مەحموود یاسین

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
مەحموود یاسین
محمود ياسين لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
لەدایکبوونمحمود فؤاد محمود ياسين لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
٢ی حوزەیرانی ١٩٤١ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
Port Said لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مەرگ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (٧٩ ساڵ ژیاوە)
قاھیرە لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
زانکۆ
پیشەئەکتەر لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
ھاوسەرShahira لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مناڵAmr Mahmoud Yassine، Rania Mahmoud Yassine لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە

مەحموود یاسین (١٩ی شووباتی ١٩٤١ -١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠) ھونەرمەندێکی بەناوبانگی میسرییە، لە ١٩ی شووباتی ١٩٤١ لەشاری بۆرسەعید لەباکوری قاھیرە لەدایکبووە، ساڵی ١٩٦٣ پەیوەندی بەشانۆی نیشتیمانیەوە کردووە، لە ساڵی ١٩٦٤ لەزانکۆی قاھیرە کۆلێژی مافی تەواوکردووە، بەردەوام خەونی نواندن لەناخیدا ھەڵقوڵاوە. دوای ئەوەی زانکۆی تەواو کردووە لەپێشبڕکێیەکی شانۆی نیشتیمانی بەشداری کردووە بۆ ٣ جار لەسەر یەکە پلەی یەکەمی بەدەستھێناوە.

لە ساڵی ١٩٦٧ مەحموود یاسین لە شانۆی نیشتیمانی دامەزراوە و زیاتر لە ٢٠ شانۆگەری پێشکەشکردووە، وەکو بەڕێوەبەری شانۆی نیشتیمانی کاری کردووە و دواتر دەستی لەکارکێشاوەتەوە، لەسەرەتادا ھیچ حەزی لەکاری سینەما نەبووە و بەگرنگی نەزانیوە و دوو دڵ بووە لەوەی وەکو ئەکتەر لە سینەما ڕۆڵ بگێڕێت، ھەر بۆیە سەرەتا بەچەند رۆِلێکی لاوەکی لەفیلمی سینەماییدا دەرکەوتووە تاکو بووەتە ئەکتەرێکی بەناوبانگی سینەمای میسری و زیاتر لە ١٥٠ فیلمی سینەمایی ڕۆڵی گێڕاوە و نازناوی گەنجی یەکەمی سەر شاشەی لێنراوە و لە ١٧ زنجیرەشدا بەشداری کردووە.

مەحموود یاسین مێژوویەکی دوور و درێژی لەگەڵ کاری ھونەری سینەما و شانۆ و تەلەفزیۆن و ئێزگەدا ھەیە، خاوەنی دەنگێکی گڕ و پڕ و زمانزانێکی باشی عەرەبییە ھەر بۆیە زۆرجار لەبۆنە نیشتیمانی و فەرمییەکاندا بەشداری کردووە و ڕۆڵی زۆر بەھێزی لە زنجیرە ئایینی و مێژووییەکاندا گێڕاوە، ھاوسەرگیری لەگەڵ ھونەرمەندی بەناوبانگی میسری شەھیرەدا کردووە و کچ و کوڕێکیان ھەیە.

خەڵاتەکانی[دەستکاری]

مەحموود یاسین زیاتر لە ٥٠ خەڵاتی بەدەستھێناوە لەوانە:

  • ساڵی ١٩٨٠ خەڵاتی نواندنی لە کەڕنەڤاڵەکانی تەشقەند وەرگرتووە.
  • ساڵی ١٩٨٤ خەڵاتی کەرنەڤاڵەکانی سینەمای عەرەبی لە ئەمریکا و کەنەدا وەرگرتووەز
  • بۆ دوو ساڵ لەسەر یەک ٢٠٠١ و ٢٠٠٢ خەڵاتی باشترین ھونەرمەندی لە کەرنەڤاڵەکانی تەلەفزیۆن وەرگرتووەز
  • ساڵی ٢٠٠٥ لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە وەکو باڵیۆزی نیازپاکی بۆ لەناوبردنی ھەژاری و برسێتی ھەڵبژێردراوە.

سەرچاوە[دەستکاری]

  • ویکیپیدیای عەرەبی.