مەتر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە میترەوە ڕەوانە کراوە)

مەتر (ھەروەھا: میتر؛ بە ئینگلیزی: Meter) لە سیستەمی نێونەتەوەییی یەکەکاندا یەکەی پێوانی دوورییە.

ئەگەر مەتر دووجابکرێتەوە واتە دوو جار لە خۆیدا لێکبدرێتەوە، یەکەی ستانداردی پێواندنی ڕووبەر بەدەستدێت کە پێی دەوترێت مەتری دووجا یان مەتری چوارگۆشە[١]؛ و ئەگەر سێجابکرێتەوە یەکەی ستانداردی پێواندنی قەبارە بەدەستدێت کە پێی دەوترێت مەتری سێجا یان مەتری شەشڕوو.[٢]

لە پێوانەکاریدا ھێمای "م"ی بۆ دانراوە.[٣] وشەی مەترەکاری یەکێکە لەو وشانەی کە پیشەوەرەکان بەکاری دەھێنن، مەبەستیان لەوەیە کە پێوانەی شتێک دەکەن بە مەتر.

مێژووی بەکارھێنانی[دەستکاری]

لە کۆتایی سەدەی ١٨ھەمەوە مەتر وەکوو یەکەیەکی پێوان بەکاردەبرێت. مێژووی پەیدابوونی دەگەڕێتەوە بۆ بڕیارێکی فەرەنسییەکان، لەو دەمەدا کۆمکاری نیشتمانیی فەرەنسا بڕیاری دا کە یەکەیەکی تایبەت ھەبێت بۆ پێوانی دووری.

بەکارھێنان و بەراوردکردنی[دەستکاری]

  • ١ کیلۆمەتر کە بە "کلم" ھێما دەکرێت = ١٠٠٠ مەتر
  • ١ مەتر کە بە "م" ھێما دەکرێت = ١٠٠ سەنتیمەتر
  • ١ سەنتیمەتر کە بە "سم" ھێما دەکرێت = ١٠ ملیمەتر (ملم)
  • ١ ئینج دەکاتە ٢.٥٤ سم واتە ٣٩.٣٧٠١ ئینج دەکاتە یەک مەتر.

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. ^ ڕووبەر خاوەنی دوو ڕەهەندە: درێژی و پانی.
  2. ^ قەبارە خاوەنی سێ ڕەهەندە: درێژی و پانی و بەرزی.
  3. ^ "م" پیتی دەستپێکی وشەی مەترە؛ زۆرجاریش m بەکاردەهێنرێت کە پیتی دەستپێکی وشەی ئینگلیزیی meter ە.