نەزھەت دولەیمی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

نەزھەت دولەیمی یان نەزھەت جەودەت دولەیمی(١٩٢٣ - ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٧) لە بەغدا لەدایکبووە، چالاکوانێکی عێراقی بووە لەبواری بەدەستھێنانی مافەکانی ئافرەت.

لەساڵی ١٩٤١ چۆتە کۆلێژی پزیشکیەوە و لەسەردەمی حوکمڕانی عەبدولکەریم قاسم پۆستی وەزیری شارەوانی وەرگرتوە و لەساڵی ١٩٤٨ چۆتە نێو حیزبی شیوعی عێراقەوە و لەساڵی حەفتاکانیشدا عێراقی بەجێھێشتووە.

نەزھەت دولەیمی یەکێک بووە لەپێشەواکانی بزووتنەوەی ئافرەتانی عێراق و یەکەم ئافرەت بووە لەعێراقدا کە پۆستی وەزیری وەرگرتبێت و ھەروەھا یەکەم ئافرەت بووە لەئاستی جیھانی عەرەبیدا پۆستی وەزیری وەرگرتبێت و لەساڵی ١٩٥٩ ڕۆڵێکی بەرچاوی بینیوە لەدەرکردنی ڕەگەزنامەی کەسایەتی لەعێراقدا کە بەپێشکەوتوترین یاسا دەژمێردرا لەڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا سەبارەت بەدابینکردنی مافەکانی ئافرەت.

نەزھەت دولەیمی کاتێک کە وەزیری شارەوانی بووە ، دەورێکی باڵای ھەبووە لەدروستکردنی ناوچەی سەورەی ڕۆژھەڵاتی بەغدا کە ئێستا شاری سەدری پێدەڵێن ھەروەھا چالاکوانێکی بەرچاو بووە بۆ داکۆکیکردن لەمافەکانی ئافرەتی عێراق.

نەزھەت دولەیمی لەدوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشیدا، لە ٩ ئوکتۆبەری ساڵی ٢٠٠٧ لەتەمەنی ٨٤ ساڵیدا لەئەڵمانیا کۆچی دوایی کردووە و لەسەر وەسێتی خۆی لە قەبرسانی شێخ مەعروفی کەرخی لەبەغدا نێژراوە. لەساڵی ٢٠٠٩ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق داوای لە ئەمانەی بەغدا کرد پەیکەرێک بۆ نەزھەت دولەیمی دروستبکەن تاکو ببێت بەیەکەم کەسایەتی لە نێو ئافرەتانی عێراقدا کە پەیکەری لەعێراقدا بۆ دروستبکرێت.

سەرچاوە[دەستکاری]

  • ویکیپیدیای عەرەبی.