مۆدێم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
28.8 کیلۆبیت لەچرکەدا serial port مۆدێمێکی مۆتۆرۆلا

پێناسەی مۆدێم[دەستکاری]

ئامێرێکی ئەلیکترۆنییە، وە‌ک کاڵایەک لە کۆمپیوتەر دەبەسترێت،‌ بەکاردێت وەک ڕێکخەرێک بۆ وەرگرتن و ناردنی زانیاری و دراوە بەشێوەی دیجیتاڵ لەسەر ھێڵێکی تەلەفۆن لە تۆڕە کۆمپیوتەرییەکاندا.


چۆنێتی کارکردنی[دەستکاری]

گەر بمانەوێت دوو کۆمپیوتەری تەنیشت یەک پێکەوە ببەستین بەمەبستی ئاڵوگۆڕ پێکردنی زانیاری لەنێوانیاندا، ئەوا بەکێبڵێکی تایبەتی بەیەکیان دەگەیەنین و کارەکە ئەنجام ئەدەین، بەڵام گەر ئەو کۆمپیوتەرانە دورربن لەیەک ئەوا ناتوانین بەو کێبڵە یان بەو ڕێگەچارەیە پێکەوە بیانبەستین، لەبەر نەبونی کێبڵێکی بەوجۆرە درێژ وگونجاو بۆ ئەنجامدانی ئەو کارە..

خۆشبەختانە بەستنێکی دیکە ھەیە کە دەتوانێت جێگەی ئەو کێبڵەمان بۆ بگرێتەوە، ئەویش بەھۆی ھێڵی تەلەفۆن کردنەوەیە. لێرەدا گرفتێک دێتەکایەوە، ئەویش کۆمپیوتەر زانیاری و داتا بەشێوەی شەپۆلی ژمارەیی (دیجیتاڵ) Digital signal دەنێرێت (لێرەدا ژمارەیی؛ مەبەست لە سفر و یەکھ)، بەڵام کابینەی تەلفۆن کردن و ھێڵی گواستنەوەکانی بەشێوەی شەپۆلی گۆڕدراو (ئەنالۆگ) Analog signal قسەکردن و دەنگ ڕاگوێز دەکەن وەک تەزووی کارەبایی..

لێرەدا مۆدێم کاری خۆی دەکات و زانیاری و نێردراوی کۆمپیوتەر ‌کە بەشیوەی شەپۆلی ژمارەییە دەگۆڕێت بۆ ی شەپۆلی گۆردراو « بەم کارەی دەڵێن MOdulator » و بەشێوەیەکی ئاسایی ڕاگوێز دەبێت بەھێڵی تەلەفۆندا. ‌بەرامبەر بەمەیش مۆدێمێکی تر زانیاریی و داتاکان وەردەگرێت و دەیکاتەوە بە بەشێوەی شەپۆلی ژمارەیی، پێچەوانەی کاری پێشوو « بەم کارەی دەڵێن DEModulator » و کۆمپیوتەری وەرگر زانیاریی و داتاکان بەشێوەیەکی ڕێکوپێک وەردەگرێت.. مۆدێم یش لەم دوو کارەیەوە ناوەکەی وەرگیراوھ؛ Modulator و Demodulator کە پێکەوە ووشەی MODEM پێکدێنن.


شێوەکانی مۆدێم بە گوێرەی بەستنی[دەستکاری]

دوو جۆر مۆدێم ھەیە کەلە کۆمپیوتەر دەبەسترێت؛ ناوەکی Internal وە دەرەکی External، مۆدێمی ناوەکی وەک کارتێکی card لێکبەستنە (پارچە بۆردێکە چەند سوڕێکی ئەلیکترۆنیی لەسە نەخشان کراوە بۆ ئەنجامدانی کارێک) کە لەناو کۆمپیوتەرەکەدا دادەمەزرێنرێت، مۆدێمی دەرەکیش وەک ئامێرێکی جیا بەھۆی کێبڵی خۆیەوە لە کۆمپیوتەر دەبەسترێت ( لەسەر بەشێکی‌ وەک: دوای یەک COM، دوای یەکی گشتی USB جێگیر دەکرێت) و تەزووی کارەبای خۆی بەجیا لەسەرچاوەی کارەباوە وەردەگرێت، بێگومان ناوەکی ووزەی کارەبای لە کۆمپیوتەرەکەوە بۆ دێت..

مۆدێمی ترمان ھەیە وەک PC-card modem کەپێشتر ناو دەبرا بە PCMCIA لە شێوەدا جیاوازی ھەیە و قەبارەیەکەی بچووکە، سەرەتا بەکاردەھێنرا لەگەڵ جۆری ھەڵگر Laptop دا. شایەنی باسە مۆدێمی دەرەکی بۆ تەنھا جۆرێکی کۆمپیوتەر دروست ناکرێت، بەڵکە دەتوانرێت لەگەڵ ھەر جۆرە سیستەمێکی کارپێکەری کۆمپیوتەردا بەکاربھێنرێت، بۆ نمونە لەگەڵ ماکینتۆش MAC، کۆمپیوتەری کەسی PC یان ئەمیگا AMEGA بەڵام ھەریەکەو نەرمەکاڵای software جیای خۆی لەگەڵدا دادەمەزرێت. مۆدێمی ناوەکی بەتایبەت بۆ جۆرێکی کۆمپیوتەر دروست ئەکرێت، بۆ نمونە مۆدێمێکی ناوەکی ماکینتۆش لە کۆمپیوتەری کەسی نابەسترێت و ناتوانین بەکاری بھێنین.


جۆرەکانی مۆدێم[دەستکاری]


تایبەتمەندییەکانی مۆدێم[دەستکاری]

گرنگترین خاڵ دەبێت لەکاتی کڕینی مۆدێمدا ڕەچاو بکرێ، خێرایی ئەنجامدانی کارەکەیەتی، تا مۆدێمێک خێراتربێت بەکاتێکی کەم زانیاری و دراوەی زۆرتر ئاڵوگۆڕ دەکات و خەرجی کەمتر دەوێت.

باشترین پێوەریش بۆ پێناس کردنی خێرایی مۆدێم ژمارەی (بیت)ی ڕاگوێزراوە لە چرکەیەکدا Bit per second "bps" ، کە ھەر بیتێکیش برێتییە لە ژمارە ١ یا سفر، کە دەڵێین خێرایی مۆدێمێک ٥٦ کیلۆبیتە، واتە؛ لەچرکەیەکدا ٥٦ کیلۆ سفر و یەکی دەتوانێت وەربگرێ وە یا بنێرێت. مۆدێم کاری زۆر پێ ئەنجام دەدرێ، ناسراوترینی لەژیانی ‌ئەمڕۆماندا چوونە ناو تۆڕی ئینتەرنێتە و ئەنجامدانی ھەموو کارەکانە کە ئەم خزمەتگوزارییە پێشکەشی دەکات (پۆست کردنی ئەلیکترۆنی email، فاکس، کڕین، ھەواڵ...ھتد)، ھەروەھا دەتوانین لە سیستەمێکی BBS بەشداری بیین کە وەک مەڵبەندێک زۆربەی بەکارھێنەرانی کۆمپیوتەری کەسی PC کۆدەکاتەوە و سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە لەپرۆگرام و زانیاریدا..


سەرچاوە[دەستکاری]

زانستپەروەرانی کورد