مەحسون کرمزگیول
لە ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
| مەحسون کرمزگیول | |
|---|---|
| لەدایکبوون | مەحسون کرمزگیول ١ی ئازاری ١٩٦٩ تورکیا |
| نیشتەجێی | ئیستەنبوڵ |
| نەتەوە | کورد |
| پەروەردە | بەشی میوزیک |
| پیشە | ئەکتەر - گۆرانیبێژ |
| بیروڕای ئایینی | موسوڵمان |
مەحسون کرمزگیول ئەکتەر و گۆرانیبێژێکی کوردی تورکیایە لە رەچەڵەکی خێڵی زازایی. لە ١ی ئازاری ساڵی ١٩٦٩ لە دایک بووە. خاوەنی کۆمپانیایەکی بازرگانی بەرھەمھێنانی میوزیکە پرەستیژ میوزیک، کە خەڵکی بە بازرگانێکی لێھاتووی ناو دەبەن. خاوەنی چەندین ئەلبوومی میوزیک و فیلم و زنجیرە دراماییە... دواترین فیلمە بەناوی پێنج منارە لە نیورک، کە وەک دەرھێنەرو ئەکتەری سەرەکی بەشداری کردووە... له 17 مایسی ساڵی 2011 ئه‌ڵقه‌ی هاوسه‌ری له‌گه‌ڵ خانمه چه‌لۆژه‌نی به‌توانا (مینا جه‌نگال) گۆڕیوه‌ته‌وه، وا بڕیاره له هاوینی داهاتوودا بیگوازێته‌وه، ئه‌مه‌ش وه‌ک یه‌که‌مین هه‌نگاوی هاوسه‌رگیری ئه‌م هونه‌رمه‌نده داده‌نرێت...
[دەستکاری] زنجیرە دراما بەشداربووەکانی
- ئیف ئەلیم (١٩٩٤)
- ئەم خۆشەویستییە (١٩٩٦)
- ھەمشەرم (١٩٩٧)
- توندوتیژی (٢٠٠٣)
- دوورکەوتنەوە لە عەشق (٢٠٠٥)
[دەستکاری] فیلمەکانی
- ژیانێک بوو (١٩٨٧)
- فریشتەی سپی (٢٠٠٧)
- خۆرم بینی (٢٠٠٩)
- باڵەکانی شەو (٢٠٠٩)
- پێنج منارەی نیویۆرک (٢٠١٠)
- ژیان به‌رده‌وامه (٢٠١١)