نازم حیکمەت

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
گۆڕی نازم حیکمەت لە مۆسکۆ

نازم حیکمەت ران (١٥ی جەنیوێڕی ١٩٠٢ - ٣ی جوونی ١٩٦٣)[١][٢] ناسراو بە نازم حیکمەت (بە تورکی: Nâzım Hikmet) شاعیر، شانۆنامەنووس، ڕۆماننووس و بیرەوەری گەورەی خەڵکی تورکیایە. نازیم حیکمەت بە "کۆمۆنیستی ڕۆمانتیک"[٣] و "شۆڕشگێڕی ڕۆمانتیک"[٤] بەناوبانگە. لە سەردەمی ژیانی دا کە ھاوکات بوو لەگەڵ دەسەڵاتداری ئەرتەشییەکان چەندین جار دەستگیر کرا و ڕەوانەی بەندیخانە کرات، ھەر لە بەر ئەمە لە نیشتمان کۆچی کرد و زۆرتری کاتی ژیانی لە غوربەت بە سەر کرد. شێعرەکانی ئەو بە زیاتر لە ٥٠ زمانی دنیا وەرگێراونەتەوە.

شیعر[دەستکاری]

شیعری نازم حکمەت لە ژێر کاریگەی بڕوا سۆسیالیستییەکان و ناسیۆنالیزمدایە. ئەو دوای دوورخرانەوە لە تورکیا و چوون بەرەو یەکێتیی سۆڤیەت زۆر شیعری بۆ نیشتمان و دوری وڵات نووسی. ھەندێکی دیکە لە شێعرەکانی ئەو سەبارەتن بە خۆشەویستی ژنان.

نموونەی شیعر: "بۆ وێرا"
وتی بێ
وتی بمێنە
وتی پێکەنە
وتی بمرە
ھاتم
مامۆ
کەنیام
مردم


سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. http://www.britannica.com/EBchecked/topic/265653/Nazim-Hikmet/265653rellinks/Related-Links
  2. http://www.nazimhikmet.org.tr/kronolojik.asp
  3. Saime Goksu, Edward Timms, Romantic Communist: The Life and Work of Nazim Hikmet, St. Martin's Press, New York ISBN 0-312-22247-5
  4. Finkel, Caroline, Osman's Dream, (Basic Books, 2005), 57; "Istanbul was only adopted as the city's official name in 1930..".