورکی و ئازەرایجانیشدا Özbəkistan و Özbekistanە. لە عەرەبیشدا کە دەنووسن أوزبكستان «أو» لێرەدا دەبێ بە «ئۆ» بخوێنرێتەوە بەڵام ئەوان ئۆیان نییە بە أو دەینووسن. لە کوردیشدا ھەر دووکیان دەڵێن؛ گواستمەوە بۆ ئۆزبەکستان چون زیاتر باوە و لە ڕاستی نزیکترە. سپاس.--چالاکWьтуwеж (٢٨ی جۆزەردانی ٢٧١٣) ١٦:٥٢, ١٨ حوزەیران ٢٠١٣ (UTC)

کاک چالاک لە فارسیدا اُزبک ئەڵێن چونکە «و»ی کورتیان نییە اوزبکیش ناحەزە بۆیان. Ö تورکی نزیکترە بە uی سۆرانی ئەڵبەت تەقریبەن لە کرماشانیشدا ئەو پیتە ھەیە. بە ئینگلیزیش Uzbekistan ئوزبەکستانە. پیتی Ў ئەمەیە: en:Short U (Cyrillic) ھەر uی کوردییە‌! مامە ئەگەر ھۆکارەکانی تریشت وا بن کە ھیچ! --ئاسۆ (لێدوان) ١٧:٣٦, ١٨ حوزەیران ٢٠١٣ (UTC)
نا مام ئاسۆ بە ھەڵە چووی. یەکەم ھەر لە سۆرانی خۆماندا پیتی Ö ھەیە. زۆربەی زمانەوانانی کوردیش ئاماژەیان بەم پیتە کردووە. تەنانەت زۆربەیان بە لاتینی ھەر بە پیتی Ö نیشانی دەدەن. بەڵام لە ڕاستیدا ئەم پیتە لە سۆرانیدا لە سەرەتای وشەدا نایە. لە ناوەڕاستدا بە دوو پیتی ـوێ نیشانی دەدەن وەک دەڵێن سوێر (Sör)، سوێند (Sönd). نموونەیەکی باشترت بۆ بێنمەوە وشەی گوێرە بۆ نموونە دەڵێن بە گوێرەی قسەی فڵانی، بە گوێرەی شەرعی ئیسلام. ئەم وشەیە تورکییە و لە تورکیشدا ھەر دەڵێن göre یانی Ö = ـوێ. ئەو پیتەی جنابت فەرمووت لە کرماشانیدا ھەیە پیتی Üیە نەک پیتی Ö. ئەوانیش بە دوو پیتی ـوی دەینووسن و تەواوی پیتەکانی ـووی (Û) سۆرانی بەم پیتە دەڵێن بۆ نموونە بە دوور دەڵێن دویر. تەنانەت ئێستا پیتێکی نوێیان بۆ دابین کردووە و بەم پیتە دەینووسن: ۊ. لە ھەنبانە بۆریەشدا ھاتووە و خوالێخۆشبوو مامۆستا ھەژاریش ئاماژەی پێ کردووە. (پەڕەی ٣٢)
ئەمانە تەنیا لەبەر زانیاری جنابت بوو. با بچینە سەر باسی خۆمان. یەکەم ئەگەر بە ڕووسی دەڵێن У (نەک Ў چون Ў=Ö) لەبەر ئەمەیە لە زمانی وانیشدا Ö بوونی نییە. لە ئینگلیزیشدا ھەروا و ڕەنگە ئەوانیش ناوی ئەم وڵاتەیان لە ڕووسی وەرگرتبێ. بەڵام کێشەکە ئەمە نییە. جنابت دەڵێی Ö لە کوردەواریدا بە u نزیکە بەڵام من دەڵێم بە o. مام ئاسۆ لە ئەلفوبێی لاتینیدا بۆ دەنگی Ö دوو خاڵیان لەسەر O دانەوە؛ ئەمە لەخۆڕایی نییە یانی Ö لە ئۆ نزیکە. بەڵام بۆ دەنگی Ü دوو خاڵیان لەسەر U داناوە کە نیشان دەدا Ü بە ئو نزیکە. ئەمەش ڕاستە چون ھەر لە کوردیی کرمانشانی خۆمان ئوو بە Ü دەڵێن. کە وابوو Ö بە ئۆ نزیکە. ھەر لە کوردی خۆمانیشدا نموونەی زۆرە وەک ئۆجەلان (Öcalan)، گۆل (Göl)، چۆل (Çöl)، لە کرمانجی ئۆسمان (Ösman) و … .--چالاکWьтуwеж (٢٨ی جۆزەردانی ٢٧١٣) ١٨:٤٤, ١٨ حوزەیران ٢٠١٣ (UTC)
براڕۆ کە حەز لە لێدوان ئەکەی!! من خەتێ بنووسم تۆ پەنجا جوابم ئەدەیتەوە. ئەم شێوازە لە بەرژەوەندیی ویکیپیدیادا نییە. ھەم کاتی خۆت ئەگری ھەم کاتی کەسانی تر. من ئیتر بەم شێوە جوابی جەنابت نادەمەوە. ئەگەر بە ڕاستی ھۆکارێکی باشت ھەیە بۆ قسەکانت لە وتارەکەدا بینووسە و سەرچاوەی بۆ بێنەرەوە. سەیری بەشی «ناوی وڵات» لە وتاری مەجارستان بکە. سپاس --ئاسۆ (لێدوان) ١٩:١٨, ١٨ حوزەیران ٢٠١٣ (UTC)
مامە لێدوان لە ناو ئێمەی کورد و فارس و تورک و عەرەب ھەر ئاوایە؛ ھەر کەس مەحکووم دەبێ دەیکاتە تەپ و تۆز و دەڵێ وا بوو و وا چوو. من بەڵگەم بۆ ھێنایەوە کە Ö بە ئۆ نزیکە بەڵام جنابت ھەر قسەی خۆت دەکەی. جنابیشت ئەگەر بەڵگەت ھەیە Ö بە ئو نزیکە فرموو بینووسە. سەیری ئەو بەشەی وتاری مەجارستانم کرد. عەرەب دەڵێ مەجەر و کرمانج و تورک ماجار و لە ناوەدا ئێمە دەبێ دەڵێین مەجار! نازانم بۆ چی ناوی وڵاتێکی ڕۆژاوایی دەبێ پاشگری ستان بگرێ. کوێرکوێرانە لاسای فارس و تورک و عەرەب بکەین بە بەرژەوەندیی ویکیپیدیایە؟!--چالاکWьтуwеж (٢٨ی جۆزەردانی ٢٧١٣) ١٩:٤٦, ١٨ حوزەیران ٢٠١٣ (UTC)
شتێک کە ئێستا پێم زانی ناو ئەم وڵاتەیە لە زمانی تاجیکیدا (ھەر وەک دەزانن تاجیکستان و ئۆزبەکستان دراوسێن). لە زمانی تاجیکیشدا نووسراوە Ӯзбакистон (ئۆزبەکستان) نەک ئوزبەکستان (Узбакистон).--چالاک وتووێژ ‏١٩:٠٧، ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]