کەرتبوونی ناوکی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ناوکەکەرتبوونەوە ڕەوانە کراوە)

ناوکەکەرتبوون (ئینگلیزی: Nuclear fission) کردەیەکە کە تێیدا ناوکە قورسەکان کەرت ئەبن بۆ ناوکی ئارامتر لە خاوەن ناوکە بارستاییە مامناوەندییەکان، بەم کردەیەیە وزەیەکی زۆر دەرئەپەڕێت ڕوودانی ئەم کردەیە لە دوو شێوەدا خۆی دەبینێتەوە، ناوکە کەرتبوون لە خۆوە ڕووئەدات یاخود ڕووئەدات کاتێک ناوکەکان ئەکەونە بەر تەنۆکەبارانی ڕاستەوخۆ.


‎ بۆ زیاتر تێگەیشتن لە ناوکە کەرتبوون لە کاتی بۆردومانکردنی (یۆرانیۆم-235 ) بە نیوترۆنی هێواش، ئەوا ئەشێت ناوکی یۆرانیۆم یەکێک لەو نیوترۆنانە بەند بکات و بەهۆیەوە نائارام ئەبێت و دابەش ئەبێت بۆ چەند ناوکێکی بارستە مامناوەندی و نیوترۆن دەرئەپەڕێنێت، بارستەی بەرهەمەکان کەمتر ئەبێت لە بارستەی کارلێکردووەکان، لەئەنجامی ئەم کردەیەدا بارستاییە (ونبووەکە) ئەگۆڕدرێت بۆ وزە.

سەرچاوە:- [١]

پەڕاوێز[دەستکاری]