مەحموود عوسمان
لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
(ڕەوانەکراوە لە مەحمود عوسمانەوە)
| ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ ژێدەرێک یان سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێ سەرچاوەکان لەوانەیە داوای ژێدەریان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
|
|
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگاتە شێوازی ستانداردی نووسین. (بەکارھێنانی ڕێنوێنیە وردترەکانی خاوێنکردن لەبەر چاو بگرە.) تکایە ئەگەر دەتوانی، یارمەتیی پەرەپێدانی ئەم وتارە بدە. لەوانەیە پەڕەی وتووێژ پێشنیاری گونجاوی لە خۆ گرتبێت. |
مەحمود عوسمان ناسراو بە مەحمود سۆرانی، کەسایەتییەکی سیاسی ناوداری کوردە، لە ساڵی ١٩٣٨ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە.
لە زانکۆی بەغداد کۆلیژی پزیشکی تەواوکردوە بەپلەی یەکەم، و نازناوی دکتۆریی هەڵگرتووە، لە تەمەنی ١٨ ساڵییەوە دەستی کردوە بەکاری سیاسی، و پەیوەندی کردوە بەهێزی ڕزگاریخوازی کوردەوە. چەندین نووسراو و بڵاوکراوەی هەیە، لەشۆڕشی نوێی کوردستان، بەتایبەتی لە باشووری کوردستان ڕۆڵی بەرچاوی هەبووە و خاوەنی کەسایەتییەکی بەهێزە. هەنووکە وەکو کەسایەتییەکی سەربەخۆ لە لیستی هاوپەیمانی کوردستاندا ئەندامی ئەنجومەنی نیشتمانی عێراقە. خاوەنی پێنج کچ و سێ کوڕە.
پێرست |
ژیاننامە بەکورتی [دەستکاری]
- ١٩٥٤ پەیوەندی کردوە بە هێزی ڕزگاریخوازانەوە و دەستی کردوە بە کوردایەتی.
- ١٩٦٢ بۆتە ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستان.
- ١٩٦٨ بووە بە نوێنەری مەلا موستەفا بارزانی بۆ بەڕێوەبردن و ڕێکخستنی پەیوەندییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ دەرەوەدا.
- ١٩٧٠ سەرۆکی لیژنەی وتووێژکردن و ئاگربەست بووە لەنێوان کورد و ڕژێمی ئەوکاتەی بەغداد (حیزبی بەعسی عەرەبی سۆشیالیستی).
- ١٩٨٠ حیزبی سۆشیالیستی کوردستانی دروست کرد لەگەڵ ڕەسوڵ مامەند و عەدنان موفتی دا.
- ١٩٨٠ بووە بە سەرۆکی حیزبی سۆشیالیستی کوردستان.
- ١٩٩٢ لە یەکەم هەڵبژاردنی ئازادانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی هەرێمی کوردستاندا ڕۆیشتوە.
- ١٩٩٢ کوردستانی بەجێ هێشتووە و چۆتە بەریتانیا، لەوێ ژیانی بەسەربردوە.
- ١٩٩٥ بۆ یەکەمجار گەڕاوەتەوە کوردستان.
- ٢٠٠١ ڕۆڵی دیاری بینیوە لە ئاگربەست و ڕێککەوتنی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
- ٢٠٠٣ بووە بە ئەندام لەو ئەنجومەنە کاتییەی بەڕێوەبردنی حکومەتی عێراق.
- ٢٠٠٤ بووە بە ئەندام لە ئەنجومەنی نیشتمانی عێراقی
- ٢٠٠٥ لەهەڵبژاردنی ئەنجومەنی نیشتمانی عێراقیدا لەسەر لیستی هاوپەیمانی کوردستان خۆی پاڵاوتوە.
- ٢٠٠٦ هەڵبژێردراوە بە ئەندام لە ئەنجومەنی نیشتمانی عێراقی.
- ٢٠١٠ دیسانەوە کاندید کراوە بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نیشتمانی عێراقی[١].
پەراوێزەکان [دەستکاری]
- ↑ چاوپێکەوتنی ئاوێنە من سەرۆکی حکومەت کاندیدی کردووم