ھێنریی ھەشتەمی ئینگلتەرا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە هێنریی هەشتەمی ئینگلتەراەوە ڕەوانە کراوە)
هێنری هەشتەم

ھێنری ھەشتەم (١٤٩١-١٥٤٧) پاشای ئینگلستان و دواتر ئیرلەند بوو. ھێنری شەش جار ھاوسەرگیری کرد و دووان لە ژنەکانی لە دوای تەڵاق ئێعدام کرد. ھێنری ئایینی فەرمیی ئینگلستانی لە کاتۆلیکەوە بۆ پڕۆتێستانت گۆڕی و لەوە بەدوا کڵێسەی ئانگلیکان بوو بە ھێزی یەکەمی ئایینیی ئینگلستان. کە ئەم کارە بەھرەی زۆری بۆ وڵاتی ئینگلستان ھەبوو، چونکوو ئیتر دەسەڵاتی کڵێسای کاتۆلیک لە سەر وڵات لاچوو و ئەو پارە زۆرە کە ھەموو ساڵیک لە سەر بوودجەی وڵات ڕوانەی واتیکان دەکرا بۆ وڵات و کاروباری ناوخۆ گەڕاوە. ھێنری لە ژێر کاریگەری چاندی ڕێنێسانسدا بوو و ھەر ئەمە ببوو بە ھۆکاری پێشکەوتنی چاندی ئینگلستان لە سەردەمی ئەودا.[١][٢]




سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ http://books.google.com/books?id=p2MOt53sCCgC
  2. ^ http://books.google.com/books?id=Ji_FpxQ4--QC