نموونەی ھەڵوەشێنەر

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

لە لۆجیک‌دا و بەتایبەت لە کاربەرییەکانی لۆجیک لە بیرکاری و فەلسەفەدا، نموونەی ھەڵوەشێنەر ھەڵاوێرێکە بۆ ڕێسایەکی گشتیی پێشنیارکراو. بۆ نموونە، ئەم پێشنیارە لەبەرچاوبگرن: "گشت قوتابییەکان تەمەڵن". ئەم وتەیە بانگەشەدەکات کە تایبەتمەندییەکی دیاریکراو (تەمەڵی) بۆ گشت قوتابییەکان دەچەسپێت، لەبەرئەوە، تەنانەت یەک نموونە قوتابیی تێکۆشەر ھەڵەبوونی وتەکە دەسەلمێنێت. واتە ھەر قوتابییەکی سەختتێکۆشەر نموونەیەکی ھەڵوەشێنەرە بۆ "گشت قوتابییەکان تەمەڵن".