وتووێژی داڕێژە:دیوەخان

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

واتای وشە[دەستکاری]

ڕێباز گەلێک واتای ھەیە، یەکێکیان ڕەنگە سیاسەت بێ. Policy دەبێتە سیاسەت.--Aza ١٢:٢٠, ٢١ ئاب ٢٠١٠ (UTC)

بە پێچەوانەی بەڕێزت پێموانییە واتای policy ئەوە بێت؛ ڕەنگە واتای فارسی وشەکە ئەوە بێت، بەڵام لە کوردیدا زۆر جیاوازن. بڕوانە فەرھەنگی longman، نووسیویە: a way of doing something ئاشکرایە ئەوە سیاسەت نییە چون دەڵێت: ڕێگە و شێوەی کردنی کارێک؛ کە دوای وتووێژ، بۆ ئەوە ڕێباز پێشنیارکرا. زۆر ھەڵەیە وشەی بیانی ببەیتە فارسی(یان عەرەبی) و ئینجا بە کوردی بکەی (ھەروەک دەزانیت لە کوردیدا وشەی سیاسەتمان نییە و ئەمە وشەیەکی فارسییە).--MarMzok لـێدوان-- ١٧:١٧, ٢١ ئاب ٢٠١٠ (UTC)

سیاسەت لە بنەڕەتدا عەرەبییە، فارسی نییە. بەڵام ھاتۆتە ناو کوردی و فارسی. لە کوردیدا ھەندێ جار ئەڵێن ڕامیاری بەڵام ھیچ جێ نەکەوتووە و ئەوەندە بەکار نایێت. بەڕای من سیاسەت باشترە. --Aza ٠٨:٣٢, ٢٢ ئاب ٢٠١٠ (UTC)

سڵاو بەڕێزان ئەم کاتەتان باش! سیاسەت هەڵەیەکی باوە و ئەمەش نایکاتە ڕاست هیچ کاتێک ووشەی ڕێباز ١٠٠% مانای policy دەداتەوە و ئیتر هەرگیز پێویستیمان بە ووشەی سیاسەت نییە ئەم وشەیەش دوای بەدواگەڕانێکی زۆر لە یەکێک لە فەرهەنگە کوردییەکان بەرچاوم کەوت (سوید=>کوردی)لێرە

تێبینی:جگە لەوەی سیاسەت وشەیەکی عەرەبییە، مانای زۆریشی هەیە! کەچی ڕێباز هەم کوردییە و هەم پڕپێستی policyیە لەگەڵ ڕێزم --barham ٢١:٣١, ٢٢ ئاب ٢٠١٠ (UTC)

بۆ ئەمە ئاخرییەکەی چی بکەین؟--چالاکWьтуwеж (٣٠ی گوڵانی ٢٧١٣) ١٩:٠٢, ٢٠ ئایار ٢٠١٣ (UTC)