نەجاتی شاشماز

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

نەجاتی شاشماز

ناوی کاتی لەدایکبوون محەمەد نەجاتی شاشماز
مێژووی لەدایکبوون ١٥ی کانوونی یەکەمی ١٩٧١
شوێنی لەدایکبوون  تورکیا

 کوردستان، ئیلزیگ

گرنگترین ڕۆڵەکان زنجیرەکانی درامای دۆڵی گورگەکان،
فیلمی دۆڵی گورگەکان فەلەستین،
فیلمی دۆڵی گورگەکان عێراق
ئایین ئیسلام
نەتەوە تورک


نەجاتی شاشماز، بە تورکی «Necati Şaşmaz»، ئەکتەرێکی سینەمایی تورکییە، بە ناوی موڕاد عەلەمدار یان پۆڵات ئەلەمدار ناسراوە بە توورکی، پاڵەوانی سەرەکی زنجیرە درامای پۆلیسی بەناوبانگی تورکی دۆڵی گورگەکانە بە تورکی «Kurtlar vadisi»، جەماوەرییترین و گرانتریین ئەکتەری تورکییە لە ئێستادا لە تورکیادا.[١]

ژیانی[دەستکاری]

ناوی تەواوی محەمەد نەجاتی شاشمازە لە دایکبووی ساڵی (١٩٧١)یە لە شاری خەرپووت/ ئیلزیگ لە کوردستانى تورکیا، دەرچووی کۆلیژی گەشت و گوزارە، و کوڕە گەورەی عەبدول قادر شاشمازە کە خیزانێکی ئایین پەروەرى کوردى زازان[٢]، نزیکەی شەش ساڵ لە وڵاتە یەکگرتووەکان ژیاوە، لە ٢٠٠١دا لە سەردانێکی کاتییدا بۆ لای کەس وکاری گەڕایەوە تورکیا، بەڵام لە دوای ھێرشەکانی ١١ی سێپتەمبەری ٢٠٠١ بڕیاری دا نەڕواتەوە بۆ وڵاتە یەکگرتووەکان و لە تورکیا جێگیر بوو. و بڕیاری کردنەوەی کۆمپانیایەیەکی گەشت و گوزاری دا لە وڵاتەکەیدا.

نەجاتی برای نووسەر (ڕاجی شاشماز)، بەرھەمھێنەری گشتی و نووسەری زنجیرە درامای دۆڵی گورگەکانە، ھەروەھا براکەی تری (زوبێر شاشماز) بە ھەمان شێوە لە بواری ھونەری سینەمادا کاردەکات.

سەرەتای ژیانی ھونەری[دەستکاری]

لە دیدارێکیدا لەگەڵ بەرھەمھێنەری گەورەی تورکی (عوسمان سیناو)دا، عوسمان پێشنیاری ڕۆڵ بینینی لە زنجیرە درامایەکی گەورەدا خستە بەردەم نەجاتی. و نەجاتی دوای بیرکردنەوە لە پێشنیارەکە ڕازی بوو، ئەمەش سەرەتای ھاتنی بوو بۆ دنیای سینەما، کە نەجاتی خۆی لەم بارەیەوە دەڵێت درامای دۆڵی گورگەکان بە تەواوی ژیانی گۆڕیووە.

بەرھەمەکانی[دەستکاری]

نەجاتی شاشماز ڕۆڵی سەرەکی بینیووە لەم بەرھەمانەی خوارەوەدا؛

  • زنجیرە درامای دۆڵی گورگەکان،
  • زنجیرە درامای دۆڵی گورگەکان، تیرۆر
  • زنجیرە درامای دۆڵی گورگەکان، کەمین (وەرزی سێیەم تا دەیەم)
  • فیلمی دۆڵی گورگەکان، عێراق
  • فیلمی دۆڵی گورگەکان، فەلەستین.

فیلمی دۆڵی گورگەکان، وەڵات

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ زانیاری لەسەر نەجاتی شاشماز، موڕاد عەلەمدار، پاڵەوانی درامای دۆڵی گورگەکان[بەستەری مردوو][بەستەری مردووی ھەمیشەیی]
  2. ^ https://www.haberturk.com/gundem/haber/848731-meclise-sicrayan-polemik