ھەوکردنی پەردەکانی مێشک
| ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ ژێدەرێک یان سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێ سەرچاوەکان لەوانەیە داوای ژێدەریان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
|
|
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێن‌کردن ھەبێت تا بگاتە شێوازی ستانداردی نووسین. (بەکارھێنانی ڕێنوێنیە وردترەکانی خاوێن‌کردن لەبەر چاو بگرە.) تکایە ئەگەر دەتوانی، یارمەتیی پەرەپێدانی ئەم وتارە بدە. لەوانەیە پەڕەی وتووێژ پێشنیاری گونجاوی لە خۆ گرتبێت. |
هەورکردنی پەردەکانی مێشک یان شلەی مێشک له ئه‌نجامی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیه لێگیراوه‌کانه‌وه ده‌بێت. ئه‌و هه‌ڵئاوسانه‌ی که له ئه‌نجامی هه‌وکردنی په‌رده‌کانی مێشکه‌وه دروست ده‌بێت چه‌ند نیشانه‌یه‌کی لێده‌که‌وێته‌وه که به‌گشتی بریتین له ژانه‌سه‌ر و تا و ڕه‌قبوونی مل.
زۆربه‌ی باره‌کانی هه‌وکردنی په‌رده‌کانی مێشک له ئه‌نجامی تووشبوون به ڤایرۆسه‌وه ده‌بێت، به‌ڵام هه‌ندێک جار له ئه‌نجامی به‌کتریا و که‌ڕووشه‌وه ده‌بێت. ئه‌گه‌ر تۆ گومانت کرد که خۆت یاخود یه‌کێک تووشی هه‌وکردنی په‌رده‌کانی مێشک بووه، پێویسته کت و پڕ سه‌ردانی نه‌خۆشخانه بکرێت، چاره‌سه‌ری زوویی ده‌بێته هۆی ڕێگرتن له ئاڵۆزیه‌کانی ئه‌م نه‌خۆشیه.
پێرست |
[دەستکاری] نیشانه‌کانی
زۆر جار نیشانه زووه‌کانی ئه‌م نه‌خۆشیه تێکه‌ڵ ده‌کرێت له‌گه‌ڵ نیشانه‌کانی هه‌ڵامه‌ت. نیشانه‌کانی نه‌خۆشی هه‌وکردنی په‌رده‌کانی مێشک ڕووده‌دات له ماوه‌ی ڕۆژێک یاخود دوو ڕۆژ، به‌شێوه‌یه‌کی نموونه‌یی نیشانه‌کان بریتین له؛
تایه‌کی به‌رز
ژانه‌سه‌رێکی تووند
هێڵنج و ڕشانه‌وه له‌گه‌ڵ ژانه‌سه‌ره‌که
گێژ بوون
گه‌شکه
خه‌واڵوویی
ڕه‌ق بوونی مل
هه‌ستیاری بۆ ڕووناکی
له‌ده‌ستانی حه‌ز بۆخواردن و خواردنه‌وه
سوورهه‌ڵگه‌ڕانی پێست له هه‌ندێک باردا
== له منداڵی ساوا == نیشانه‌کان به‌م شێوه‌یه ده‌بێت
گریانی به‌رده‌وام
زۆر خه‌واڵوویی و بێ وه‌زعی
که‌م خواردنی شیر
پۆقڵه کردنی خاڵێکی نه‌رم له سه‌ر سه‌ری ساوایه‌که "به‌شی پێشه‌وه"
ڕه‌ق بوونی لاشه و ملی ساوایه‌که
[دەستکاری] که‌ی سه‌ردانی پزیشک بکرێت؟
ئه‌گه‌ر خۆت یاخود که‌سێکی تر له ئه‌ندامانی خێزانه‌که‌ت نیشانه‌کانی نه‌خۆشی هه‌وکردنی په‌رده‌کانی مێشکی هه‌بوو، وه‌ک تا و ژانه‌سه‌رێکی تووند و گێژ بوون و هێلنج و ڕشانه‌وه و مل ڕه‌قی – ئه‌وا پێویسته کت و پڕ سه‌ردانی پزیشک یاخود نه‌خۆشخانه بکرێت، ناتواندرێت بزاندرێت که کام جۆر له هه‌وکردنی په‌رده‌کانی مێشکیت هه‌یه ته‌نها به به‌سه‌ردانی پزیشک نه‌بێت. liuy
[دەستکاری] هۆکاره‌کانی تووشبوون به هه‌وکردنی په‌رده‌کانی مئشک
تووشبوون به به‌کتریا
تووشبوون به ڤایرۆس
تووشبوون به که‌ڕوو
[دەستکاری] هۆکاره مه‌ترسیداره‌کان
ئه‌و هۆکارانه‌ی که‌وا ده‌کات که‌سێک له‌که‌سێکی تر ڕێژه‌ی تووشبوونی به نه‌خۆشی‌یه‌که هه‌بێت، ئه‌مانه‌ن؛
ته‌مه‌ن؛ منداڵان ته‌مه‌نیان له خوار 5 ساڵی زیاتر تووشی هه‌وکردنی ڤایرۆسی په‌رده‌کانی مێشک ده‌بن.
ژیان له کۆمه‌ڵگه‌ی قه‌رباڵغ "به‌شه ناوه‌خۆیه‌کان، زیندانه‌کان، پێگه سه‌ربازیه‌کان..هتد"؛ ئه‌مه‌ش هۆکارێکی تره که ئاسانکاری ده‌کات له بڵاو بوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی هه‌وکردنی په‌رده‌کانی مێشک.
ماوه‌ی دووگیانی.
ئیش کردن لە گەڵ یاخود له ناو ئاژه‌ڵان.
ئه‌و که‌سانه‌ی سیسته‌می به‌رگریان بێ هێزه بۆ هه‌ر هۆکارێک بێت؛ بۆ نموونه ئه‌و که‌سانه‌ی نه‌خۆشی شه‌کره‌یان هه‌یه، یاخود نه‌خۆشی ئایدز..هتد.
[دەستکاری] ئاڵۆزیه‌کانی
ئالۆزیه‌کانی نه‌خۆشی هه‌وکردنی په‌رده‌کانی مێشک سه‌خته، هه‌رچه‌ند ماوه‌ی درێژ نه‌خۆشیه‌که به‌بێ چاره‌سه‌ری بمێنێته‌وه ئه‌وه‌ند مه‌ترسی گه‌شکه یاخود تێکچوونی نه‌گه‌ڕاوه‌ی ده‌ماری زیاتره وه‌ک "له‌ده‌ستانی بیستن و بینین و قسه‌کردن و فێربوون و هه‌ڵسوکه‌وت".
[دەستکاری] خۆپاراستن
هه‌وکردنی په‌رده‌کانی مێشک له ئه‌نجامی تووشبوونی به‌ربڵاوه‌وه ده‌بێت. به‌زۆری به‌کتریا و ڤایرۆس که ده‌بنه هۆی تووشبوونی هه‌وکردنی په‌رده‌کانی مێشک له ئه‌نجامی بڵاوبوونه‌وه به هۆی پژمین یاخود کۆخیین یاخود گۆڕینه‌وه‌ی که‌ل و په‌لی خۆراک یاخود هه‌ر که‌ل و په‌لێکی تایبه‌ت "وه‌ک فلچه‌ی ددان" ده‌بێت. هه‌روه‌ها ژیان له‌گه‌ڵ که‌سێک که نه‌خۆشیه‌که‌ی هه‌بێت یاخود له شوێنێک که نه‌خۆشیه‌که به‌ربڵاوه ئه‌وا مه‌ترسی تووشبوون زیاد ده‌بێت.
[دەستکاری] ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه یارمه‌تیت ده‌دات پاراستنی له تووشبوون
شووشتنی ده‌سته‌کان به جوانی پێش خواردن یاخود دوای ده‌ست به ئاو گه‌یاندن، پێویسته منداڵان فێر بکرێن بۆ ئه‌م خاڵه.
له کاتی پژمین یاخود کۆخین ده‌م و که‌پووت داپۆشه.
له کاتی دووگیانی پێویسته گرنگی ته‌واو به خۆراک بدرێت، گۆشت جوان بکوڵێت، په‌نیر نه‌خورێت، هه‌روه‌ها شیر.
[دەستکاری] سه‌رچاوه‌کان
سایتی پژیشک بۆ هه‌مووان [١] وه‌رگیراوه له 27ی فیبریوه‌ری 2011، کاتژمێر 11:15 پ.ن.