مێژووی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
| ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ ژێدەرێک یان سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێ سەرچاوەکان لەوانەیە داوای ژێدەریان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
|
|
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن هەبێت تا بگاتە شێوازی ستانداردی نووسین. (بەکارهێنانی ڕێنمایی زۆرتری خاوێنکردن لەبەر چاو بگرە) تکایە بە دەستکاریکردنی ئەم وتارە هاوکاریمان بکە. لەوانەیە بۆ ئەو مەبەستە پەڕەی وتووێژ پێشنیاری گوونجاوی لەخۆ گرتبێت. |
ناوەرۆک |
[دەستکاری] پێشەکی
شۆرشی ئەیلول لە سالی ١٩٦١ لە باردۆخێکی ناوچەیی و نێودەولەتی دیاری کراو و لە ئەنجامی زولم و ستەم و چەوسانەوەی نەتەوەیی و کۆمەلایەتیدا ھەلگیرسا و زۆربەی کورد لەژێر بالی ئەو شۆرشەدا کۆببۆوە ، زیاتر لە ١٠٠ ھەزار پێشمەرگەی ھەبوو لە رووی مادی و مەعنەوی دەولەتی ئێران پشتوانی دەکرد ، ئێران بۆ لابەلا کردنەوەی ناکۆکیەکانی خۆی لەگەل عێراق ھاوکاری شۆرشی کوردی دەکرد .
دوای رێکەوتننامەی (١١ی ئاداری ١٩٧٠ و چوار سال گفتوگۆ کردن ، لە ئەنجامی رازی نەبوونی حکومەتی عێراق بۆ دان نان بە مافەکانی گەلی کورد ، لە نیسانی (١٩٧٤) شەڕ بە گەرمی دەستی پێکردەوە و حکومەتی عێراق لە رێگای چەندین دەولەتی وەک ( روسیا – ئوردن- میسر – ئەمریکا ) ھەولیدا بۆ گفتوگۆ کردن لەگەل (شای ئیران ) کە ئەمە دوا کارتی عێراق بوو بۆ لە باربردنی شۆرشی کورد.
لە رێکەوتی ٦/٣/١٩٧٥ رێکەوتننامەی جەزائیر لە نێوان سەدام حسێن و شای ئیران لە جەزائیر مۆر کرا و رێکەوتنەکە بە ئاکام گەیشت بڕیار درا کەوا چیتر دەست لە کاروباری یەکتر وەرنەدەن و ئیران دەرگای ھاوکاری کردن دابخات لە شۆرش .
رۆژی ١٢/٣/١٩٧٥ وەفدێکی پارتی بە سەرۆکایەتی بارزانی چووە ئیران دوای ھەولدانێکی زۆر توانیان (شای ئیران ) ببینن و (شا) پێیانی ڕاگەیاند کە ماوەی (٤٢) سالە ناکۆکیمان ھەیە لەگەل عێراقدا ئێستا رێکەوتن بە ئاکام گەیشتووە و ئێوەش ٣ رێگاتان لە پێشە :
- دێن بۆ ئێران وەک ھاولاتی ئیران حسابتان بۆ دەکرێ
- دەگەرێنەوە عێراق ئارەزووی خۆتانە
- درێژە بە خەبات دەدەن ئێمە سنوور دادەخەین و بە پێ ی ئیتفاقیەی جەزائیر ھەر کەسێک لە سنوور بگیرێ تەسلیم بە عێراق دەکرێتەوە.
وەلامی بارزانی : ئیمەش بەرژەوەندی ئیرانمان بەلاوە گرنگە . وەفدەکە گەرایەوە بۆ کوردستان لە ١٤/٣/١٩٧٥ کۆبونەوەی سەرکردایەتی پارتی دەستی پێکرد بۆ ماوەی (٦) رۆژ بەردەوام بوو ، شەوی ١٨/١٩/٣/١٩٧٥ سەرجەم سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی و فەرماندەکان کۆبونەوە و داوا کرا کەوا درێژە بە خەبات بدرێ بەلام بێ سوود بوو ، دواجار لە رۆژی ١٩/٣/١٩٧٥ بڕیاری شەڕ ڕاوەستان درا و ئاش بەتال کرا .
جگە لە پارتی کۆمەلە و حزبی شیوعی ھەبوو بەلام بچوک بوون توانای مانەوەیان نەبوو ، کۆمەلەی مارکسی لینینی کوردستان لە ١٠/٦/١٩٧٠ دامەزرابوو بە نھێنی لە ناو ریزەکانی پارتی کاری رێکخراوەیی خۆیان دەکرد بە سەرپەرشتی مام جەلال.
بۆ ئەوەی خەلک لە دەوری ئەو رێکخراوە کۆببێتەوە کەسانی رۆشنبیری ھەلبژارد لە وانە (نەوشێروان مستەفا – شازاد سائیب – مەحمودی مەلا عزەت – رفعەت مەلا مەحمود ) ئەوانەش بە نھێنی لە ناو ( بالی مەکتەبی سیاسی ) کاریان دەکرد . دیارە پێش حەفتاکانیش پارتی توشی کێشەی گەندەلی سیاسی ببوو لە ناوخۆ ، توانای درێژەدان بە خەباتی نەمابوو (مام جەلال ) لە ھەولی دروست کردنی رێکخراوێکی نیشتمانی شۆرشگێردابوو .
ئەندامانی سەرکردایەتی کۆمەلە لە سالی ١٩٧٠ لە مانە پێکھاتبوون (شھابی شێخ نوری سکرتێری کۆمیتەی سەرکردایەتی لە ناوەوەی ولات
- محەمەد سەعید میرزا/ ل. لیژنەی بغدا
- جەعفەر عەبدولواحد/ ل. لێژنەی ھەولێر
- ئاوات عەبدولغەفور/ ل. لیژنەی سلیمانی
- فریدون عەبدولقادر/ ل. لیژنەی کەرکوک .
لەو سەردەمە گەنجێکی زۆر پەیوەندیان بە کۆمەلەوە دەکرد شازاد سائیب سەفەری دەرەوەی کرد بۆ لای مام جەلال بەمەبەستی بردنی نامە و ئاگاداربوونی لە وەزعی کوردستان ھەروھا نامەی مام جەلالی ھێنا بۆ کوردستان کە ھەلومەرجەکە لە بارە بۆ دروست کردنی رێکخراوێکی نیشتمانی فراوان .
[دەستکاری] دەستەی دامەزرێنەری ی.ن.ک
لە (٢٢/٥/١٩٧٥) لە (دیمشق ) لە ریستورانی (گلیگلە) لە گەرەکی (ابو رمانە) ی سوریا یەکەم کۆبونەوەی دەستەی دامەزرێنەر بە عەمەلی دەستی بە جێبەجێ کردنی کارەگانی خۆی کرد ئەم ھەڤالانە بەشداربوون :
- مام جەلال
- نەوشیروان مستەفا
- د. فوئاد معسوم
- د. کمال فوئاد
- عادل مراد
- عەبدولرەزاق فەیلی
عمر شێخ مووس نەیتوانی بەشدار بێ چونکە کوردی سوریا بوو. کۆبونەوەی دووەم لە بەرلین بەسترا لە ٢٧/٥/١٩٧٥ بە سەرپەرشتی مام جەلال ھەندێک گۆڕان لە پرۆژەکە کرا و بە ڕەسمی لە رۆژی ١/٦/١٩٧٥ بلاوکراوە .
ئەزمونی ناو یەکێتی ی نیشتمانی ی کوردستان ئەزمونێکی نوێ بوو لە کوردایەتیدا کە (٣) رێکخراوی جیاواز (٣) سەرکردایەتی جیاواز کە ھەر سێکیان سەربەخۆی رێکخراوەیی تەواویان ھەبوو.
- کۆمەلەی مارکسی لینینی کوردستان لە ١٠/٦/١٩٧٠ بە نھێنی دامەزرابوو
- بزوتنەوەی سۆسیالیستی کوردستان
- ھێلی گشتی .
لە برادەرانی دەستەی دامەزرێنەری ( ی.ن.ک ) پێکھاتبوو + ئەو کەسانەی کە نە بزوتنەوەی سۆسیالیست بوون نە کۆمەلە بوون ، ناویان لێنان ( خەتی گشتی ) .
[دەستکاری] ئاشکرابوونی ڕێکخستنەکانی کۆمەلە
کۆمەلە دۆستایەتی لەگەل ڕێکخراوێکی عەرەبی ھەبوو بە ناوی (حرەکە العربیە اشتراکیە ) کە بە نھێنی کاری دەکرد لە ناو عێراق لێپرسراوەکەی ناوی (عبداللە النێراوی ) بوو.
بۆ پەیوەندی کردن بە یەکترەوە لە لایەن کۆمەلە (انور زۆراب ) لەلایەن حرەکە (ولید ژنون) دیاریکرابوون ھەردووکیان لە معمل کارتۆن بڕین ئیشیان دەکرد لە بەغدا ، دوای تاوتۆ کردنی وەزعی کوردستان (فریدون عەبدولقادر ) ڕاسپێردرا کە بچێتە دەرەوە بەمەبەستی ئاگادار کردنەوەی (مام جەلال ) لە وەزعی کوردستان پێش چوونی کاک (فەرەیدون – مام جەلال ) نامەیەک رەوان دەکات لە رێگای (حرەکە ) نامەکە دەگاتە دەستی (ولید) کە دانیشتوی بەغدایە کوڕێک بە ناوی (ستار شعلان) لە رێکخستنەکانی (حرەکە) لەگەل (ولید ) دەبێ لە گەرەک دەبێتە شەڕیان کە پۆلیس دێت بۆ گرتنی (ستار) رۆژنامەیەکی (حرەکە ) لە مالەکەی دەگیرێ لە ئەمنی بەغدا دان بە بوونی رێکخستن دەکات لە ناو عێراق و ھەروھا باسی (ولید) دەکات کە دەچنە مالی (ولید) کۆمەلێک بەلگەنامەی (حرەکە) یان دەست دەکەوێ لە وانە نامەکەی ( مام جەلال ) کە بۆ کوردستان ھاتبوو پاش لێدانی (ولید) ناوی ( انور زۆراب ) دێنی و شەو کات ژمێر (٢) دەیبەن لە مالەکەی بەرنامەی کۆمەلە و دەمانچەیەک دەدۆزنەوە ، بۆ بەیانی مەوعیدی کۆبونەوە دەبێ لە مالی ( انور زۆراب ) کە برادەران دێن دەزانن گیراوە ھەرچی بەلگەنامەی کە ھەبووە لەوێ لەگەل خۆیان دیبەن بەرەو سنووری ئیران دەڕۆن بەمەبەستی خۆڕزگارکردنیان نەوەک ئاشکراببن ، لە سەر سنوور ھەموویان دەگیرێن لە رۆژی ٢٤/٩/١٩٧٥ کە ژمارەیان (٤٠) کەسەو لە رۆژی ١/١/١٩٧٦ بە پێ ی اتفاقیەی جەزائیر ئیران ھەموویان تەسلیم بە حکومەتی عێراق دەکاتەوە ٠
[دەستکاری] ھەلگیرسانەوەی شۆرش
لە ١/٦/١٩٧٦ یەکەم مەفرەزەی چەکداری لە لایەن بەرێز (مام جەلال ) لە سوریا بە رێکرا کە ژمارەیان (٣٧) پێشمەرگە بوون نەقیبی مھندس (ئیبراھیم عەزۆ) لێپرسراویان بوو ،ئەم (٣٧) پێشمەرگەیە کرا بە (٤) مەفرەزەی بچوک ، دوای گەیشتنیان لە سنووری سوریا – تورکیا – بۆ کوردستان .
ھەر چوار مەفرەزەکە لەلایەن قیادەی موەقەتەی ئەو کاتەی پارتی دەستگیر کران و شەھید کران لەناوچەکان.
"ووەم وەجبەی ناردنی پێشمەرگە بۆ کوردستان"
ئەم ھێزە لەفەرماندە و کادیرەکانی سوریا پێک ھاتبوو، کارن بە سێ رەتل بە سەرپەرشتی کاک نەوشێروان مستەفا لە ٢١/١١/١٩٧٦ رەوانەی کوردستان کران. بەڵام ھێشتا مام جەلال بەتێچوونی مەفرەزەی یەکەمی نەدەزانی دوو نامەی دانێ بۆ عەلی عەبدوڵڵا، ئیدریس بارزانی و مەسعود بارزانی. پاش گەیشتنی دووەم مەفرەزە لە سێ سنوور بارەگایان دانا.
[دەستکاری] "یەکەم وەجبەی چەک"
یەکەم وەجبەی چەک لەسوریاوە ھات پاش ئیتفاق کردن لەگەڵ قیادەی موەقەتە. لە١/٣/١٩٧٧ چەکەکان بریتی بوون لە: ٦٠ کلاشینکۆف کە لەلایەن نەوشیروانەوە وەرگیران. گەڕانەوەی مام جەلال لە ساڵی ١٩٧٧ بۆ کوردستان دوای گەڕانەوەی لەبەیروت بۆ کوردستان یەکەم کۆبوونەوەی کۆمیتەی سەرکردایەتی لەسەر خاکی کوردستان لە ٣١/٨/١٩٧٧ بەست، کە ١٢ رۆژی خایاند.
لەکۆبوونەوەکە مام جەلال بە سکرتێری گشتی دانرا.
کۆمەڵە: ئارام - سالار عەزیز.
بزووتنەوە: رەسول مامە - عەلی عەسکەری.
خەتی گشتی: ئەندامانی دەستەی دامەزرێنەری (ی. ن. ک)
دوای لابردنی سەرکردایەتی لە سێ سنوور بۆ نۆکان. لەمانگی ٣/١٩٧٨ دووەم کۆبوونەوەی سەرکردایەتی بەسترا بۆ رێکخستنی پێشمەرگە – دارایی – دانانی نەخشە و پلان – دروست کردنی ھەشت ھەرێم. دوای چەند مانگێک بڕیار درا بگەڕێنەوە بۆ سێ سنوور. لەبەر نزیکی لەسوریا – تورکیا – ئێران – کوردستان. ئەو کاتە زیاتر لە ھەزار پێشمەرگە لە سەرکردایەتی بوون، کران بە سێ رەتل و ژمارەیەکی زۆری بێ چەک بوون. پاش وەرگرتنی زانیاری لەسەر سێ سنوور کە ھێزەکانی قیادە موەقەتە لەوێ بوون ژمارەیان ٣٠٠ کەس بوون. دوای بەڕێ کەوتنی رەتلی یەکەم و دووەم لە ھەکاری تووشی شەڕ بوون لەگەڵ قیادە موەقەتە و جاشەکانی تورکیا. زیاتر لە ٧٥٠ پێشمەرگە لەو سەردەمە تیاچوون.
باقی ھێزەکەی سەرکردایەتی گەڕانەوە قەندیل لە٢٠/٩/١٩٧٨ دوای خۆرێکخستنەوەی سەرکردایەتی و درێژەدان بەشۆڕش و ھەڵگیرسانی شەڕی نێوان عێراق و ئێران لە ساڵی ١٩٨٠ پەیوەندی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ یەکێتی باش بوو. لەماوەیەکی کەم یەکێتی توانی خۆ رێک بخاتەوە و زۆر لەسنوورەکان لەرژێم ئازاد بکات و تا ساڵی ١٩٨٨. دوای شەڕی نێوان عێراق و کوێت یەکێتی بەرنامەی ئازاد کردنی کوردستانی دانا و ئەو کاتە زۆربەی ھێزەکانی یەکێتی وەک پارتیزان مابوونەوە تا راپەڕینی ١٩٩١.
[دەستکاری] نوێ بوونەوە
ھەموو رێکخراوێکی سیاسی سەرەتای دروست بوونی بەقۆناخەکانی منداڵی و گەنجی و پیریدا تێدەپەڕێ و ھەوڵی گەیشتن بە ئامانج دەدات.
شۆڕشی نوێ لەماوەی خەباتی سیاسی و چەکداری لەشاخ کۆمەڵێک گۆڕانی تێدا رووداوە. ھەروەھا بەرەنگاری ھەموو رۆژە سەختەکان بوەتەوە و توانای ھەڵسانەوەی ھەبووە سەرەڕای بوونی کۆمەڵێ بیری جیاواز لەناو یەکێتی. بەستنی چەندین کۆنفرانس لەشاخ، لەساڵانی ٨٠ کان وەک کۆنفرانسی کۆمەڵە لەساڵی ٨٣ و ٨٤ ھەروەھا کۆنفرانسی ھەردوو باڵی ناو یەکێتی – خەتی گشتی و بزووتنەوەی سۆسیالیست پاش جیابوونەوەی بەشێکی بزووتنەوەی سۆسیالیست لەناو یەکێتی لەو کۆنفرانسە ھەر دوو باڵەکە یەکیان گرت و ناویان نا یەکێتی شۆڕشگێران. لەوە بەدواوە یەکێتی بووە دوو باڵ. یەکێتی شوڕشگێران و کۆمەڵەی رەنجدەران.
بەستنی کۆنگرەی یەک لە ٢٨/١/١٩٩٢ لەسلێمانی دوای دوو رۆژ گواستراوە بۆ ھەولێر کە ماوەی ١٧ رۆژی خایاند. زیاتر لە ٧٥٠ کادیر لەو سەردەمە بەشداری کۆنگرەکە بوون، ھەر دوو باڵی کۆمەڵە و یەکێتی شۆرشگێران توانەوە و بڕیاری یەکخستنی ھەردوو باڵەکە درا و تەبەنی فیکرەی سۆسیال دیموکرات کرا کە فرە مینبەری و جێگای ھەموو تاکێکی کوردستانی تێدا دەبێتەوە و دەتوانن لەناو ئەم رێکخراوە خەباتی سیاسی خۆیان بکەن و سەرەڕای بوونی بیر و رای جیاوازیش.
وە لەدوای ساڵی ١٩٩٦ یەکێتی بۆ ماوەی چەندین رۆژ کۆبوونەوەی سەرکردایەتی بەست لە سلێمانی بە مەبەستی گۆڕانکاری لەبەرنامەی کاری خۆی وەک:
دانانی وەزارەتی مافی مرۆڤ و کردنەوەی نووسینگەی مافی مرۆڤ لە سەرجەم دام و دەزگاکان. دروست کردنی چەندین رێکخراوی مەدەنی و کردنەوەی کەناڵی جیاجیای ئازاد و دەرکردنی چەندین رۆژنامە و گرنگی دان بەرێکخراوە پیشەییەکان و کردنەوەی چەندین سەنتەر و کۆمەڵەی رۆشنبیری بە مەبەستی گۆڕان و کرانەوە. لەڕووی خزمەتەوە ھەولێ باشی دا بۆ بوژانەوەی وەزعی دانیشتوانی سنووری حکومەتەکەی و زیاد کردنی مووچەی سەرجەم فەرمانبەران پێش رووخانی حکومەتی عێراق. لە ٤/٤/١٩٩٩ کۆنفرانسی ناوخۆ بەسترا بۆ رێکخستنەکان لە سەرجەم مەڵبەندەکان، لە ٢٠٠١ کۆنگرەی دووەمی یەکێتی لە سلێمانی بەسترا، تەبەنی فیکرەی سۆسیالیست و دیموکرات کرا و سەرکردایەتی نوێ ھەڵبژێردرا و بەرێز مام جەلال بە سکرتێری گشتی یەکێتی ھەڵبژێردرا. سەرەڕای ئەو بارودۆخەی کە کوردستانی پێدا تێدەپەڕی بوونی شەڕ لەنێوان یەکێتی و پارتی ھەروەھا لەنێوان حکومەتی عێراق بە ھاوکاری پ. ک. ک و انێار والاسلام لەسەر سنووری ئێران و ھێرشەکانی ساڵی ١٩٩٧ی پارتی بەھاوکاری دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر ھێزەکانی یەکێتی.
بەشداری کردنی یەکێتی لەکۆنفرانسی رێکخراوی SI لەرۆژانی ٣١/٥ و ١/٦/٢٠٠١ لەمەراکیش و وەرگیرانی یەکێتی بەئەندامی چاودێر لەو رێکخراوە کە بەدووەم رێکخراو دێ لەدوای UN و نوێنەری ١٧٢ پارت و رێکخراوی تێدا ئەندامە. مێژووی ٣١ ساڵەی یەکێتی بەھەموو قۆناخ و بەرزی و نزمی و گەرمی و ساردیە ھەمە جۆریەکانیەوە، دەمانباتەوە سەر راستی توانای یەکێتی لەخۆ گونجاندن و رەو کردن لەگەڵ ئەو واقیعە تازەی کە ھەیە. لەسەردەمی شاخ و رووبەڕوو بوونەوەی چەکدارانە لەگەڵ داگیر کەراندا و لەدونیای قوربانیدان دا دژی سێ کوچکەی تەعریب – تەبعیز – تەھجیر. یەکێتی خاوەنی مەزنترین سەرمایەیە. لەراپەڕێنی ھەلومەرجی شار و ئاوەدان کردنەوە دامەزراندنی بەردی بناغەی دیموکراسی و مەدەنیەت و ئازادیش دا یەکێتی لەریزی پێشەوەی پارتە سیاسییەکانی کوردستان بووە. قۆناغی دوای رزگار کردنی بەشەکەی تری ژێر دەسەڵاتی رژێم لەساڵی ٢٠٠٣ وە ئەرکی پاراستن و چەسپاندیان ئاماژەی بەھێزن و توانای یەکێتی.
پاش ٢٠٠٣ مەسەلەی بەخۆدا چوونەوە و خۆ نوێ کردنەوە لەناو یەکێتی خستنە رووی کێشەکان و بەشداری پێ کردنی خەڵک لەکێشەکان شتێکی تازەیە لەرۆژھەڵاتی ناوەڕاست بەگشتی و لەکوردستان بە تایبەتی.