میشێل فوکۆ

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

میشێل فۆکۆ (بەئینگلیزی:Michel Foucault) لە پواتیەی‌ فەرەنسا لە١٥ی ئۆکتۆبەری ١٩٢٦ ھاتۆتە دنیاوە. لەساڵی‌ ١٩٥٢ لیسانسی دەرونناسی‌ وەرگرت و لە نەخۆشخانە دەرونییەکان سەرقاڵی‌ کارکردن بوو. ‌ساڵی‌ ١٩٦٦ دکتۆرای لەبواری‌ فەلسەفە دا وەرگرتوەو لەساڵی‌ ١٩٧٠ بەسەرۆکی‌ بەشی‌ مێژووی‌ بیرۆکەکانی زانکۆی‌ باوەڕپێکراو کۆلیژی‌ دوھەمی‌ فەرەنسا ھەڵبژێردرا و دواتر لە ساڵی‌ ١٩٨٤ بەنەخۆشی‌ ئایدز لە پاریس کۆتایی‌ بە ژیانی‌ ھات. فۆکۆ لەژێر کاریگەری‌ فەیلەسوفانی‌ وەک فرێدریش نیچە و مارتن ھایدگەر دا بووە.

ئەگەر بتوانین کارەکانی فۆکۆ تەنھا بۆ بابەتێک کورت بکەینەوە ‌ جگە لە گرفتی(سیستەمەکانی حقیقەت) ھیچی دی نیە، واتە پەیوەندیەک کە زانست لەگەڵ دەسەڵات دروستی دەکات و لەو رێگەیەوە خۆی وەک تاقانەی حەقیقەتی شیاو دەناسێنێ. فۆکۆ رەنگە لەبەر شاردنەوەی ھاوڕەگەز گەرایی و ئارەزووە سادی و ماسۆشسییەکانی،‌ بەردەوام لە ژیانیدا پەراوێز خرابێ و ستەمی لێکرابێ، لەم ڕوانگەیەوە دەبینین کارە ‌فکریەکانی خۆی پێشکەش بە ستەم لێکراوان کرد. بەڵام بەپێچەوانەی مارکسیەکانەوە (فۆکۆ بە تەنزێکی تاڵەوە ئەوانی وەکو بیرۆکراسییەکانی شۆڕش و کارمەندانی دەوڵەتی حەقیقەت دەبینی، کە ستەمیان تەنھا لە شکڵی چینەکانەوە دەبینی. فۆکۆ سەرەتا گرینگیدا بە پرۆسەی کۆمەڵایەتی لە خوڵقاندنی مانەوەی گروپەکان و گوناھکا‌ران لە فەرمانگەکان و دواتر سەرنجی لەسەر پرسی سێکس چڕکردەوە. بۆ وێنە،‌ فۆکۆ لەپەرتوکیەکەیدا بە ناوی (شیتی و شارستانێتی) ، کە تێزی دکتۆرایەکەیەتی، نیشانی دەدات کە شێتی چەمکێکی کۆمەڵایەتییە،‌ نەک تەنھا دەرون پزیشکیی، ئەمە شکڵی تایبەتی، سیستەمی حقیقەت (واتە پەیوەندی نێوان دەسەڵات بە لقێکی دیار لە زانست)ە کە بەیەک کات و لەیەک کۆمەڵگای تایبەتدا شێتی پێناسە دەکات. ھەندێک لەوانە ی تا دوێنێ بە کەسانی سروشتیی دەناسێنران، ئەمڕۆ بەپێی ویستی دەسەڵات داران، بە شێت لەقەڵەم دەدرێن و بۆ پشت دیواری نەخۆشخانە دەروونییەکان دەگوازرێنەوە..

میشێل فۆکۆ نیشانی‌دا لەسەدە ی ناوەڕاستدا، شێتەکان وەکو ئەوانی دیکە لە کۆمەڵگادا دەژیان و خەڵک لەگەڵ ئەواندا ژیانیان دەبردە سەر، بەڵام لەگەڵ ھەژموونی مۆدێرنیتە و سەرقاڵ بوونە فیکریەکانی دەربارەی عەقڵگەرایی، دەسەڵات بە ھاوبەشی لەگەڵ زانستی پزیشکیی دەروونیی، شێتخانەکانی لەکۆمەڵگا جیاکردەوە ، لەڕوانگەی فۆکۆدا، ئەوە شکڵێکە لەستەم، کە لەبەر نەبینین و ‌ بە ھۆکاری زانستیی ئاراستە دەکرێت، لە زەینی ئێمە دور دەکەوێتەوە. بەبروای فۆکۆـ شێتی بوونیادی کۆمەڵایەتییە،‌ نەک چەمکێکی دەروونناسانە( ڕەفتارێک ‌لە قۆناغێکدا بە ئاسایی دادەنرێت و لە قۆناغێکی تردا ناخۆشەویست دەبێ و دەکەوێتە بارودۆخی شێتیەوە و ئاسایی لە کۆمەڵگا جیا دەکرێتەوە و بەزیندانی کردنی لە نەخۆشخانەی دەروونیی مەحکوم دەکرێ. لە پەرتوکی چاودێری و سزادا، فۆکۆ بیرۆکانی خۆی دەربارەی دەسەڵات، بەلێکۆڵینەوەی شێوازەکانی سزادانی گوناھباران تەواو دەکات، ھەر لەوێشدا نیشانی دەدات جیاکردنەوەی گوناھباران لە کۆمەڵگا، شتێک نیە جگە لە پاراستنی شێوە ئەقڵانیەکانی کۆنترۆڵی کۆمەڵگا خۆی ، لەو پەرتووکەیدا،‌ فۆکۆ ڕەخنە سەرسەختەکانی خۆی لە مۆدێرنێتە و بەچاوپێدا خشانێک بە پڕۆژەی میعماریانەی گرام بنتھام ـ ی فەیلەسوفی سیاسی سەدەی شانزە ‌یەمی بریتانیا بۆ دروستکردنی زیندان و نەخۆشخانەی دەروونیی گەیاندە لوتکە، پڕۆژەی بیناسازیی(گرام بنتھام) کە ناوی (پناپتیکن)ە لە ناوەندی بیناکەدا بورجێکی بازنەیی ھەیە و پەنجەرەکانی زۆر بچوک بوون و پاسەوانی تیادا جێگیر دەبوون، ھۆی بچووکی پەنجەرەکانی ئەوە بوو کە پاسەوان لە پشتی ئەوانەوە بتوانێ سەیری زیندانیەکان و شێتەکان بکات، بەبێ ئەوەی کە خۆی ببینرێ، لەگەڵ دانانی بۆشاییەک تیایدا و خانەی زیندانیەکان بەوێنەی بازنەی دوراودور لێیەوە،‌ قولەی پاسەوانی لێ جێگیر کرابوو،‌ ھەرخانەیەک بە دوو دیوار لە خانەکانی تەنیشتی جیا دەبۆوە، بەجۆریک کە زیندانیەکان یان شێتەکان نەتوانن پەیوەندی لەگەڵ یەکتری دروست بکەن، خاڵی سەرەکی ئەوەبوو کە دوو دیواری دواوە و پێشەوە خانەی شووشەیی بوو. بەم پێیە، ڕوناکیەک کە دەرەوەی خانەکەی دەدرەوشاندەوە(بە ڕۆژ ڕوناکی خۆر و شەوانیش مەشخەڵانیکی بەھێز زیندانیەکانی پێدەبینرا، زیندانی ھیچ ڕێگایەکی نەبوو، تەنانەت ساتێکیش لەژێر دید و چاودێری پاسەوان ، ڕەھا ببێت.


فۆکۆبەدەری دەخات چۆن دەسەلات لەو زیندانانەدا پاسەوان نوێنەرایە تی دەکرد ، فۆکۆ ئەو کۆنترۆڵکردنەی بە نموونەی مۆدێرنێتە دەزانی، نیگایەک بەکارەساتەکانی کۆمو‌نیزم و فاشیزم و کۆلاکەکانی(پۆلیسی نھێنی) ستالینیی و کەمپەکانی مەرگی ھیتلەر،‌ نیشاندەری تیۆرەکانی فۆکۆن. لەسێیەم قۆناغی فیکریی دا سەرنجی فۆکۆ بۆ بابەتی سێکسی گۆڕا کە بەنووسینی چەندین وتار دەربارەی (دوو ڕەگەزەکان) و سێ بەرگی کتێبی میژووی سێکسی کۆتایی ھات ، فۆکۆ نیشانی دەدا کە چۆن سێکس دروست دەبێت و چۆن لەھەر قۆناغێک لە میژوو پێناسەی جۆراوجۆر پەیدادەکات، لە بەرگی یەکەمی مێژووی سێکسدا ئەو نیشان دەدا کە چۆن لەسەردەمی شاژنە ڤیکتۆریادا سەرقاڵیەکی فیکری تری نەبوو جگە لە بابەتی سێکسی نەبێ، لەو سەدەیەدا پڕۆنۆگرافیی لەنیوان چینە جۆر بەجۆرەکانی کۆمەڵگەدا بازاڕێکی گەرم و گوڕی ھەبووە، بۆ ڕەوایەتی بەخشینی بە پرۆنۆگرافی ئەندێشەی ڤیکتۆریایی بۆ بە(پزیشکیی) کردنی سێکس ھەنگاوی نا، لەم ڕووەوە نمایشی ئەندامی زاوزێ کە تاپێش ئەوە زانینی ‌ بێئاکاری بوو، لە ژیر ناوی زانستدا پاساو دراو بەم پێیە(سیستەمێکی حەقیقەت) ی نوێ بەدی ھات کە چیتر وەکو پێشوو سێکس قەدەغە نەدەکرا، بەڵکو ئەمە بووە ھۆی ئەوەی کە خەڵکی لەڕێگەی ئاراستە تایبەتەکانی زانستەوە سوود لە فایلەکانی سێکسی ڤیدۆیی وەربگرن، بە تایبەتی کە بۆ چینی ئەشڕاف و دەوڵەمەندان ڕەوابوو ، بەم جۆرە زانست بۆ ڕزگارکەری ئاکار ھات، لەھەموو ئەمانە ش زیاتر، فۆکۆ تیۆریستی دەسەڵات بوو، ڕستە بەناوبانگەکەی کە دەڵێت(دەسەڵات لەھەموو جێگەیەکدا ھەیە) لە ڕاستیدا ئەمە نکوڵی تیۆری مارکسی و لیبڕالیەکان بوو کە دەسەڵاتیان بۆ سەرمایە، دەوڵەت، سیستەمی سیاسی یا ھاوشێوەکانیان کورت دەکردەوە ‌، فۆکۆ بەڕاشکاوی دەیگوت کە مەبەستی لە دەسەڵات کۆمەڵێک یا ناوەندێک یا میکانیزمە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکان نیە، فۆکۆ دەیگوت کە لەھەر کوێیەک کاروبارەکان لەسەر ڕەوتێکی بەڕواڵەت(سروشتی) چەقیان بەست، لە ھەمان شوێن دەسەڵات ئامادەیی ھەیە. لە نەسکەکانی یەکەم و دووەم ، لەبەشی چوارەمی بەرگی یەکەمی مێژووی سێکسدا کە ناوەڕۆکی یەکێک لە گرنگترین باسە تیۆرەکانی میشێل فۆکۆ یە دەربارەی دەسەڵات ، فۆکۆ دەنووسێ کە دەسەڵات لە ھەموو جێگەیەکدا ھەیە، نەک بەو ھۆکارەی کە ھەموو جیگەیەک دەگرێتەوە، بەڵکو بەو سیفەتەی لەھەموو جێیەک قووت دەبێتەوە، لەم ڕووەوە دەسەڵات بوارێکی چەند لایەنەیە لە گۆڕانی نێوان ھێزەکاندا، کە ھەرگیز بە جێگیریەکی تەواو ناگەن، دەسەڵات تەنھا کاتێک شیاوی بەرگەگرتنە کە بتوانێ دەمامکی بەشێکی بەرچاو لەخۆی بکات و سەرکەوتنەکانی پەیوەستە بە تواناکانی لە شاردنەوەی میکانیزمەکانیدا. بەبڕوای فۆکۆ دەسەڵات بەردەوام سنور بۆ ئازادی دادەنێ، نیگایەک بەسیستەمەکانی فەرمان ڕەوایی لەژیانی خۆماندا ھۆشیاری و دروستی ئەندێشەکانی فۆکۆمان نیشان دەدات، ئێمە لە کۆمەڵکەیەکدا دەژین کە مەسرەف کردن، کار، بوونی دەوڵەتێکی جێگیر، ھاورەگەز گەرایی، نابەرابەری نیوان ژن و مێرد، وەک ڕەوتە ئاسایی و سروشتیەکانی ژیانی کۆمەڵایەتی دادەنرێن. فۆکۆ ‌ لە زۆر وڵاتدا زیاتر بەناوی فەیلەسوفی بەرگریکەر لە ستەم لێکراوان و قوربانیانی دەستی ستەمی سیاسی، سێکسی، کۆمەڵایەتی و زانستیەکان ناوبانگی دەرکرد، فۆکۆ سودی لە ناوی خۆی وەرگرت بۆ گرنگی دان بە زۆرێک لە بزووتنەوە و ناڕەزاییەکان ، فۆکۆ لە کۆڕی گروپە ستەم لێکراوەکاندا وانەی دەوتەوە و بەشداری خۆپیشاندانەکانیانی دەکرد و ناوی خۆی لەبەیاننامەکانی ناڕەزایی ئەواندا دەنوسی، فۆکۆ ئەوەی فێری ئێمەی دەکرد ئەوەبوو کە ھیچ کۆمەڵگەیەکی مرۆڤایەتی بوونی نیە کە ستەمی تێدا نەبێ ، چونکە کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی بەبێ ئامادەیی دەسەڵات وێنا ناکرێ.


سەرچاوەکان[دەستکاری]

پەراوێزەکان[دەستکاری]