وتووێژ:ئادەم

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سڵاو هاوڕێیان تکایه‌ ئه‌و وێنه‌یه‌ لابه‌رن زۆر بێمانایه‌--Mudric ‏١٢:٤١، ٨ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)

مافی خوێنەری وتاری ئادەمە کە ھەموو شتێک سەبارەت بە ئادەم بخوێنێ و ببینێ. لابردنی ئەم وێنەیە دژ بە ئامانجی ویکیپیدیایە.--Aza (لێدوان) ‏١٦:٠٠، ٨ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بە ڕای من باشتر وایە ئەم وێنەیە بمێنێت؛ ئەگەر لە ڕوانگەی ئایینی ئیسلامەوە بنۆرینە ئەم وێنەیە، وێنەیەکی بێمانایە، بەڵام لە جیهاندا بیروڕای دیکەیش جگە لە ئیسلام هەن و ئێمە ناتوانین ویکیپیدیا بە هەر بیروڕایەک سنووردار بکەین، لە ڕوانگەی مەسیحیەتەوە ئەم وێنەیە مانادارە و جوان؛ دەی با بمێنێت هەتا مرۆڤی کورد کە سەردانی ئەم ماڵپەڕە دەکات، لەگەڵ زانستدا بە شێوەی جیهانی ئاشنا ببێت. مادیوتووێژ (١٧ی پووشپەڕی ٢٧١٤) ‏١٦:٢٥، ٨ی تەممووزی ٢٠١٤

هه‌رجۆنێک بێت من بۆیه‌ وتم جونکه‌ ئه‌م وتاره‌ کامل له‌ قورئانه‌وه‌ وه‌رگیراوه‌ باسی هیج ئاینێکی تری تێدا نیه‌ ئه‌و وێنه‌ یه‌ش هیج زانستی نیه‌Mudric

خۆی وتارەکه تەواو نیه و هێشتا کۆلکەیه، ئەبێ له تێڕوانینی ئایینەکانی تریش باسی بکرێت و شی کردنەوەی بۆ بکرێت، ئینجا دەکرێ هەر وێنەیەو تایبەت به ئایینێک له شوێنی خۆی دابنرێ.
سپاس--(دیاکۆ ماد) ,وتوو وێژ ‏٠٦:١٠، ٩ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاکە وتەی جەنابت درووستە. مادیوتووێژ (١٨ی پووشپەڕی ٢٧١٤) ‏١١:٤٣، ٩ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]