وتووێژی یارمەتی:ناوەرۆک

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

گۆڕانکاریی سەرەکی[دەستکاری]

بەڕێز کاک بەرهەم، هەروا کە دەزانی بەشی یارمەتی بەشێکی گرینگە و وەک "زۆربینەردار" دەناسرێت. جا بۆیە گۆڕانکاری ئاوا گەورە تێیدا باشتر وابوو باسی بکەی پێشتر.

ئەم بەشە ۆ زۆربەی بەشەکانی دیکە وەرگێڕانێکن لە ویکی ئینگلیزی؛ لە ئینگلیزی و لە زۆربەی زمانەکانی دیکە ئەم قاڵبەی بەڕێزت داتناوە، هەر نییە و بە داخەوە ئەمە هەر لە ویکی عەرەبی هەیە!!!! هەڵبەت ئەگەر شتێک بێت کە بەسوود بێت بۆ ویکی کوردی و خوێنەر کەڵکی لێ وەربگرێت بۆ نا، بەڵام ئەوەی کە ئێستا دانراوە، لە ١٠٠، ٩٥ی بەستەرە بۆ پەڕە کە بوونی نییە، کەوابوو، بێسوودە. کاک بەرهەم لای دەبەم لەوێدا، لەسەر هەبوونی یا نەبوونی لێدوان دەکەین، ئەگەر بڕیار وابوو کە ببێ باشترە، هەوڵی دەوڵەمەندکردنی دەدەین ئینجا دایدەنێین. ڕێز --MarMzok لێدوان-- ٠٨:١٨, ٨ کانوونی دووەم ٢٠١٠ (UTC)


کاک مارمزۆک شتێک هەیە ئەبێ هەموومان هەوڵی بۆ بدەین ئەویش ئەوەیە کە گەورەترین سوود لە ویکیپیدیاکانی دیکەوە وەرگرین هەر بۆیە من ئەو قاڵبانەم درووست کرد(کێشە نییە کە لات بردووە) ئێمە ئەتوانین گۆڕانکاری بەسەردا بێنین دوای دایبنێینەوە ئەوە زۆر شتێکی گرنگ و چاکە منیش هەر لە ویکیپیدیای عەرەبی بینیومە بەڵام مەرج نییە هەموو شتەکانی ویکیپیدیای ئینگلیزی لە عەرەبی باشتر بێ ئێمە ئەبێ هەوڵ بدەین باشترین ناوەڕۆکی هەر ویکیپیدیایەک بەکاربهێنین لە ویکیپیدیای کوردی (بیرم دێ لە کتێبی سەرۆکی دوبەی(ڕوانیینی من) نووسراوە (ئێمە ناتوانین ئەو سەردەمانەی کە ئەوروپییەکان پیایدا چوونە دووبارەی بکەینەوە تاکوو بگەین بەوەی کە گەیشتوون پێی ئەوان بەڵکو ئێمە ئەبێ هەموو هەوڵێکمان بکەینە گەڕ بۆ بەکارهێنانی ئەوەی ئەوان پێی گەیشتوون لە بەرژەوەندی خۆمان تاکوو بە ماوەیەکی کەم بگەین بەەوەی ئەوان پێی گەیشتوون) وەکو ئەبینیتیش ئێستا دوبەی بوەتە بووکی جیهان هەر بۆیە ئیمەش ئەبێ ئەو شتە بە خێرایی و بێ ڕاوەستان دووبارە کەینەوە لە ویکیپیدیا (بەڵام ڕیکخستنیان لە پێشدا). لەگەڵ ڕێزم--barham ٠١:٠٣, ٩ کانوونی دووەم ٢٠١٠ (UTC)