میخائیل تاڵ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
میخائیل تاڵ شەتڕەنجزانی لاتیڤی

میخائیل تاڵ (٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٣٦- ٢٨ی حوزەیرانی ١٩٩٢) لە لاتڤیای سەر بە یەکێتیی سۆڤییەت لەدایکبووە و لە مۆسکۆ کۆچی دوایی کردووە کەسایەتی شتڕەنجزانی لاتیڤییە و پاڵەوانەی ھەشتەمین پاڵەوانییەتی جیھانیی شەتڕەنج بووە لەماوەی ١٩٦٠ تاکوو ١٩٦١، پاڵەوانی جیھانی لە یاری شەترەنجدا، ساڵی ١٩٩٢ بەھۆی وەستانی گورچیلەکانییەوە لەیەکێک لە نەخۆشخانەکانی مۆسکۆ کۆچی دوایی کردووە.

ژیانی یاریزانی[دەستکاری]

میخائیل تاڵ ساڵی ١٩٥٣ لەتەمەنی ١٦ ساڵیدا لە پاڵەوانێتی ڕیجای شەترەنج یەکەم بووە و نازناوی ئوستازی وەرگرتووە، ساڵی ١٩٤٥ پەیوەندی بە زانکۆوە کردووە و وێژەی ڕوسی خوێندووە و پاڵەوانێتی شاری ڕیجای بردووەتەوە، ساڵی ١٩٥٥ لە پاڵەوانێتی یەکێتی سۆڤێت بەشداری کردووە و پلەی سێھەمی بەدەستھێناوە، ساڵی ١٩٥٧ لە پاڵوانێتی یەکێتی سۆڤێت پلەی یەکەمی بەدەستھێناوە، ساڵی ١٩٥٨ لەگەڵ تیمی سۆڤێت بەشداری لە ئۆلمپیادی شەترەنج کردووە و بەھۆی ئەوەوە تیمەکە پلەی یەکەمی بەدەستھێناوە، ساڵی ١٩٥٩ سەرکەوتن بەدەست دەھێنێت و سەرئەکەوێت بۆ بەشداریکردن لە جامی جیھانی شەترەنجدا. میخائیل تاڵ ساڵی ١٩٦٠ ڕوبەڕوی بۆتفنیک بووەتەوە بۆ بەدەستھێنانی نازناوی پاڵەوانی جیھان لە شەترەنج، ئەم دوو یاری زانە بیروڕایان جیاوز بووە، بۆتفنیک پێی وابووە یاری شەترەنج زانستە و ھونەر نییە، بەڵام تاڵ پێی وابووە کە یاری شەترەنج ھونەر و داھێنانە، لەدوای یارییەکی مێژوویی تاڵ توانیوێتی لە بۆتفنیک بەرێتەوە و ببێتە بچووکترین پاڵەوانی جیھانی یاریزانی شەترەنج لەمێژوودا کە تەمەنی ٢٤ ساڵ بووە و تەنھا کاسپارۆف توانیوێتی لە ساڵی ١٩٨٥ ئەم ژمارە پێوانەیییە بشکێنێ کە لەتەمەنی ٢٢ ساڵیدا بووەتە پاڵەوانی جیھان لەیاری شەترەنج.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]