وتووێژ:ئاڵپ ئەرسلان تورکەش

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کاک ھیوا گیان نووسینی ناوەکە بەم شێوەیە زۆر دروست نییە. ئەگەر پێت وایە دەبێ ھەمزە بێ ئەوە ناوەکە جیا بکەوە وەک چۆن لە فارسیدا آلپ ارسلان ھاتووە یان دەنا لە عەرەبی ألب أرسلان. دەنا نووسینی ھەمزە مانا نادات و زیادیە وەک ڕۆژاوا و رۆژئاوا.
ھەروەھا لە ئەلفوبێی تورکیدا E ھەم ئە دەخوێنرێتەوە و ھەم ئێ. لێرەدا بە ئێ دەخوێنرێتەوە یانی تورکێش دروستە. ئەگەر بە ئە خوێنراباوە لە تورکی ئازەربایجانیدا Türkəş دەنووسرا کە چی لەوێش ھەر Türkeş نووسراوە بۆیە تورکێش دروستترە (لە کوردیشدا تورکێش ھەیە). زۆر سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١١:٤٢، ٤ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاکە چالاک سڵاو. چۆنت پێ باشە دەستکاری بکە. وا من ئەیکەم بە ئاڵپ ئەرسلان
بەڵام لەگەڵ تورکێش نیم. ئەوەی لە گوگڵە وردتر تەماشای بکە تەنها دوانیان باسی ئەم ئەکات، یەک فرانت نیوز، دوو ڕۆژپرێس. ئەوانیتر هەڵەی چاپن 'تورکیش' کراوە بە 'تورکێش'. بەڵام ئەکرێ دیسان مەسەلەی ڕۆژهەڵاتی و باشوریەکە بێت. من خۆم بە تورکی بە 'تورکەش' تەلەفوزی ئەکەم و تەواوی خوێندەواری تورکی کە ئەیزانم و فێرکراوم وای تەلەفوز ئەکەن. لەگەڵ حورمەتم بۆت بەڵام ئازەری و ئەوانە داد نادات لە تورکیدا E نزیکترە لە بزوێنی ئێمە تا ێ، تورکەش، تەنەکە (Turkes, Teneke). ماندوو نەبیت. بۆ خۆی هەردوو ئەزانین کە Turkes یانی Turk Es واتە جوتی تورک، ئێش نیە و ئەشیش نیە. بەڵام لێرەدا من بە ئەش باشتری ئەزانم. بریا کات هەبوایە لەجیاتی ئەم باسە 'MHP'مان زیادکردایە.--هیوا (لێدوان) ‏١٢:٠٠، ٤ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سپاس. قەیدێ چ دەکا؛ وتووێژێک بوو کرا و بە ئەنجامێک گەییشت! ئەو حیزبەش زیاد دەکەین، کار نییە خوا چاکی نەکا!--چالاک وتووێژ ‏١٢:٠٧، ٤ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری 1 بەستەرە دەرەکییەکانم کرد لەسەر ئاڵپ ئەرسلان تورکەش. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستتە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (Rapora bugê) ‏٢٠:٠٣، ٢ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی ئاڵپ ئەرسلان تورکەشم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏١٧:٣٢، ١٨ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]