میوەی قەدەغەکراو

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Adam et Eve chaire cathedrale Bruxelles
Adam honored
Foster Bible Pictures 0014-1
Foster Bible Pictures 0013-1
Foster Bible Pictures 0016-1
Zichy,Mihaly - Lucifer az urral szemben (Madach)

میوەی قەدەغەکراو یان داری قەدەغەکراو وشەیەک لە ئایینە ئیبراھیمییەکان لە ئاماژە بە دارێکە کە ئادەم و حەوا لە خواردنی میوەی ئەو رێگیریان لێ کرابوو.

جێرۆکی داری قەدەخەکراو لە یەهوودییەت، مەسیحییەت و ئیسلام ئاماژەی پێ کراوەئادەم و حەوا بە خواردنی ئەو میوەیە یێکەم گوناەی ڕەگەزی مرۆڤیان ئەنجام دا بە ئەشکەنجەی ئەوەوە دوورخرانەوە سەر زەوی. لە کتێبێ خوڵقان لە عەھدی قەدیم، ئەو دارە، داری چاکە و خراپە ناو براوە؛ لە حاڵێکا لە قورئان شتێکی وا نیە.

یەھودییەت[دەستکاری]

لە ئایینی یەھودی دا، ھەر خودا ئەتوانێ ھەرچی بیھەوێ بکا، لەبەروەی خوا خێری ڕاستەقینەیە و بۆیەش ھەر دەتوانێ خێر ئیڕادە بکات؛ و حەقی ئازادی تەواوی ھەیە. ڕوونکردنەوەی زانایانی ئایینی یەھوودی ئەوەیە کە یێکەم ژن و مێردی مرۆڤ، بە خواردنی میوەی قەدەخەکراو، وایان کرد کە بڵێی خێری ڕاستەقینە بوون. لە ئایینی یەھوودی، داری خێر و شەڕ نیشاندەری ھێزێکە کە ئەسڵی جیھانە. لە تەورات ھاتوە کە: داری خێر و شەڕ لە ناوەندی باخی عەدەن ە.(پەیدابوون ٢:٩) و خوداوەند ئادەم و ھاوسەرەکەی لە خواردنی لەو دارە قەدەخە کرد.[١] مارێک حەوای را وەسوەسە کرد کە لەبەری داری خێر و شەڕ بخوات.[٢] حەوا ھاوسەرەکەی [[ئادەم]یشی بە خواردنی بەری ئەو دارە ھان دا، و ئەوان ھەستیان بە ڕووت بوونی خۆیان کرد.[٣] لەو کاتەوە ئادەم و حەوا لە باخی عەدەن دەرکران.[٤] و لەمەودوا دەبواتە خۆیان دەستان کردبا بە ساز کردن و وەدی ھێنان و جوتیاری و ئاژەڵداری سازدانی کەرەستەی پێویستی خۆیان.


مەسیحیەت[دەستکاری]

لە خوا ناسی مەسیحی دا، داری خێر و شەر بە مانای بە ویراسەت بوونی گوناە ھاتوە؛ باوەڕی ئایین ناسانی مەسیحی ئەوەیە کە مرۆڤ باری یێکەم گوناھی ئادەم و حەوا بە کۆڵی دا دەکێشێ و ھیچ مرۆڤێ ناتوانێ بێ گوناە بێت. ھەڵبەت ھەندێ لە مەسیحیەکانیش باوەڕیان وایە کە مرۆڤی ئەورۆ ئەوەندە لە نێوان گوناە و ڕزگاری حەقی ھەڵبژاردنی ھەیە کە ئادەم و حەوا ھەیان بوو.

ئیسلام[دەستکاری]

گێڕانەوەی قورئانی پیرۆز لەبارەی داری قەدەخەکراو لەگەڵ تەورات چەند جیاوازیەکی ھەیە؛ بە پێی قورئان، خودا ھەردووکیان یانی ئادەم و حەوای لە خواردنی ئەو دارە قەدەخە کرد؛ قورئان کاتێ باسی وەسوەسەی شەیتان و خواردنی ئادەم و حەوا لەو دارە دەکات؛ ڕاناو وەکوو تثنیە دێنێ و لە ئامانج دا گوناھی پیاو و ژن (ئادەم و حەوا) ی وەکوو یێک داناوە. قورئان، بەرچەپ بە ئینجیل کە تێیدا قورئان، بەرچەپ بە ئینجیل کە تێیدا ئادەم و حەوای نەوەک لەبەر نەفسی ڕووت بەڵکوو لەبەر شەرم لۆمە دەکرد؛ ئەو دوانە بە ھۆی فریو خواردنیان بە شەیتان لۆمە دەکا؛ و ئامانجی شەیتان وەدەرخستنی عەورەت و ڕووتی ئەو دوانە دەزانێ.

تێڕوانینی زانا موسوڵمانەکان[دەستکاری]

سید حسین نصر سەرەڕای قبوڵ کردنی تەعبیری داری قەدەخەکراو بە داری خێر و شەڕ، مانای ڕووت بوونی مرۆڤ بۆ سرشتی نیوە خوایی ئەو دەگەرێنێتەوە.

علی شریعتی یش ئەو دارەی داری خێر و شەڕ زانیوە

لەو حاڵەدا مرتضی مطھری، لە زەرەربارترین و کەچ ترین تەعبیرەکانی مێژووی مرۆڤ دەزانێ و وڕاوی وایە بیری جیاوازی نێوان زانست و دین کە لە سەدەکانی ناوەندی لە وڵاتەکانی ڕۆژاوا دروست بوو، ریشەی لەو کەچیە دایە؛ مرتضی مطھری ھەروەھا ڕای وایە کە لە ئەسڵی ئەو چیرۆکە کەچی و دەسکاری کردن ڕووی داوە، تا ژن وەکوو ھێمای گوناە یان شەیتانێکی بچووک دەرکەوێ و پیاو لە ھەبوونی خوی دا لە گووناە پاک بێت.

چاند و وێژە[دەستکاری]

لە ئاساری زۆرێک لە نوسەر و شاعیرانی وڵاتانی جیھان لە ئایینە جیاجیاکان ئاماژەی زۆر بەو بابەتە کراوە. لە وێژەی فارسیدا ھۆنەران لە چەندەھا جێ و بۆ ئامۆژگاری خەڵک باسیان لێوەی کردوە. وەکوو ئەو شێعرەی حافظ:

پدرم روضە رضوان بە دو گندم بفروختناخلف باشم اگرمن بە جوی نفروشم
..
باوکم رەوزەی ریزوان (بەھەشت) ی بە دوو گەنم فرۆشتکووڕێکی خراپ بم ئەگەر من بە جۆ نەیفرۆشم

بۆچوونە ھەڵەکان[دەستکاری]

  • میوەی قەدەخەکراو ھاتوە لە سەفەری پەیدا بوون لە ئایینی یەھوودی دا سێو ناو ھێنراوە[٥]و لە ھونەری رۆژاوایش دا ھەر وا کێشراوەتەوە. ھەرچەندە ئینجیل بە شێوەیەکی تایبەت باسی ناکا. نوسراوە عیبڕیە ئەسڵەکان تەنیا بە میوە و دار ئاماژە دەکەن. وەرگێڕاوە لاتینیە سەرەتاییەکان لە وشەی mali کەڵکیان وەرگرتوە کە دەتوانێ ھەم مانای خراپ و ھەم مانای سێو بدات. ھونەرمەندە ئەڵمانی و فەرەنسیەکان لە سەدەی دوانزە بەرەوە ئێستاوە میوەکاەیان ھەر سێو کێشاوەتەوە.جان میڵتۆن لە کتێبەکەی خۆیا ھەر بە ئاشکرایی میوەکەی سێو ھەڵبژاردوە.[٦] زانا یەھودیەکان وتویانە کە دەتوانرێ میوەکە ترێ، ھەنجیر، گەنم یان جۆرێ لە لیمۆش ببێ.[٧][٨][٩]

لە سەرچاوە ئیسلامیەکانا ھەرگیز ناوی سێو نەھاتوە و ھەندێ جار باسی گەنم کراوە.

سەرچاوە[دەستکاری]

  1. ^ (پەیدابوون ٢:١٧)
  2. ^ (پەیدابوون ٣:١)
  3. ^ (پەیدابوون ٣:٦)
  4. ^ (پەیدابوون ٣:١٩)
  5. ^ Szpek, Heidi. Voices from the University: The Legacy of the Hebrew Bible. p. ٩٢. ISBN 978-0-595-25619-8.
  6. ^ Adams, Cecil. "The Straight Dope: Was the forbidden fruit in the Garden of Eden an apple?". Retrieved January 15, 2010.
  7. ^ تەلمود, Berakhot, 40a
  8. ^ Genesis Rabba 15 7
  9. ^ Adams, Cecil (November 24, 2006). "Was the forbidden fruit in the Garden of Eden an apple?". The Straight Dope. Retrieved February 9, 2012.