نزگەرە
نزگەرە (بە ئینگلیسی: hiccup، بە عەرەبی:حوزوق، بە فارسی: سکسکە)، نزگەرە چالاکییەکی ماسوولکەیی سپاسمی و کۆنترۆڵنەکراو لە دیافراگمدایە. بە وتنێکی سادەتر، نزگەرە ھەناسەیەکی بەھێز و کۆنترۆڵنەکراوە کە لە ھەموو مرۆڤەکان لە ھەر تەمەنێک ڕوو ئەدات.
ھۆکار[دەستکاری]
چۆنیەتی ڕوودانی نزگەرە ھێشتا بە تەواوی نەناسراوە. بەڵام ھۆکاری سەرەکی نزگەرە سفتبوونی ماسوولکەی دیافراگم و پەردەی ماسوولکەی ناو سینگی مرۆڤە کە دەورێکی گرینگ و سەرەکی لە ھەناسە کێشاندا ھەیە. لە کاتی ھەناسەکێشاندا ، دیافراگم سفت دەبێتەوە و لە کاتی دانەوەدەریدا، دیافراگم شل دەبێتەوە.
گەدەی پڕ لە خۆراک ، ڕەنگە کاریگەری ھەبێت لە سەر دیافراگم و نزگەرەی لێ بکەوێتەوە .
وەرزش یان دڵەڕاوکەش دەتوانن ببنە ھۆی نزگەرە، بەڵام نزگەرە زۆرتر ھۆیەکی دیاری و ناسراوی نییە.
گریمانەیەک ئەوەیە ڕەنگە نزگەرە پاشماوەی دواھاتی سەرەتایی مژین، لە سەردەمی ساواییدا بێت. نزگەرە لە سەردەمی کۆندا ھەر کارکردێکی ھەبووبێ، لەم سەردەمەدا زۆرتر ئازاری مرۆڤ دەدات و ھەموو کەسێ بانگەشە دەکات کە ڕێگە چارەیەکی تایبەتی بۆ ھەیە.
شێوەگەلێکی وەک کۆنترۆڵی ھەناسەکێشان، لە ناکاوترساندن و بە ڕاکشان ئاو خواردنەوە بۆ کەمکردنەوەی نزگەرە بە کەڵکن. زۆربەی ئەم کارانە لە ڕاستیدا بۆ ڕاگرتنی کاتیی ڕیتمی ھەناسە کێشان، کاریگەرن و نزگەرە لە کۆڵ مرۆ دەکەونەوە.