میرنشینی بۆتان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

میرنشینی بۆتان میرنشینێکی کوردستان بوو لە لایەن میر عەبدولعەزیزەوە دامەزراوە لە ناوچەی جزیرەی بۆتان. ئەم میرنشینە کوردییە پلەیەکی بەرز و گەورەی میژووی نەتەوەیی و ڕۆشنبیری کوردی بووە.

کەوتبووە رۆژاوای ھەر دوو میرنشینی بادینان و ھەکاری. ناوی میرنشینی بۆتان لە ناوی خێلی (بۆتان)ەوە ھاتووە, یەکیک لە میرە بە ناوبانگەکانی (میر بەدرخان پاشا)بووە کە لە ساڵی ١٨٢١دا بووە بە میری میرنشینی بۆتان و توانی میرنشینەکە بەرەو سە ربەخۆیی بەرێت لە ساڵی ١٨٤٢ کە ھیواو ئاواتی میر بەدرخان دامەزراندنی دەوڵەتێکی کوردی سەربەخۆ بوو.

میر بەدرخان توانی سنووری میرنشینی بۆتان گەورە و فرەوان بکات. ە میر بەدر خان کەسایەتییەکی ژیر و رۆشنبیر و توانا بووە بەڵام لەبەر ھەندیک ھۆی ناوخۆیی، واتە خیانەتی ناوخۆیی لایەن ئامۆزایێکەوە بە ناوی (عیزەددین شیرەوە) بزووتنەوەکەی سەری نەگرت و لە ساڵی ١٨٤٧وە ناچار بوو خۆی بدات بە دەستی ھێزەکانی دەوڵەتی عوسمانی؛ بەم خۆرە میرنشینی بۆتان کۆتایی پێھات لە ساڵی ١٨٤٧دا.