ناسرەدین شا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناسرەددین شای قاجار

لەدایکبوون١٨٣١
مەرگ١٨٩٦
ھۆکاری مەرگتیرۆر
پیشەچوارەمین پادشای بنەماڵەی قاجار
ئایینئیسلام ، شیعە
ھاوسەر٨٥ ژن
مناڵ(ەکان)٤٢ منداڵ
واژوو

ناسرەددین‌شا یان ناسرەددین شای قاجار (١٢٤٧ - ١٣١٣ی کۆچی مانگی) چوارەمین پاشای بنەماڵەی قاجار لە ئێران بوو کە بە دەست میرزا ڕەزا کرمانی تیرۆر کرا. دەورەی پەنجا ساڵەی حکوومەتی ئەم پاشایە بە دەورەی ناسری ناسراوە. ناسرەددین‌شا ھەوەڵین پادشای ئێران بوو کە ژیاننامەی خۆی نووسی.

ژیان[دەستکاری]

ناسرەدین شا ١٨٣ ژنی ھێنا؛ ئەو دەمەی کوژرا ٨٥ ژنی ھەبوو. ٥ گەشتی دەرەوەی کرد؛ سەد کڕوور خەرجی ئەو گەشتانە کرا. ٨٣ گرێبەستی لەگەڵ وڵاتان بەست و لە ھەموواندا ئێران زیانی بینی. ئەفغانستان، نیوەی خاکی خۆراسان، بەشێک لە سیستان، بەشێک لە تورکمانستان، دوو بەشی بەلۆچستان، سەرحەداتی ئازەربایجان و گێڵان و مازەندەران و بەشێک لە کوردستان لە ئێران جیا کرانەوە. میرزا تەقی‌خانی کوشت. شا دەستی بۆ ھەر کارێک دەبرد نیوەچڵی دەھێشتەوە. پیاوی خوێڕی گەورە دەکرد و گەورەپیاوانی زەلیل. تیرەنداز بوو، ڕاوچی بوو، خەت‌خۆش بوو، خووی ھۆنراوەی ھەبوو. سەرقۆزی بن‌ئاڵۆز بوو؛ ڕواڵەت جوان و دەروون پیس.

نموونە ھۆنراوە[دەستکاری]

ئەوە نموونەی ھۆنراوەی ئەوینی؛ نیگاھی پادشای ئاشق لە ئاست مەعشووق جێی سەرنجە!!

قصه عشق تو با باد صبا فرمودیمباخبر باش که نیکویی و ما فرمودیم
زود بشتاب به درگاه همایونی ماکه تو را مفتخر از راه وفا فرمودیم

بە کوردی:

چیرۆکی ئەوینی تۆ بە بای سەبامان فەرموودڵنیا بە تۆ خاسی چون ئێمە وامان فەرموو
خێرا خۆت بگەیەنە دەرگای خاوەن شکۆمانشانازیت پێدەبەخشین عەزمی وەفامان فەرموو

تیرۆر[دەستکاری]

لە ساڵی ١٨٩٦ دا کاتێک کە تەنھا یەک ڕۆژی مابوو بۆ ساڵوەگەڕی پەنجایەمین ڕۆژی بە پادشابوونی ناسرەدین شا، لە لایەن کەسێک بە ناوی میرزا ڕەزای کرمانی کە یەکێک بوو لەو کەسانەی کە خوازیاری گەڕانەوەی ئێران بۆ باوەڕە ئیسلامییەکان و بە تایبەت شیعەییەکان بوو، کوژرا. دوای ئەم ڕووداوە ناسرەدین شا لە فەرھەنگی دەربارەی ئێراندا بە شای شەھید (بە فارسی: شاە شھید) ناوی داخست.

سەرچاوەکان[دەستکاری]