نەخشە

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
نەخشەی ڕامیاری و فیزیایی جیهان

نەخشە (بە ئینگلیزی: Map) پێناسەی جۆراوجۆری هەیە ، بە پێی کات گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە ، بەم شێوەیە نەخشە : بریتیە لە نواندنی دیاردە جوگرافیەکانی ناوجەیەک یاخود بەشێکی گۆی زەوی ، لە ڕێگەی هێمای تایبەتەوە لەسەر پارچەیەکی ڕوو تەخت ، ئاماژەش بەو گۆڕانکاریانە دەکات لە بەسەر دیاردەکان دادێت ، لە ڕووی هۆکارە کاریگەرەکان و دابەش بوونی دیاردەکان و شی کردنەوەیان و پەیوەندی نێوانیان.

پێوەری نەخشە و جۆرەکانی[دەستکاری]

پێوەر بە یەکێک لە گرنگترین ڕەگەزە بنەرەتییەکانی نەخشە دەژمێردرێت و ، ئەگەر هەر نەخشەیەک پێوەری نەبێت ناتوانرێت کردارەکانی پێوانەکردنی لەسەر ئەنجام بدرێت وەک (درێژی ، ڕووبەر ، لێژی و...هتد) و کرداری پێوانەکردن بە دوو جۆر سیستەم ئەنجام دەدرێت :

  1. سیستەمی فەڕەنسی : یەکەکانی پێوانە کردنی (مللیمەتر ، سانتیمەتر و مەتر و کیلۆمەتر..هتد)
  2. سیستەمی بەریتانی : یەکەکانی پێوانەکردنی (ئینج (بۆسە) ، پێ ، یاردە و میل ..هتد)


پێوەر پێناسەی جۆراوجۆری هەیە ، بەڵام سادەترین پێناسەی پێوەر بەم شێوەیە : بریتیە لە ڕێژەی دووری نێوان دوو دیاردەی جوگرافی لەسەر نەخشە ، بۆ دووری نێوان هەمان دوو دیاردەکە لەسەر زەوی.


کلیلی نەخشە[دەستکاری]

ڕەگەزێکی بنەڕەتی نەخشەیە لە ڕووی کارتۆگرافیەوە لە بەشی خوارەوەی لای چەپی نەخشە دادەنرێت. سوود و تایبەتمەندی زۆری هەیە چونکە لە ڕێگەی کلیلی نەخشەوە دەتوانرێت ناوەرۆکی نەخشەکە بخوێنرێتەوە. لە هەمان کاتدا دەکرێت جۆری نەخشە دەستنیشان بکرێت لە ڕێگەی ئەو هێمایانەی لە کلیلەکەدا بەکارهاتووە بۆ نواندنی دیاردە جوگرافیەکان.

ئاڕاستەکان[دەستکاری]

قیبلەنمایەکی گیرفانی

ئەگەر بڕوانینە دەرزیلەی قیبلەنمایەک دەبینین ڕوو ناکاتە باکووری ڕاستەقینە بەڵکو ڕوو دەکاتە باکووری موگناتیسی ، ئەمەش بەندە بە کاریگەری هێزی لادانی زەوی (بواری موگناتیسی زەوی) و ، بەو جیاوازیەی لە نێوان ئەم دوو ئاڕاستەیە درووست دەبێت دەوترێت (گۆشەی گۆڕان) کە بڕەکەی (٢٣.٣٠)یە. بەڵام ئاڕاستەکان بە پێی ئاڕاستەی باکووری ڕاستەقینە دابەش کراون ، بۆ ئاڕاستەکانی بنەڕەتی و لاوەکی.

-بنەرەتیەکان ئەمانەن :

  • باکوور
  • باشوور
  • ڕۆژهەڵات
  • ڕۆژئاوا


سەرچاوە[دەستکاری]

  • کتێبی : ئەتڵەسی (هەرێمی کوردستانی عێراق - عێراق و جیهان) ئامادەکردن و دانانی : (د.هاشم یاسین حداد و سەردار محمد عبدالرحمن)
  • ویکیپیدیای ئینگلیزی