نۆسترادامۆس

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
میشێل دێ نۆسترادامۆس
لەدایکبوون ١٥٠٣
مەرگ ١٥٦٦
پیشە دەرمانساز، نووسەر، وەرگێڕ، راوێژکارى گەردوونى

نۆسترادامۆس (Michel de Nostredame)، لە ١٤ ى کانوونى یەکەمى ١٥٠٣ ى زاینیی لەدایکبووە، نۆسترادامۆس، ناوى لاتینى پزیشک و ئەستێرەناسی فەرەنسییە. هەستاوە بە دانانى پەڕتووکێک بەناوى پێشنبینییەکان/ Les Propheties، کە گرنگترین رووداوەکان لەخۆ دەگرێت کە روودەدەن لەسەردەمى ئەوە بۆ کۆتایی جیهان، کە ئەو پێی وابوو کۆتایی جیهان ساڵى ٣٧٩٧ى زاینییە، نۆسترادامۆس، رووداوەکانى بەشێوەى چوارینە دەنووسیەوە کە تێگەیشتنیان زۆر گرانبوو/گرانە، بۆیە زۆرێک لە زانانیان و کەسانى خولیاى پێشبنییەکان، هەستاون بە لێکدانەوەى پێشبینییەکان، بە پەیوەندیگرتن لەگەڵ ئەو کەسە دیاریکراوانەى کە نۆسترادامۆس لە پەڕتووکەکەیدا ناوی هێناون.

ناوبانگى لەوکاتەوە پەیدا بوو کە پەڕتووکى "پێشبینییەکان کە بەپێشبینییەکانى نۆسترادامۆس ناسراون Les Propheties " نووسى، کە واى کرد بەگشتى خەڵک هەمووى روویتێبکات. شاژنى فەرەنسا کاترین دى مێتچى/ Catherine de Medci داواى لێکرد کە نەخشەکراوێکى داڕێژراوى بۆ بکێشێت، تا شوێنى مێردەکەى و مناڵەکانى لەهەرکاتێکدا بێت و لەهەرشوێنێک بێت، بزانێت.

پێشبینییەکانى نۆسترادامۆس زۆرن، تیایاندایە هاتوونەتەدی و هەشیانە نەهاتوونەتە دى بەهۆى ئەوەى نۆسترادامۆس بۆخۆى هەڵەى تیادا کردوون وەکو ئەو پێشبینییەى کە لەڕۆژى مردنیدا روودەدات کە گوایە ئەو دووکەسەى دەینێژن یەکێکیان لەهەمان رۆژدا دەمرێت و ئەوی دیکە شێت دەبێت. هەروەها لە پێشبینییەکانى ترى، پێشبینى مردنى شاژن دینا و مردنى دایک تیریسا، هەروەها پێشبینى رووداوى ١١ى ئەیلول و جەنگەکانى ناوچەى کەنداوى فارس کە ناودەبرێت بە عێراق.

بنچەی [دەستکاری]

میشێل دى نوسترام ( میشێل نۆتردامى Michel de Nostredame) کە ناوەکەى زۆرتر بە شێوە لاتینییەکەى ناسراوترە –نۆسترادامۆس- لە پاش نیوەڕۆى چواردەهەم رۆژى مانگى کانوونى یەکەمى ساڵى ١٥٠٣، بەپێی رۆژمێرى کۆن لە سان ریمى دى پرۆڤێنس/ St.Remy de province لەدایکبووە لە خوارووى فەرەنسا، خێزانەکەشى بەشێک نەبوە لە زنجیرەى پزیشکە جوولەکە ئیتاڵییەناسراوەکان. لەساڵى ١٤٩٥ ى زاینیی دا، خێزانەکەى پاشگەزبوونەوە لە ئایینى جولەکە و چوونە سەر بڕواى کاسۆلۆکى،لەساڵى ١٥١٢ دا وەک ئەندامێکى لە نێو مەسیحییەکانداخۆیان راگەیاند، لەوکاتەدا نۆسترادامۆس ٨ ساڵ بووە.