وتووێژی داڕێژە:لقوپۆپی زمانی کوردی

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

گەڕاندنەوەی دەستکارییەکان[دەستکاری]

ھۆکاری گۆڕانی «کوردیی باکوور» بە «کوردیی باکووری» ڕوون نییە. ئاوەڵناوی یەکەم ی گرتووە، ئاوەڵناوی دووھەم ی ناوێت! ھەر ھەمان شت بۆ «کوردیی باشووری».
«کوردیی ناوین» بە زاراوی سۆرانی دەڵێن.--MarMzok لێدوان-- ٢٢:٥١, ٨ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

کوردی ناوین ھەڵەیە و تا ئێستا ھەر چی بیستوومە کوردی ناوەندی بووە (ئەگەر پێتان خۆشە ھۆیەکەشی دەنووسم). دوای ئەمەش لە ژێدەرەکەی (ئاکادمی زمانی کوردی) ئاوا نووسراوە.--:)چالاکلێدوان ٢٣:٠١, ٨ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)
بەڕێز، ئەمە قاڵبە، ھیوادارم جیاوازییەکەی لەگەل وتاردا ڕوون بێت. ئەوە وتارە کە پێویستی بە سەرچاوە ھەیە (لەگەڵ رێزم بۆ ئەو بەڕێزەی بۆ یارمەتی سەرچاوەکانی داناوە). تکا دەکەم کاتی دەستتێوەردانی قاڵبەکان (تەنانەت ئەگەر دڵنیای ڕاست دەکەی) ھێندێ خۆڕاگر بە.
  • بۆ سۆرانی چاوبکە لە ماڵپەڕی ویکیپیدیای سۆرانی، کە نووسراوە: ئێرە ماڵپەڕی شێوەزاری سۆرانییە (کوردیی ناوین Central Kurdish Branch).
  • «باکووری» درووستە. بەڵام «کوردیی باکووری» پێموانییە. لە سەرچاوەکەشدا کە دەیفەرموو نەنووسراوە «کوردیی باکووری».
لەگەڵ ڕێزم بۆ جەنابت، ھیوادارم دەستکارییەکان بگەرێنیتەوە--MarMzok لێدوان-- ٢٣:١٨, ٨ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)
منیش دەزانم قاڵب ژێدەری ناوێ بەڵام کاک ئاسۆ ئاوای لێ کردبوو. چاو لێرەش بکە. بەداخەوە نووسراوەکەی ناو ڕووپەڕی ویکیپیدیاش ھەڵەیە و نابێتە بەڵگە. بەکارھێنەر مارمزۆکی خۆشەویست کوردی ناوین بە زمانی فارسی دەبێتە کردی میانی یانی کوردی ١٠٠٠ ساڵ لەوەی پێش. ئەوی ئێوە مەبەستتانە کوردی ناوەندییە کە بە فارسی دەبێتە کوردی مرکزی چونکوو لە ناوەندی کوردی باکووری و باشووری دایە. ھەر وا بێتەوە: کوردیِ شمالی -> کوردیی باکووری.--:)چالاکلێدوان ٢٣:٣٢, ٨ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)
بە فارسی؟؟؟
کاتێ ھەڵەکانی ماڵپەڕ چاککرا(ھەڵە بە ڕای جەنابت)، ئینجا ھەوڵی چاککردنی ئەم قاڵبەش بدە. تا ئەوکات با ھەمووی وەک یەک ھەڵە بێت.--MarMzok لێدوان-- ٢٣:٤٧, ٨ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)
بەڵێ بە فارسی چونکوو ھیچ لە کوردی ناگەی دەنا پێم دەکوتی کە لە کوردیی باکووریشدا دەڵێن کوردی ناڤین و مەبەستیان کوردی سەردەمێکی کۆنترە نەک کوردی سۆرانی. دوای ئەمەش ئێوە بە جێی دروستکردنی ھەڵەکان، دروستەکانیش دەکەنە ھەڵە! اللّە اکبر.--:)چالاکلێدوان ٢٣:٥٥, ٨ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)
داوای لێبوڕدن ئەکەم ئەگەر ھیچ کوردی نازانم و بوومە ھۆی ڕەنجانت. بەڵام باشتر وانییە جەنابت کە شارەزای لە کوردیدا، ھەوڵی نووسینی وتارێک بدەی لەم وتارانە وا بەستەرەکەیان لە قاڵبەکەدا ھەیە؟ یەکێ لە زاراوە کوردییەکان؛ بەڕای جەنابیشت ئەوە باشتر نییە؟ ئەگەرچی ھیچ تێناگەم لە کوردی بەڵام یارمەتیشت ئەدەم و چاویشت ماچ دەکەم.--MarMzok لێدوان-- ٠٠:٠٤, ٩ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)
ببۆرە مارمزۆکی بەڕێز ئەگەر تووڕە بووم و ھەندێک توند ڕۆیشتم. بەڵێ وایە و مەبەستی من لە سازکردنی ئەم قاڵبە ھەر ئەمە بوو. ئینشاڵڵا ئەگەر دەرفەتم ھەبێ ھەموویان دەنووسم و تا ئاستی وتارێکی باشیان دەبەمە پێش. بە بڕوای من ئەم وتارانەی کە پێوەندییان بەسر کورد و زمانی کوردییەوە ھەیە دەبێ لێرەدا (ویکی کوردی) لە ھەموو ویکییەکانی تر باشتر بێت. من پێم خۆش نییە ھیچ وتارێک بنووسم مەگەر زۆر پڕ و تەواو بێت.--:)چالاکلێدوان ٠٠:١٦, ٩ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)
ھیوای سەرکەوتن-MarMzoK--٠٠:٢٣, ٩ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)