وتووێژی داڕێژە:مۆڵەتنامەی گنو بۆ بەڵگە ئازادەکان

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ناوی وتار[دەستکاری]

مۆڵەت لێرەدا بەرامبەری چ وشەیەکە؟--Calak ٠٠:٤١, ٢١ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

بەرامبەر ووشەی (رخصة)ی عەرەبی. --barham ٠٠:٤٢, ٢١ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)
وەکی بزانم لە فارسیدا دەبێتە اجازە؛ بەڵام کوا مۆڵەت ئەوە دەگەیێنێ؟--Calak ٠٠:٤٧, ٢١ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)
ئەی چی ئەگەیەنێن کاک چالاک گیان خۆی ووشەکە لە ئینگلیزی نووسراوە (LICENSE) واتا (مۆڵەت).--barham ٠٠:٥٠, ٢١ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)
ببورە کاک بەرھەم گیان، لە کوردستانی ڕۆژھەڵاتدا مۆڵەت یانی دەرفەت بەڵام وەکی من تێیگەیشتم لە ڕۆژئاوادا مۆڵەت یانی ئیزن، بۆیە کەمێک منی گێژ کرد.--Calak ٠٠:٥٧, ٢١ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)
ببورە ووشەکەی سەرەوەم بە هەڵەنووسیبوو چاکم کردەوە. هیچ گێژ مەبە لێرە بنووسە (LICENS) ئەمە فەرهەنگی سویدی کوردییە ووشەی LICENS بە سویدی هەر مانا ئینگلیزییەکەی هەیە (LICENSE). --barham ٠١:٠٢, ٢١ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)
بەڵێ وایە منیش چاوم لە چند وشەنامەیەک کرد و بەرامبەرەکەی بەداخەوە ھەر ئەمە نووسرابوو. مۆڵەت خۆی وشەیەکی عەرەبییە و وا دیارە بەرامبەرێکی کوردی نییە یا ڕەنگە ئێمە نەیزانین.--Calak ٠١:٠٩, ٢١ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)
لەم فەرهەنگەدا (گەواهینامە)ش هاتووە لە بەرامبەر ووشەی LICENSEدا...--barham ٠١:١٣, ٢١ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)
جیاوازییەکی نییە؛ مۆڵەت عەرەبییە گەواھیش فارسی. ئەرێ کاک بەرھەم لەوێ ئێستا ساعەت چەندە؟--Calak ٠١:١٦, ٢١ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)
٢وو چارەک. من پێم وایە ووشەی مۆڵەت ئەگەر عەرەبیش بێت بەڵام عەرەبەکان بەکاریناهێنن و ووشەکە بە جوانی کراوە بە کوردی. تۆ چی ئەڵێی.--barham ٠١:١٩, ٢١ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)
ئێمە کوردی موکریان دەڵێین کەری ھاشمە کوێرە ڕەنگیان کردووە. وەکی بزانم ئەم زاراوەیە ھەر لە موکریانێ باوە.--Calak ٠١:٢٥, ٢١ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

ڕوونکردنەوەیەک: گەواهی کوردییە، لە فارسیشدا هەیە. کوردان دەڵێن: خوا گەواهە .... عەبدوڵڵا پەشێویش دەڵێ: گەواهی ئەدەن لە سەرت دارتێلەکانی سەرشەقام، گەواهی ئەدەن ئەوانەی نامەی تۆیان بۆ دەهێنام ... --Aza ٠٩:٣٤, ٢١ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

زۆر وشە ھەیە کوردی ساکار و نخوێندەواریش دەیڵێ بەڵام ھەر بێگانەن. وشەگەلێکی زۆر ھەن لە ناو کوردی و فارسیدا ھاوبەشن، بەڵام ھەندێکیشان تایبەتی زمانی خۆیانن. ئەم وشانەی لە فارسیدا بە پیتی ھ کۆتایییان دێ ئەگەر لە زمانی کوردیشدا ھەبن ھ یەکەی لادەچێ، بۆ وێنە:
فارسی:آگاە-کوردی:ئاگا
فارسی:پەناە-کوردی:پەنا
فارسی:راە-کوردی:ڕێ
فارسی:شاە-کوردی:شا
فارسی:-گاە-کوردی:-گا (پاشگری جێگا)
ھتد
کەوابوو ئەگەر گواە(گەواھ) کوردی با دەبا کوترابا گەوا نەک گەواھ.--Calak ١١:١٤, ٢١ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)
کوردەکانی باکوور دەڵێن ئاگاهـ، پادشاهـ؛ بەڵام لای خۆمان هـ کان ناڵێن.--Aza ١١:٤١, ٢١ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)
منیش باسی سۆرانی دەکەم نەک کورمانجی. لە زمانی پەھلەویشدا ریشەی ئەم وشەیە gowāیە یانی پیتی ھ ی تێدا نییە، کەوابو زۆرتر لە فارسی دەچێ ھەتا کوردی.--Calak ١١:٤٨, ٢١ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)