هێنری هەشتەم

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
هێنری هەشتەم

هێنری هەشتەم (١٤٩١-١٥٤٧) پاوشای ئینگلستان و دواتر ئیرلەند بوو. هێنری شەش جار هاوسەرگیری کرد و دووان لە ژنەکانی لە دوای تەڵاق ئێعدام کرد. هێنری ئایینی خەڵکی ئینگلستانی لە کاتۆلیکەوە بۆ پڕۆتێستانت گۆڕی. کە ئەم کارە بەهرەی زۆری بۆ وڵاتی ئینگلستان هەبوو، چونکوو ئیتر دەسەڵاتی کڵێسای کاتۆلیک لە سەر وڵات لاچوو و ئەو پارە زۆرە کە هەموو ساڵیک لە سەر بوودجەی وڵات ڕوانەی واتیکان دەکرا بۆ وڵات و کاروباری ناوخۆ گەڕاوە. هێنری لە ژێر کاریگەری چاندی ڕێنێسانسدا بوو و هەر ئەمە ببوو بە هۆکاری پێشکەوتنی چاندی ئینگلستان لە سەردەمی ئەودا.[١][٢]




سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. http://books.google.com/books?id=p2MOt53sCCgC
  2. http://books.google.com/books?id=Ji_FpxQ4--QC