قەزای ھەولێر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ناوەندی ھەولێر (قەزا)ەوە ڕەوانە کراوە)
قەزای ھەولێر
قضاء أربيل
وڵات عێراق
ھەرێم ھەرێمی کوردستان
پارێزگاپارێزگای ھەولێر
ژمارەی دانیشتووان
 (٢٠١٠)
 • سەرجەم٨٥٢٬٣٢٩
ناوچەی کاتیUTC+٣ (AST)

قەزای ناوەندی ھەولێر یەکێک لە قەزاکانی پارێزگای ھەولێرە کە لە ٣ ناحیەی عەنکاوە، بەحرکە، شەمامک و ٣٧٩ گوند پێکدێت. قەزاکە دەکەوێتە ناوچەیەکی دەشتایی کە لە بەشی ڕۆژھەڵاتیدا زنجیرە گردێک ھەیە. لە لای ڕۆژھەڵاتی قەزاکەش ڕووباری زێی سەروو ھەیە و بەھۆی ئەو ڕووبارەوە پارێزگای ھەولێر و دھۆک لە یەکتری جیادەکرێتەوە. لە وەرزی ھاویندا کەشوھەوای قەزاکە وشک و گەرمە و لە وەرزی زستانیشدا باراناویی و ساردە. بەڵام وەرزی بەھار و پایزی جوان و مامناوەندییە. لە ساڵی ٢٠١٠دا، ژمارەی دانیشتووانی ئەم قەزایە ٨٥٢٬٣٢٩ کەس بووە.

ناحیەکان[دەستکاری]

  • عەنکاوە: ناحیەی عەنکاوە سەر بە قەزای ناوەندی ھەولێرە و کەوتووەتە باکووری شاری ھەولێر بەدووری ٤کم. ھیچ گوندێکی نییە و لە وەرزی زستاندا ساردە و لە ھاویندا گەرمە. ڕووبەر: ٤٤.٤٦ کم دووجا. ھێلی پانی و درێژی ناوەندی ناحیە: باشوور ٣٦.٢٢٥٧ پلە. باکوور ٤٣.٩٩٢٨ پلە.

ژمارەی دانیشتووان: ٢٥ ھەزار کەس.

  • بەحرکە: ناحیەی بەحرکە کەوتووەتە ناوچەیەکی تەخت بە دووری ١٠ کم لە باکووری شاری ھەولێر. ئاو و ھەوای ئەو ناحیەیە لە وەرزی زستان ساردە و لە ھاویندا گەرمە. ڕووبەر: ٣٨٤.٦ (کم) دووجا.

دووری ناوەندی ناحیە لە ناوەندی قەزا: ١٠ کم. مێژووی بوونی بە ناحیە: ٢٦-١٢-٢٠٠٧ ھێلێ پانی و درێژی ناوەندی ناحیە: باشوور ٣٦.٣١٦١ پلە و باکوور ٤٤.٠٣٢٥ پلە. شوێنە ناسراوەکانی: کارێزی گرد ئارەق، ژمارەی گوند:٣٠، کۆمەڵگە: ٦

  • شەمامک: ناحیەی شەمامک سەر بەقەزای ناوەندی ھەولێرە و ناوچەیەکی تەختی دەشتاییە. ئەو ناحیەیە کەوتووەتە باشووری شاری ھەولێر بە دووری ٢٥ کم. ناحیەی شەمامک ناوچەیەکی کشتوکاڵییە و ئاو و ھەوای ناحیەکە لە وەرزی زستاندا ساردە و لە وەرزی ھاویندا گەرمە. ڕووبەر: ٥٥٨.٩ کم دووجا.

ژمارەی گوند: ٦٢ ھێلی پانی و درێژی ناوەندی ناحیە: باشوور ٣٦.٠٢٣٤ پلە. باکوور ٤٣.٩٢٧٤ پلە. باری ڕووی زەوی: دەشت:٩١%. گرد:٩%

سەرچاوەکان[دەستکاری]